ناوهڕۆك
چالاکییە ئابوورییەکان کامانەن؟
بەرهەمهێنان Production
بریتییە لە کرداری گۆڕینی بەردەوامی هێزە سروشتییە مادییەکان کە ناتوانن ڕآستەوخۆ پێویستییەکانی مرۆڤ پڕبکەنەوە، کە مرۆڤ دەیگۆڕێت بۆ شمەک و خزمەتگوزاری کە وا شیاون بۆ پڕکردنەوەی پێویستییە مرۆییەکان. کەواتە بەرهەمهێنان کردارێکە سوود دەڕەخسێنی یان زیادی دەکات.
دابەشکردن Distribution
پەیوەندی مرۆڤ لەگەڵ ئەو تاکانەی کە لە کۆمەڵگەدا لەگەڵیان دەژی و کە بەشداری یەکتر دەکەن لە کرداری بەرهەمهێنان و ئەو دەرەنجامەش کە بەهۆی بەشداری کردنەکە پەیدا دەبێت لە بەدیهێنانی پسپۆڕی و کار دابەشکردن، دابەشکردنی بەرهەمە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر ئەو کەسانەی کە بەشدارییان کردووە لە چالاکی ئابووریدا و بەسەر ئەو کەسانەش بەشدار نەبوون.
ئاڵوگۆڕ کردن Exchange
واتا گواستنەوەی کارگێڕی بۆ خاوەنداریەتی شمەک و خزمەتگوزاری کە لە چالاکی ئابووری بەدەستهێنراون، هەروەک بازرگانی ناوخۆ و بازرگانی دەرەکی نموونەن بۆ ئەم جۆرە ئاڵوگۆڕ کردنە.
بەکاربردن Consuming
کرداری ئامادەکردنی دەرامەتەکانە بۆ بەکاربردنی تاک و کۆمەڵ و تێکردنی پێویستییە مرۆییەکان و پاڵنەر و هۆکارە ڕەفتاری و کۆمەڵایەتییەکان کە بوونەتە هۆی زیادبوونی خەرجییەکانی بەکاربردن.