سیستەمی ئابووری سۆسیالیستی (ئاڕاستەکراو)

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-28-20:49:00 - کۆدی بابەت: 3845
سیستەمی ئابووری سۆسیالیستی (ئاڕاستەکراو)
ئابووری

ئینسکلۆپیدیای زانیاری- لە ژێر سایەی ئەم سیستەمەدا سەرجەم بڕیارەکان کە پەیوەستن بە بەرهەمهێنان ...

ناوه‌ڕۆك

سیستەمی ئابووری سۆسیالیستی (ئاڕاستەکراو)

لە ژێر سایەی ئەم سیستەمەدا سەرجەم بڕیارەکان کە پەیوەستن بە بەرهەمهێنان و دابەشکردنەوە لە لایەن میرییەوە دەدرێن، و لە ئابووری ئاڕاستەکراودا میریی خاوەنی زۆربەی بنەماکانی بەرهەمهێنانە (زەوی و سەرمایە) و هەروەها خاوەن و ئاڕاستەکاری زۆرینەی دامەزراوەکانە و کار بۆ کرێکاران دابەین دەکات و پێیان دەڵێت چۆن کارەکانیان ئەنجام بدەن، هەروەها بڕیار لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی بەرهەمەکانی کۆمەڵگە دەدات لەسەر هەموو شمەک و خزمەتگوزارییەکان. بە کورتی لە ئابووری ئاڕاستەکراودا میریی وەڵامی زۆربەی پرسیارە سەرەکییەکانی ئابووری لەمیانەی خاوەندارییەتی بۆ دەرامەتەکان و بەهۆی توانای لەسەر چەسپاندنی بڕیارەکانی دەداتەوە.


سەرچاوەکان



2832 بینین