ڕەوتەکانی بیریی و فەلسەفی لەسەدەی نۆزدەهەم

ڕەوتەکانی بیریی و فەلسەفی لەسەدەی نۆزدەهەم

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-26-02:18:00 - کۆدی بابەت: 3777
ڕەوتەکانی بیریی و فەلسەفی لەسەدەی نۆزدەهەم

ناوه‌ڕۆك

ئیمانوێل کانت و بیریی فەلسەفی لەسەدەی نۆزدەهەم

فەلسەفەکەی ئیمانوێل کانت ١٧٢٤- ١٨٠٤ز ژیاوە بە خاڵێکی گۆڕانکاری لە مێژووی فەلسەفە دەژمێردرێت هەروەها ئەو ساڵەش بە گۆڕانکاری گرنک دادەنرێت کە ئەفلاتوون و ئەرستۆ بەسەر مێژووی فەلسەفەی یۆنانی کاریگەریان هەیانبوو، گرنگترین ئەنجامەکانی فەلسەفەی کانت سەرهەڵدانی شەپۆلێک بوو بە ناوی نموونەیی کە لەگەڵ هیگڵ دەستی پێکرد و وای  بۆ دەچوو کە ژیریی مرۆڤ دەتوانێ لە ڕاستی بگات و دای بڕژێت و هەرگیز سنووردار نییە، هیگڵ پێی وایە ڕاستی لە جوڵە دایە و دەتوانێ لە کۆکردنەوەی بیرۆکەیەک و هاودژەکەی بیرێکی نوێ پێک بهێندرێ، ئەمەشی بە ڕآڕا ناساند، هیگڵ بە نموونەیی دادەنرێت چونکە ئەولەویاتی بە گیان داوە، ساتەکانی گیانی بە سێ بەش لێک داوەتەوە هونەر و ئایین و فەلسەفە، لوتکەی ڕاستەقینەی ڕەهان فەلسەفەشی بەسەر هەموو لایەنەکانی ڕاستی تەنانەت مێژووش دا سەپاند، لە ژێر کاریگەری فەلسەفەکەی ئیمانۆیل و هیگڵ و فەیلەسووفانی دیکەی ئەڵمانی بزووتنەوەیەکی دیکەی ڕۆمانسی لە وێژە و هونەر پەیدا بوو. ڕێباوەڕی مزهب نموونەیی بەرەو ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئیتاڵیا کشا و دووچاری ڕاڕایی ماددی بۆوە کە ڕاڕای هیگڵی بەکارهێنا و ماددە و یاساکانی لە پێش گیان دانا بەوەی هەموو شتێک پابەندە بە ماددە و یاساکانی، تەنانەت کۆمەڵ و مێژوو و وێژەش هەروان، مارکس کەبە یەکێک لە دانەرانی ڕاڕایی ماددی دادەنرێت پێی وایە شیکردنەوەی ماددیانە بۆ کۆمەڵگە واتە زاڵبوونی لایەنی ئابووری بەسەر هەموو لایەنەکانی دیکەدا و هەوڵی دا مێژوو شی بکاتەوە بۆ ناکۆکی چینایەتی نێو کۆمەڵگە، و فەلسەفەکەی تا کاتێکی دوور و درێژ کاریگەری هەبوو و هەندێ لە دەوڵەتان پەیڕەویان دەکرد. لە هەمان هەگبەدا ڕەوتی سۆشیالیستی لە فەڕەنسا و ئینگتەرا و ئەڵمانیا پەیدابوو فەیلەسووفان خەریکی چارەسەکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی ئەوروپا و خۆرئاوا بوون لەو قۆناغەدا ئەمان تێڕوانینێکی گشتیان دەربارەی ڕاستی و کۆمەڵگە خستەڕوو و ڕۆڵی مرۆڤ و زانا و فەیلەسووفانیان بۆ چاککردنی بارودۆخی کۆمەڵگە دەستنیشان کرد.
سۆشیالیستەکان هەوڵیاندا کە تێڕوانینەکانیان بە کردار جێبەجێ بکەن لە میانی کۆمەڵگەکان و گوند و دێهاتەکان و بەشداریان لە دروسکردن و ڕێکخستنیان کرد. لە فەڕەنسا ڕەوتێکی دیکە سەری هەڵدا بە ناوی دانراو (الوضعي) فەیلەسووفی فەرەنسی ئۆگست کۆنت دەستی پێکرد کە هەوڵی دا بەرنامەی زانستی دانراو جێبەجێ بکات لەسەر بیر و کۆمەڵگە، مەبەستیش لە زانستی دانراو ئەو زانیاریانەیە کە پشت بەو واقیعە دەبەستێت کەلە ڕاستییەکان و تێبینیەکان هەڵقوڵاوە بۆ زانینی ئەو یاسایانەی کە ئەو واقیعانە دەدۆزنەوە لە ڕێگای تاقیکردنەوە. کۆنت پێی وایە ئەو فەلسەفە دانراوەی هەماهەنگی دەکات لە نێوان زانستەکان ئەوا تاکە فریاد ڕەسی مرۆڤ و کۆمەڵگەیە، کۆنت لە بواری کۆمەڵناسی ناوبانگی دەرکردووە و بە گرنگترین ئەو زانستانەی دایناوە بۆ دانانی ئەو یاسایە جێگیرانەی کە بەهۆیەوە کۆمەڵگە گۆڕان و گەشەی بەسەردادێ.

