شەڕی پردی مارکۆ پۆلۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-16-02:08:00 - کۆدی بابەت: 4540
شەڕی پردی مارکۆ پۆلۆ

ناوه‌ڕۆك

ئاگری جەنگ

ڕووداوی پردی ماركۆ پۆلۆ شەڕێكی بچووك بوو لە شەوی حەوتەمی مانگی تەمموزی ساڵی 1937 ڕوویدا لە نێوان هێزەكانی حیزبی كۆمینتاگ (سووپای میلـلی شۆڕش) و سووپای ژاپۆن، كاتێك هێزێكی ژاپۆنی لە نزیك پردەكە خەریكی مانۆری سەربازی دەبن دەنگی چەند فیشەكێك دێت و فەرماندەكەیان هەواڵ دەنێرێت كە لەلایەن چینەوە تەقەیان لێكراوە و چەند سەربازێكیان دیار نین.

هەرچەند دوای تەلەفۆنەكە ڕوونبوویەوە كە سەربازە ونبووەكان ڕۆشتوون بۆ ئاودەست، بەڵام دوای بیستنی دەنگی سێ فیشەكی دیكە لە كاتژمێر سێ و نیوی بەیانی ڕۆژی هەشتەمی تەمموز، فرمانی هێرش بۆ سەر چین دەركرا، لە ڕۆژی یانزەیەمی تەمموز پەیماننامەیەك لە نێوان هەردوو سووپا بەسترا كە چین بەرپرسیارێتی ڕووداوەكەی لە ئەستۆ گرت، بەڵام ئەو فەرماندە ژاپۆنییانەی حەزیان بە جەنگ بوو لە دەستەی باڵای سووپا بەبێ ئاگاداربوون لە پەیماننامەكە فرمانی هێرشەكەیان بەردەوام پێدا و بەمەش جەنگی هەشت ساڵەی نێوان دوو وڵات دەستی پێكرد.


سەرچاوەکان



1099 بینین