حەمید هیراد

حەمید هیراد

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-23-23:50:00 - کۆدی بابەت: 3611
حەمید هیراد

ناوه‌ڕۆك

بیۆگرافی

ناوی تەواوی (حمید حسین هیراد) لەدایکبووی ٢١/١/١٩٩٢ و لە (چابکسر)ـی سەر بە پارێزگای (گیلان) و بەشی دامەزراندنی سیستمی هەوای خوێندووە و ئێستا گۆرانیبێژێکی پۆپی ئێرانە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ژەنیاری مۆسیقایە لە ساڵی ۲۰۱٦ دەستی بەکاری هونەری کردووە تاوەکو ئێستا

دەستکردن بە نووسینی شیعر

لە شەش ساڵییەوە حەزی لە مۆسیقا و شیعر هەبووە.
بەڵام بەشێوەیەکی جدی چالاکی خۆی لەساڵی ۲۰۰٦ دا کاتێک کە تەمەنی پانزە ساڵ بوو دەستپێكرد، لەوكات دەستی کرد بە شیعر نوسین و زۆر زوو ئەم حەزەی چوو بەرەو لای نوسینی گۆرانی و گۆرانی وتنەوە.

وانەی ئاواز

دوای نوسینی گۆرانی یەکەمین هەنگاوی بۆ پەرەپێدانی بە دەنگی بۆ وانەکانی مۆسیقای سوننەتی چوو، بەچەند کارێکی کەم لێهاتووانە توانای خۆی دەرخست بەڵام نەبیستران، 

ڕۆشتنە ناو ئاوازە نوێیەکان

دوای ماوەیەک لە دەستپێکردنی کارەکانی یەکێک لە ناسراوەکانی گۆرانیەکی حەمیدی نارد بۆ (حسن اردستانی) بەڕێوەبەری کۆمپانیایی (ئاوازی نوێ) کە ئەوانی ڕازیکرد بۆ کاری هاوبەش.

هەر بۆیە ئەو لە ساڵی ۲۰۱٥ کاتێک تەمەنی ۲٤ ساڵ بوو هاتە نێو ئەم کۆمپانیایەوە و تا ساڵێک کار کرا لەسەر ناوی هونەری و ستایلی و شێوازە نوێیەکەی گۆرانی وتنی 

کارکردن لەگەڵ گروپی (پازل بند)

یەکەمین ئەزموونی لە بەرواری ٦/٣/٢٠١٦ بە هاوکاری لەگەڵ گروپی (پازل بند) کە ئەوانیش بەشێک لە هونەرمەندانی کۆمپانیای (ئاوازی نوێ) بوون، لەلایەن خەڵکییەوە پێشوازی لێکرا.
بەڵام بە شێوەیەکی جدی یەکەمین گۆرانی ئەو بەناوی (مستم کن) لە مانگی چواری ساڵی ۲۰۱۷ خرایە بازاڕەوە و دوو مانگ دوای ئەوە بە گۆرانی (دلارام) کە هاوکارییەکی تری گروپی (پازل بند) بوو بەناوبانگ بوو 

کۆنسێرت

حەمید هیراد دوای بڵاوکردنەوەی چەندین گۆرانی تاک زۆر بەناوبانگ بوو تا ئەوەی کە لە بەرواری ٢١/٤/٢٠۱٨ یەکەمین کۆنسێرتی خۆی لە ساڵۆنی بورجی میلاد سازکرد لە تاران 

گۆرانی جیاواز

دەکرێت گرنگترین بەشی گۆرانیەکانی شیعرەکانی بێت، شیعرەکانی کە هەڵیدەبژێرێت زۆرینەیان غەزەلن کە لە شێوازی هەڵبەستراو زۆر گوێی لێ دەگیرێت، هەروەها لە بەرنامەی دورهمی ئەوەی ڕاگەیاند كە زۆرینەی ئەو كارانەی دەیكات بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی خودایە و زۆرێك لە گۆرانییەكانیشی بۆ عیشقی خودا وتووە.

ئامێری تایبەت

حەمید هیراد جگە لە گۆرانی وتن دەتوانێت چەند ئامێرێکی مۆسیقای سوننەتیش بژەنێت، ئامێرە تایبەتەکانی ئەو (دەف، زەڕب) و لە لێدانی سێتاریشدا توانای باشە

