ناوهڕۆك
بانکی پیشەسازیی عێراق چییە؟
ئەم بانکە لە ساڵی ١٩٤٦ دوای جیابوونەوەی لە بانکی کشتوکاڵی و پیشەسازی دامەزرا، مەبەستیش لە دامەزراندنی ئەم بانکە گەشەدان بوو بە کەرتی پیشەسازی عێراقی، ئەویش لە ڕێگەی پێشکەشکردنی قەرزی مامناوەند و قەرزی درێژخایەن لە پێناو دامەزراندن و فراوانکردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان و، ناوەندێک بێت بۆ فرۆشتنی بەروبوومەکان لە ناوەوە و دەرەوە. هەروەها وەرگرتنی سپاردە و متمانە و کردنەوەی حساباتی بەگەڕ بۆ سەوداکەران و خاوەن پڕۆژە پیشەسازییەکان و هەروەها لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق لقی هەیە.
سەرچاوەکان
965 بینین