شەپۆلەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-14:09:00 - کۆدی بابەت: 4251
شەپۆلەکان

ناوه‌ڕۆك

سروشتی شەپۆلەکان

شەپۆل شێواندنێکە وزە لە بۆشایی یان ناوەندێکی ماددە دەگوێزێتەوە.

نموونەکانی شەپۆل: شەپۆلی ئاو، شەپۆل ڕووناکی، شەپۆلی مایکرۆییەکان، شەپۆلە دەنگییەکان.

وزە و شەپۆل

دەتوانرێت وزە بە هۆی شەپۆلەوە بگوێزرێتەوە و لە سەرچاوەکەشی دوور بکەویتەوە بۆ نموونە دەتوانیت تێبینی ئەو شتانەی سەر شەپۆلێک بکەیت کاتێك بەردێک فرێ دەدەیتە ناو ئاوی گۆمێکەوە کە بەهۆیەوە شەپۆل دروست دەبێت، شەپۆلەکان وزە دەگوێزنەوە لە خاڵی بەرکەوتنی بەردەکە بە ڕووی ئاوەکە بۆ بەشەکانی تری ئاوەکە بەڵام ئەو  ماددەی شەپۆلەکە دەگوێرێتەوە خۆی لەگەڵ شەپۆلەکەدا ناگوێزرێتەوە.

شەپۆلەکان و ئیش

کاتێک شەپۆل دەگوێریتەوە ئیشێک بەڕی دەکات، وە هەموو شتێک لە ڕێڕەوەکەیدا دەجووڵێنێت، ئەو شەپۆلانەی ئاوی حەوزێک بەرز و نزم دەکەنەوە ئیش بەڕێ دەکەن هەر شتێکیش لەسەر ڕووی ئاوەکە بجووڵێنیت ئیشی لەسەر بەڕێ دەکات بۆ نموونە ئەو کەشتی و بەلەمانەی لەسەر ڕووی ئاوێک بەرز و نزم دەبنەوە لەگەڵ شەپۆلەکاندا وزەیەکی بپ پەیدا دەبێت ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە شەپۆلەکان وزە دەگوێزنەوە.

گواستنەوەی وزە بە ناوەندەکاندا

زۆربەی شەپۆلەکان بەهۆی لەرینەوەی تەنۆلکەکانی ناوەندێکی دیاریکراوەوە وزە دەگوێزنەوە، ناوەند ئەو ماددەیە کە شەپۆل دەتوانێت پێیدا تێپەڕ ببێت. لەوانەیە ناوەندەکە تەنێکی ڕەق یان شل وە یان گازی بێت. کاتێک تەنۆلکەیەک لە ناوەندێکدا دەلەرێتەوە دەتوانێت وزە بۆ تەنۆلکەیەکی تری تەنیشتی بگوێزێتەوە، وە تەنۆلکەی دووەمیش بەهەمان شێوەی تەنۆلکەی یەکەم دەلەرێتەوە، بەم ڕێگەیە وزە بە ناوەندێکی دیاریکراودا دەگوێزرێتەوە، شەپۆلەکانی دەنگ پێویستیان بە ناوەند هەیە بۆ گواستنەوەیان بەهۆی لەرینەوەی تەنۆلکەکانی شلەکان یان گازەکان وە یان تەنە ڕەقەکان، دەنگ بوونی نابێت ئەگەر ناوەندێکی ماددی نەبێت. ئەگەر زەنگێک بخرێتە ناو کەمۆڵەیەکی شوشەوە و هەواکەی ناوی دەربهێنرێت گوێت لە دەنگی زەنگەکە نابێت. لەو شەپۆلانەی کە پێویستان بە ناوەند هەیە شەپۆلی دەریاکانە کە بە ئاوەکەدا دەگوێزرێنەوە، وە ئەو شەپۆلانەی کە لە ژێیەکاندا دروست دەبن کاتێک دەلەرنەوە ئەو شەپۆلانەی پێویستان بە ناوەندی ماددی هەیە پێیان دەوترێ شەپۆلە میکانیکییەکان. بۆ نموونە زەوی لەرزین دەبنە هۆی پەیدابوونی شەپۆلەکانی بومەلەرزە بە توێکڵی زەوی دا دەگوێزرێتەوە، لەوانە ئەو وزەیەی دەیگوێزێتەوە زۆر وێرانکەر بێت و ببێتە هۆی قڵیشان و ڕوخانی هەموو شتەکانی سەر زەوی.