تۆمەتبارکردنی بە دزینی ئەدەبی

هیراد کەوتە بەر ڕەخنەی کەسانێکی هونەری هەندێک لە ڕەخنەگران و شاعیران وەک: 
١- علیرضا بدیع
٢- شهرام سببی
٣- مهتاب یغما
ئەویان تاوانبارکرد بە دزینی ئەدەبی، بە گوێرەی نوسینی زینب مرتضایی کەسێک بوو لە ڕۆژنامەی (سازندگی) وتوویەتی حەمید هیراد لە شیعرەکانی (مەولانا،  سیمین بهبهانی، شهریار) سوودی وەرگرتووە و بەڵام ناوی خۆی وەک نوسەری شیعری گۆرانیەکە نوسیووە، هەروەها لە بەرواری  ۲٨/٣/٢٠١٨ چل کەس لە شاعیران و گۆرانی نوسانی بەناوبانگی وڵات، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بە سەردێڕی (لەناوبردنی مافی نوسەران) بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هەروەها ئەو گۆرانیبێژەیان بە دزی ئەدەبی تۆمەتبار کرد، داوای بەدواداچوونی ئەم بابەتەیان کردووە لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدارەوە 
بەشێک لە واژۆکەرەکان ئەمانە بوون (اکبر ازاد، علریضا بدیع، روزبە بمانی، محمد علی بهمنی، مهدی ایوبی، سعید بیابانکی، کمال حسینیان، سعید، دبیری، ایرج زبردست، سیامک عباسی، حسین غیاثی، نیلوفر لاری پور، امیر حسین مدرس، محمد مقتدیایی، ایلیا منفرد، علی اکبر یاغی تبار، میثم یوسفی) 

لە بڵاوکراوەیەکدا وتوویەتی کە لە بەشی ناسینی شوێنەواردا بەتایبەت لە باشە تازەکاندا، سەرچاوەکەی دیاری کردووە و هەوڵیداوه لە گۆرانی نوسیندا مۆڵەت وەربگرێت، ئەو لەم بڵاوکراوەیەدا (لەدەستدانی متمانەی تەواو لەو ناوانەی کە لە چوارچێوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا) وە (دوودڵی ڕەوشتی لەدەستچوونی مافی ڕاستەقینەی خاوەن شوێنەوارەکان) ئەمانەی وەک هۆکارێک هێناوەتەوە بۆ ناو نەنوسینی ئەو شاعیرانە.

شكستی عیشق

حەمید هیراد لە ساڵی ۲۰۱۲ کاتێک تەمەنی ۲۱ ساڵ بوو عاشق بوو بەڵام خۆشەویستەکەی لە ڕووداوێکدا کۆچی دوایی کرد و ئەم عەشقە نەگەیشتە ئەنجام، حەمید ئەم ڕاستییەی لە بەرنامەی دورهمی دركاند كاتێك لە وەڵامی پرسیاری "ئایا عاشق بوویت؟" وتی : "بەڵێ عاشق بووم بەڵام بەداخەوە وەك یەكەمین خۆشەویستی ئەزموونێكی باش نەبوو و ئەو كۆچی دوایی كرد.

توشبوونی بە شێرپەنجە

لە مانگی دووی ساڵی ۲۰۲۰ وترا کە توشبووە بە شێرپەنجەی خوێن و سێ ساڵە لەگەڵ ئەم نەخۆشیەدا دەجەنگێت و ماوەی ساڵێكیشە دەرمانی كیمیایی بەكاردەهێنێت.

تاک تراکەکانی

١- مستم کن (مەستم بکە)
٢- بی تاب (بێ ئارام)
٣- فراموش کن (لەبیریکە)
٤- دلارام (خۆشەویست)
٥- معشوقە (خۆشەویست)
٦- رسوای (ڕسوایی)
٧- شب کە شد (کە شەو داهات)
٨- خدا (خودا) 
٩- نیمە جانم (نیوەی گیانم)

١٠- شوخیە مگە (گاڵتەیە مەگەر؟)
١١- عشق (عەشق)
١٢- یار (یار) 
١٣- انفرادی (زیندانی تاکەکەسی)
١٤- دیوانە شهر (شێتی شار)
١٥-  ماە من (مانگی من)
١٦- هل هلە (هەلهەلە)
١٧- عاشق (عاشق) 
١٨- جنجال (جەنجاڵ) 
١٩- خاتون (خاتوون)
٢٠ کدئین (كۆدین) 
٢١- دیر کردی (درەنگ هاتیت)
٢٢- دهە شصت (دەیەی هەشتا)
٢٣- ای وای (ئەی هاوار)
٢٤- خوشم میاد (پێم خۆشە)
٢٥- آهو (ئاسک)
٢٦-  آشوب (ئاشوب) 
٢٧- گفتم بمان (وتم بمێنەرەوە) 
٢٨- آخر نماندی (لەکۆتایدا نەمایتەوە)
٢٩- ساقی (مەیگێڕ)
٣٠- وطن (نیشتمان)
٣١- جذاب (سەرنجڕاکێش)
٣٢- دلبر (دڵبەر)


سەرچاوەکان

2149 بینین