مار چی دەخوات؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-22-00:08:00 - کۆدی بابەت: 3538
مار چی دەخوات؟
پرسگەی ئاژەڵ و ڕووەک

هیچ مارێک نییە ڕووەک خۆر بێت، هەموو مارەکان گۆشت خۆرن.

ناوه‌ڕۆك

مار

هیچ مارێک نییە ڕووەک خۆر بێت، هەموو مارەکان گۆشت خۆرن، لە لاشەی مارەکاندا شیراوگی هەرسی زۆر بەهێز هەیە وە پێویستیشن کە ئەم شیراوگانە هەبن، لەبەرئەوەی مار هەمیشە خواردنی تەواو و قورس دەخوات، مار ددانێکی بەو شێوەیەی نییە کە خواردنی پێ ورد بکات، ئەوەی کە مارەکان هەیانە ددانگەلێکی لاوازن کە لە دەرزی دەچن و دەتوانێت نێچیرەکەی بگرێت و برینداری بکات و ڕایبکێشێت بۆ ناو دەمی، بەڵام ناتوانێت بیجوێت. 
نامۆترین شت لە مار و خواردنیدا پێکهاتەی کەلاوەکانیەتی کە زۆر بە لاوازی پێکەوە نوساون و بە ئێسکەکانی تری کەللەسەریەوە، لە هەردوو دیوی کەلاوەکانیەوە ددان هەیە و زۆربەی مارەکان لە ئاسمانی دەمیاندا دوو ڕیز ددان هەیە هەریەک لەو ڕیزە ددانانە لەسەر ئێسکێکن کە ماسولکەی تایبەتی دەیجوڵێنێت، مار بە پاڵنانی کەلاوەی قوربانیەکە قوت دەدات و بە ددانەکانیشی دەیخوات، کەلاوەکەی تریشی بە هەمان شێوە بەسەر قوربانیەکەدا دەبات بەو جۆرە مارەکان خواردنەکەیان بۆ ناو گەروویان پاڵ دەنێن، بەو پێکهاتە سەیرەی کەلاوەکانی مار دەتوانێت ئاژەڵێکی ئەوەندە گەورە بخوات کە جێگای سەرسوڕمان بێت. بۆ نموونە ماری ((ئاسڵە)) دەتوانێت ئاژەڵێک بە ئەندازەی ئاسکێک یان پڵنگێک قوت بدا. زۆر سروشتییە کە مارە بچووکەکانیش گیانداری بچووک بخۆن. زۆربەی مارەکان، گیاندارانێک دەخۆن بە ئەنداەی لاشەی خۆیان بێت، وەکو شێرەکوللە و بۆق و ماسی و مشک و باڵندە، هەندێک کوێرە مار و مارە لاوازەکانیش مێرولەی سپی دەخۆن و هەندێک مار هەن ماری تر دەخۆن. مارەکان حەز لە هەڵبژاردنی ئەوە دەکەن کە دەیخۆن. مارە سەوزەکان ماسی و چۆلەکە و جاڵجاڵۆکە و پڕگەکانی پەپولە دەخۆن، بەڵام مارمێلکە و مشک ناخۆن، ماری ئاویش ماسی و بۆق دەخوات، بەڵام مێرو و جرج ناخوات. ((گەرتەر)) کە مارێکی ئەمریکی بێ ژەهرە، وەکو دەردەکەوێت چەندین جۆری جیاواز لە گیانداران بخوات، وەکو کرم، ماسی، بۆق، باڵندە و کرتێنەرەکان.


سەرچاوەکان



1585 بینین