سەبری بۆتانی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-22-21:50:00 - کۆدی بابەت: 3552
سەبری بۆتانی

ناوه‌ڕۆك

سەبری بۆتانی
(١٩٢٥-١٩٩٨)ز

سەبری بۆتانی لە ساڵی ١٩٢٥ز لە گوندی (دەلو) لە شاری (سیرتێ) لە کوردستانی تورکیا لە دایکبووە، لە مزگەوت و قوتابخانە خوێندوویەتی، دواتر دەستی لە خوێندن بەرداوە و کەوتووەتە ناو خەباتی کوردایەتی و خزمەتی وڵات.
لە ساڵی ١٩٤٦ دەگیرێت و لە زیندانی موسڵ زیندانی دەکرێت، هەر لەوێ دەستی بە نووسینی شیعر کرد، لە ساڵی ١٩٦١. گەیشتە ناو شۆڕشی شۆڕشی ئەیلولی مەزن.
بۆتانی چرای مەیدانی ئەدەب و ڕۆشنبیری کوردییە، بەرهەمەکانی ئەو (پەخشان و هۆنراوە)ن، خۆشەویستی وڵات و کوردایەتی و مرۆڤایەتی و برایەتی وەکو یەک، لەخۆ گرتووە، ڕوون و ئاسان نووسیویەتی و بۆ ئەوەی هەموو کەس خوێندەوار و نەخوێندەوار لێی تێبگەن.
بە درێژایی ژیانی خەباتی بۆ کورد و کوردایەتی کردووە و هەردەم پێنووس و خامەی لەو پێناوەدا بەرهەمدار بووە و بە دەیان لێکۆڵینەوە و چیرۆک و پەخشان و بابەتی فۆلکلۆری لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردییەکاندا بڵاو کردۆتەوە. لە ٢٥/١٠/١٩٩٨ز لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج گیانی لەدەستدا و هەر لەوێ بەخاک سپێردرا.

نموونەیەک لە هۆنراوەکانی

ئەم هەڵبەستە بە بۆنەی دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ نووسراوە.

عاشقان پەردە دڕاندن چەپ و ڕاست
نامە ل پێ نامێ شاندن چەپ و ڕاست
پەیک و مزگێنی دهاتن پێل و پێل
ب ئاوازەک نوو ستراندن چەپ و ڕاست
جوتیار و ڕێنجبەر و پالان شەڤ و ڕۆژ
ژ دەمێ هەڤ درەڤانەن چەپ و ڕاست
شلپیان دهاتن مەیدانێ کت و جۆت
وەک بازان شەپەر شەقاندن چەپ و ڕاست
خورشید و شێر و شاهینان ڕاهێلانێ
کۆزک و چەپەر شکاندن چەپ و ڕاست
خوەش د خوەندن قەق بوو هەی قەقە بوو
کافر دخوونێ گەڤزاندن چەپ و ڕاست
ئەڤینداران جان و دل دان دلستانێ
تەڤنا ژینەک نوو ڕاچاندن چەپ و ڕاست
ترس و لەرزا ڤێ خەبات و کێڤە ڕاتێ
بەگ و دوژمن لەرزاندن چەپ و ڕاست
خوە پەرستان ئەڤ سەرو ئەو سەر لەیزتن
خوە ب دۆلارا وەڕماندن چەپ و ڕاست
توڤێ ڕک و کەرب و کینا ڕەش ڕەشاندن
دوەلاتێ مەدە چاندن چەپ و ڕاست
ئەڤ هەموو دەرد و خەم و زۆر و ستەم
دوژمنا ل مە باراندن چەپ و ڕاست


سەرچاوەکان



3739 بینین