گواستنەوەی وزە بەبێ ناوەند

هەندێک شەپۆل دەتوانێت وزە بگوێزێتەوە لە کاتی تێپەڕبوونیدا بە بۆشایی دا، نموونەش بۆ ئەمە ڕووناکی بینراوە لێرەدا هەندێک نموونەی تر هەیە وەک شەپۆلی مایکرۆیی (مایکرۆ وەیڤ) کە فڕنە مایکرۆ وەیڤەکان دروستی دەکەن، وە شەپۆلی بێ تەل کە ئێزگەکانی ڕآدیۆیی و تەلەفیزیۆن بڵاوی دەکەنەوە، وە شەپۆلی تیشکی ئێکس کە پزیشکەکان و پزیشکەکانی ددان بەکاری دەهێنن ئەم شەپۆلانە بریتین لە شەپۆلی کارۆموگناتیسی. لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلی کارۆموگناتیسی پێویستی بە ناوەند نییە دەتوانێت بە ناوەندی ماددیدا بگوێزرێتەوە وەک هەوا و ئاو و شووشە ئەو وزەیەی لە خۆرەوە دەگاتە زەوی بە شێوەی کارۆموگناتیسییە. بە بۆشایی ئاسماندا دەگوێرزێتەوە. ڕووناکی بینراو شەپۆلی کارۆموگناتیسییە چاو دەتوانێت بیبینێت.

جۆرەکانی شەپۆل 

هەموو شەپۆلەکان بە هۆی دووبارە بوونەوەی لەرینەکانەوە وزە دەگوێزنەوە. بەڵام شەپۆلەکان لە چەند ڕوویەکەوە لە یەکتری جیاوازن دەتوانرێت شەپۆلەکان پۆلێن بکرێن بە پشت بەستن بە ئاڕاستەی لەرینەوەی تەنۆلکەکانی ناوەندەکە و ئاڕاستەی جووڵەی شەپۆلەکان. شەپۆلەکان دوو جۆرن، شەپۆلە پانڕەوەکان و شەپۆلە درێژڕەوەکان.

شەپۆلە پانڕەوەکان

ئەو شەپۆلانەی کە تیایدا ئاڕاستەی لەرینەوەی تەنۆلکەکانی ناوەندەکە ئەستوون دەبێت لەسەر ئاڕاستەی بڵاوبوونەوەی شەپۆلەکە پێی دەوترێ شەپۆلە پانڕەوەکان، وشەی  ستوونی مەبەست ئەوەیە کە ئاڕاستەکە لەگەڵ ئەوی تر گۆیەکی وەستاو دروست دەکات. ئەو شەپۆلەی بەسەر پەتێکدا تێپەڕدەبێت نموونەیەکە بۆ شەپۆلی پانڕەو، بەرزترین خاڵ کە شەپۆلەکەدا پێی دەوترێ سەر و نزمترین خاڵ لە شەپۆلەکەدا پێی دەوترێ بن. هەرچەندە شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکان بەهۆی لەرینەوەی تەنۆلکەکانی ناوەندەکەوە ناگوێزرێنەوە بەڵام بە شەپۆلی پانڕەو دادەنرێن چونکە ئەو شەپۆلانە لە لەرینەوەی ستوونی لەسەر ئاڕاستەی بڵاوبوونەوەی شەپۆلەکە دروست دەبن.

شەپۆلە درێژڕەوەکان

لە شەپۆلە درێژڕەوەکاندا تەنۆلکەکانی ناوەندەکە تەریب بە ئاڕاستەی جووڵەی شەپۆلەکە دەلەرنەوە، دەتوانیت شەپۆلێکی درێژڕەو لە سپرینگێکدا دروست بکەیت. کاتێک پاڵ بە سەرێکی سپرینگەکەوە دەنێیت و ئەڵقەکانی لە یەکتر نزیک دەخەیتەوە، ئەو  ناوچانەی ئەڵقەکانی سپرینگەکە تیایدا نزیک بوونەتەوە زیاتر لە باری ئاساییان پێی دەوترێ پەستاوتن وە بەو ناوچانەی ئەڵقەکانی سپرینگەکە تیایتدا دوورکەوتونەتەوە زیاتر لە باری  ئاساییان پێی دەڵێن شاش بوون پەستاوتن شاشبوونی لەسەر و بن دەچێت لە شەپۆلە پارێزەوەکان.

شەپۆلەکانی دەنگ 

شەپۆلەکانی دەنگ نموونەیەکن لەسەر شەپۆلی درێژڕەو، شەپۆلەکانی دەنگ لە هەوادا بە شێوەی پەستاوتن و شاش بوون بڵاودەبنەوە. بۆ نموونە وزەی دەنگ لە تەپڵێکەوە بۆ هەوا دەگوێزرێتەوە بە هۆی شەپۆلە درێژڕەوەکانەوە.


سەرچاوەکان



3488 بینین