ناوهڕۆك
باسی بەخشیشی تەڵاق - (متعة)
(متعة) ئەوەیە کە مێرد ژنەکەی تەڵاق دا بەخششێکی بداتێ لەبەر ئەو دڵتەنگیەی بە سەری هێناوە، خوای گەورە فەرموویەتی: (وَلِلْمُطَلَّقاتِ مَتاعٌ بِالْمَعْرُوفِ) ئەو ئافرەتانەی تەڵاقدراون، واجبە بەخشیشی تەڵاقیان بدریتێ بە گوێرەی توانای مێردەکە و لێوەشانەوەی ئافرەتەکە.
سوننەتە بەخشیشی تەڵاق لە ئەندازەی سێ درهەم، واتە بیست و یەک میسقاڵی زیو کەمتر نەبێ. هەروەها ئەو ئافرەتەی پێش جیماعکردن تەڵاق دراوە و مارەیی بۆ دیاریکراوە، بەخشیشی نادرێتێ.
ئەگەر ژنەکە و مێردەکە بووە کێشەیان ئایا مارەییەکە چەندە و چییە؟ شاهیدیش نەبوو، ئەبێ هەردووکیان سوێند بخۆن، ئینجا مارەیی هاووێنە بۆ ژنەکە دائەندرێ ئەگەر مێرد خشڵی زێڕ و زیوی کڕی و ژنەکەی خۆی پێ ڕازاندەوە، بەمە نابیتە موڵکی ژنەکە و هەر هی مێردەکەیە، جا ئەگەر ژنەکە داوای ئەکرد، ئەبێ دوو شاهید بێنێ، یان شاهیدێک بێنێ و سوێندیش بخوا کە مێردەکە ئەو خشڵەی داوەتێ بە موڵکایەتی.