تێکەڵاوەکان لە کیمیادا

تێکەڵاوەکان لە کیمیادا

له‌لایه‌ن: ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-11-01:30:00 - کۆدی بابەت: 4385
تێکەڵاوەکان لە کیمیادا

ناوه‌ڕۆك

پێناسەی تێکەڵاوەکان 

هەموو تێکەڵاوەکان ڕەوشتی هاوبەشیان هەیە، تێکەڵاو کۆمەڵێکە لە دوو ماددە یان چەند ماددەیەک کیمیاییانە یەکیان نەگرتووە کاتێک چەند ماددەیەک لەگەڵ یەکتر دادەنرێن، تێکەڵاو پێکدە‌هێنن بۆ نموونە پەنیر و دۆشاوی تەماتە کارلێک ناکەن کە بەکاردەهێنرێن بۆ دروست کردنی پیتزا.

ڕێژەی پێکهێنەرەکانی تێکەڵاو

ئاوێتە پێک دێت لە توخمەکان بە ڕێژەیەکی بارستایی جێگیر، تێکەڵاو پێکهێنرەکانی بە ڕێژەی بارستەی جێگیر نین، بۆ نموونە گرانیت تێکەڵاوێکە پێکهاتووە لە سێ جۆر خاو فیلدسبار ڕەنگی قرمزییە و مێگا ڕەنگی ڕەشە و کوارتز ڕەنگی نییە، ڕێژەی خاوەکان جیاوازن لە کاتێکدا یەک دەگرن ئەم سێ جۆرە خاوە تێکەڵایەک پێکدەهێنن پێی دەوترێت گرانیت.

ڕێگا باوەکانی جیاکردنەوەی پێکهێنەرەکانی تێکەڵاو

دڵۆپاندن

کرداری جیاکردنەوەی پێکهێنەرەکانی تێکەڵاوە پشت دەبەستێت بە جیاوازی پلەی کوڵانی پێکهێنەرەکان، ئاوی خاوێن دەدڵۆپێنرێت لە تێکەڵەیەکی ئاوی سوێر دڵۆپاندن بەکاردەهێنرێت بۆ جیاکردنەوەی هەندێ پێکهێنەرەکانی نەوتی خاو وەک نەوتی سپی کیرۆسین و بەنزین.

موگناتیس

بەکاردەهێنرێت بۆ جیاکردنەوەی تێکەڵاوێکی ئاسن و ئەلەمینیۆم موگناتیس ئاسنەکە ڕادەکێشێت بەڵام ئەلەمنیۆم ڕاناکێشێت بەم شێوەیەش جیایان دەکاتەوە.

جیاوازی نێوان ئاوێتە و تێکەڵاو

  1. ئاوێتە پێکهێنەرەکانی توخمن یان ئاوێتەن یان هەردووکیان، بەڵام تێکەڵاو پێکهێنەرەکانی توخمن.
  2. ئاوێتە پێکهێنەرەکانی پارێزگاری ڕەوشتی بنەڕەتی خۆیان دەکەن، بەڵام تێکەڵاو پێکهێنەرەکانی پارێزگاری ڕەوشتی خۆیان ناکەن.
  3. ئاوێتە پێکهێنەرەکانی بە ڕێگای فیزیایی جیادەکرێنەوە، بەڵام تێکەڵاو پێکهێنەرەکانی بە ڕێگای کیمیایی لێک هەڵدەوەشێن.
  4. ئاوێتە پێک دێت بە هەر ڕێژەیەک لە بارستەی پێکهێنەرەکان، تێکەڵاو پێکهێنەرەکان بە ڕێژەی بارستەی جێگیر پێکدێنن.


سەرچاوەکان

211 بینین