میدییەکانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-29-15:26:00 - کۆدی بابەت: 3895
میدییەکانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ئیمپراتۆریەتی میدییەکان

میدییەکان لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ لە سەدەی نۆیەمی پێش زاین جێگیر بوون، شآری ئەکبەتانە هەمەدانی ئێستایان کردە پایتەختی خۆیان. هیدۆتس مێژوونووسی یۆنانی، ئاماژە بەو شارە دەکات و دەڵێت زۆر جوان و ڕێک و پێک بووە و بە شوورە دەورە دراو بووە، لە ناوەندی شوورەکان شا دیوسیس دیاکۆ کۆشکی خۆی بنیاتناوە. میدییەکان باری کارگێڕیشیان ڕێکخستووە و گەشەیانداوە بە پۆستە و گالیسکەی جەنگی شمشێری کەوانەیە و کەوانی مەزنیان دروست کردووە بۆ هاویشتنی تیر بۆ مەودایەکی درێژ، جگە لەوەش تیرەکانیان قەبارەی گەورەتر بوو خێرا دەگەیشتە جێگای مەبەست. هەندێ دیاردەیان لە ئاشوورییەکانی دراوسێیانەوە وەرگرتووە، وەکو هونەری دەنگ و پیشەسازی چەک. لە بەناوبانگترین پاشاکانیان وەک شا دیاکۆ کە بە بنیاتنەری دەوڵەت دادەنرێت، شآری ئەکبەتانەی بنیاتناوە، شا فراورتیس خاشاپریتا و شا کەیخەسرەو و شا ئەستیاکس. شا کەیخەسرەو توانی سوپاکەی بەهێز دابمەزرێنێت، و هۆزەکانی ئەکسیپ بخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆی، پاشان پەیمانی لەگەڵ پاشای بابل شا ئەنبوبلاسەر بەستووە، ئەم پەیوەندییە بەهۆی مێردکردنی کچی کەیخەسەو بە ناوی ئەمیتس بە کوری شای بابل نبوخزنەسەر، ڕووی لە بەهێزبوون کرد. دەوڵەتی میدییەکان پاش گرتنی شارە ئاشووریەکان وەکو ئاشور و کەلخ و نەینەوا، لە نێوان ساڵانی ٦١٤-٦١٢پ.ز گەیشتە لوتکەی هێز، قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی میدییەکان لە ڕۆژئاودا ناوەندی ئاسیای بچووک و لە باشوور گەیشتە شاری تکریت، بۆیە میدیەکان لە ڕۆژهەڵاتی نزیکدا بوونە یەکەم هێزی سیاسی و سەربازی و دەستیان گرت بەسەر ڕێگە بازرگانییەکان. شایەنی باسە گەلی کورد ساڵگەردی دامەزراندنی دەوڵەتی میدیەکان (مادەکان) لە دەوروبەری ٧٠٠پ.ز کردۆتە سەرەتای ساڵنامەی کوردی.


سەرچاوەکان



3156 بینین