زیکری پێش نوێژ و دوای نوێژ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-25-16:20:00 - کۆدی بابەت: 3706
زیکری پێش نوێژ و دوای نوێژ
زانیاری ئیسلامی هەمەڕەنگ

(لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، يحيى ويميت، وهو على كل شئ قدير)

ناوه‌ڕۆك

زیکری پێش نوێژەکان

(عن أم رافع رضي الله عنها: انها قالت: یا رسولَ اللّه ﷺ، دُلَّنی عَنْ عَمَلٍ یأجرنی اللّه عزّ وجلّ علیه. ‏قال: یا أُمَّ رَافِعٍ، إذَا قُمْتِ إلی الصَّلاةِ فَسَبِّحِی اللَّهَ تَعَالی عَشْراً وَهَلِّلِیهِ عَشْراً واحْمَدِیهِ عَشْراً ‏وکَبِّرِیهِ عَشْراً وَاسْتَغْفِرِیهِ عَشْراً) رواه ابن السنی، ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ زیکرێکم پێ بڵێ کە بە گوتنی پاداشتم بدرێتێ لای خودی گەورە، پێغەمبەریش ﷺ فەرمووی: ئەی (دایکی ڕافیع)، کاتێ ویستت هەڵسی نوێژ بکەیت، دە جار بڵێ: (سبحان الله)، دە جار بڵێ: (لا اله الا الله)، دە جار بڵێ: (الحمد لله)، دە جار بڵێ: (الله أکبر)، دە جار بڵێ: (أستغفرالله).

(زیکری دوای نوێژی بەیانی و مەغریب بە تایبەتی)

کە سەلامت دایەوە لەو دوو نوێژە، پێش ئەوەی لە شوێنی خۆت لابچی و پێش هەموو قسەیەک دە جار بڵێ: (لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، يحيى ويميت، وهو على كل شئ قدير) رواهما الترمذي عن ابی ذر وعمارة.
ئینجا سێ جار بڵێ: (رضينا بالله ربًا وبالإسلام دينًا وبمحمد ﷺ رسولًا) رواه أصحاب السنن، ئینجا حەوت جار بڵێ: (أللهم اجرنی من النار) رواه أبوداود.


سەرچاوەکان



3534 بینین