گرنگترین ئەو بیر و هزرانەی کە لەسەدەی نۆزدەهەمدا سەریانهەڵدا

بریتی بوو لە (بیردۆزی گەشەسەندن)ی زانا چارلز داروین کە لەسەر ئەم سێ بیرە دامەزراوە:

  1. بیرۆکەی ململانێ لە پێناو مانەوە کەلەبەر دەگمەنی دەرامەت و زۆری پێداویستیەکان، بونەوەران دەکەونە ململانێ تاوەکو (مانەوە) بۆ خۆیان و ڕەگەزی خۆیان دابین بکەن.
  2. بیرۆکەی هەڵبژاردنی سروشت بەوەی ئەوەی بە توانا و بەهێزە دەتوانێ لە سروشتدا بمێنێتەوە وە ئەوەی لاوازە لە ناو دەچێ.
  3. بیرۆکەی مانەوە بۆ چاکترینیان بە هۆی ململانێ لەگەڵ سروشت و بوونەوەرانی دیکە تەنها ئەو بونەوەرانە دەمێننەوە کە خۆڕاگرن و پێش دەکەون بۆ ئەوەی بەرگەی مانەوە بگرن.

داروین بڕوای وایە شێوەی ئێستاکەی بوونەوەران ئەنجامی چەند گۆڕینێکی شێوەیەتی پاش ململانێ لەگەڵ سروشت و دەوروبەریدا. هەندێ لە فەیلەسووفان و بیرمەندان چەمکی گەشەسەندنیان بەسەر مێژوو و کۆمەڵ و مرۆڤدا سەپاند، هەندێکیان وایان دادەنا کە هێز و ململانێ گەوهەری ڕاستی دەردەخەن کەچی لەلایەن هەندێک لە فەیلەسووفان و پیاوانی ئایینی و فەیلەسووفانی ڕەوشتی رەخنەیەکی توند دژ بە چەمکی گەشەسەندن و ئەنجامە فەلسەفییەکەی و ڕەوشتیەکەی ئاڕاستەکراوە. جا پێویستە لەسەرمان پێش ئەوەی کۆتایی بێنین بەخستنەڕووی ئەم بیر و هزرانەی کاریگەریان هەبووە لە سەدەی نۆزدەهەم، دەبێت ئاماژە بۆ ئەو لێکۆڵینەوانە بکەین کەلە دەروونی مرۆڤایەتی دەکۆڵنەوە کە کاریگەری گەورەی هەبووە و پزیشکەکان و دەروونناسان پێوەی هەڵساون وەک سیجموند فرۆید و کال یونغ و کەسانی دیکە لە هەوڵدانی تێگەیشتنی دەروونی ئادەمیزادی و دەرخستنی ڕەفتاری ئادەمیزادی، ئەم لێکۆلینەوانەش کاری کردە سەر چەند لایەنێکی بیر و فەلسەفە و وێژە جا بەو شێوەیە شیکردنەوەی دەروونی بوو بە بابەتێکی تر و دەخرێتە پاڵ بابەتەکانی دی بۆ تێگەیشتنی ڕاستی مرۆڤایەتی.


سەرچاوەکان

157 بینین