کاریگەری ڕامیاری و یاسا میرییەکان
ڕامیاری میری و ئەو یاسایانەی دادەنرێن بۆ جێبەجێ کردنی دەورێکی باڵای هەیە لە چالاکی کشتوکاڵیدا، بە تایبەتی لەو دەوڵەتانەدا ڕای نەخشە کێشانی ئابووری پەیڕەو دەکرێت، بۆ نموونە ڕامیاری میری ڕێژەی ئەو زەوییانە دیاری دەکات کە بە بەروبوومێکی تایبەتی وەبەر دەهێنرێن وەک لۆکە و قامیشی شەکر و چەوەندەر، هەروەها جۆری ئەو تۆوەی بەکار دەهێنرێت دیاری دەکات. دەبینین بەڕێوبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ دابەشی دەکات وەک توتن و گوڵەبەڕۆژە و لۆکە و هەندێک سەوزە، هەروەها ڕامیاری میری کار دەکاتە سەر قەبارەی کێڵگە بەهۆی ئەو یاسایەوە کە دایدەنێت. چونکە لەوانەیە سەرکردایەتی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی شانبەشانی سیستەمێکی سۆسیالیستی بێت کە هەوڵ دەدا کێڵگەی هەرەوەزی و کێڵگەی دەوڵەت دابمەزرێنێت. بۆ ئەوەش سوود لە باشییەکانی کێڵگە گەورەکان وەربگیرێت لە سایەی سیستەمێکی سۆسیالیستیدا، ئاوەدانکردنەوەی زەوی و گۆڕینی بۆ زەوی کشتوکاڵی بەندە بە سیاسەتی حکومەتەوە. بۆ نموونە بەڕێوەبەرایەتی ئاخنین لە وڵاتی میسردا، یان چاککردنی هەندێک زەوی وشک لە پاکستان یان گۆڕینی ئەو زۆنگاوانەی کە لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئەوروپا بۆ زەوی کشتوکاڵ.