ناوهڕۆك
چەمکی نرخ Importance of Price
دامەزراوە بەرهەمهێنەرەکان و کارگێڕییەکان بە تایبەتی دەزگای بەرهەمهێنەکان بەم شێوەیە پێناسەی نرخ دەکەن:
- دیاریکردنی بەهای شمەک یان خزمەتگوزاری بە پارە.
- یان بریتییە لە بڕی ئەو دراوە کەوا کڕیارێکی دیاریکراو دەیداتە فرۆشیاریک بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕێکی دیاریکراو لە شمەکێک یان خزمەتگوزاییەک.
نرخەکان بۆ دوو جۆر دابەش دەکرێن
نرخە ڕەهاکان بریتییە لە نرخی شمەکێک و پێوانەکردنی بە دراو.
نرخە ڕێژەییەکان بریتییە لە بەهای شمەکێک بە پێوانەی شمەکێکی تر.
گرنگیی نرخ Importance of price
- گرنگییەکەی لەوەدا سەرهەڵدەدات کەوا ئامێرێکی کاریگەرە بۆ:
- دابەشکردنی دەرامەتە ئابوورییەکان لە نێوان کەرتە جیاجیاکاندا، لە ڕێگای دابەشکردنی بەکارهێنراوەکانی کرداری بەرهەمهێناندا.
- دابەشکردنی شمەک و خزمەتگوزارییەکان بەسەر چین و تویژەکانی کۆمەڵگە.
- بەرزکردنەوەی توانای بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان و هاندانیان بۆ پێشخستنی لایەنی (هونەری یان تەکنۆلۆژی).
- کاریگەری لەسەر شێواز و ئاڕاستەی بازرگانی نێودەوڵەتی و دابەشکردنی داهاتەکان لە نێوان وڵاتاندا هەیە.
سەرچاوەکان
1530 بینین