ناوهڕۆك
پێناسەی کەوەر
کەوەر سەوزەیەکی ماڵی زۆر ناسراوە لە هەموو جێگایەک هەیە پێویستی بە ناساندن نییە، کەوەر لە کۆمەڵەی سیر و پیاز و هیلۆنە و پێکهاتەیان لێکەوە نزیکە و شوێنی بوونی هەموویان ناوەڕاستی ئاسیایە.
پێکهاتەکانی کەوەر
- کلۆرۆفیل، ڕیشاڵی سلیلۆز، لینجە ماددەی میوسیلاگ، پڕۆتینی سەلفۆئازۆت.
- ڤیتامینی B، C.
- کانزای ئاسن و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و گۆگرد و مەنگانیز.
بەکارهێنان و سوودەکانی کەوەر
- لە سیر بەهێزترە لە کاریگەری لەسەر گورچیلە و توانەوەی بەرد و زیاد میزکردن.
- دژی هەوکردنە چونکە ڤیتامین C و گۆگردی تیایە.
- ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و باوبژی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە.
- بۆنی لەش و ئارەقەی پێست خۆش دەکات بەهۆی کلۆرۆفیلەوە.
- خوێن زیاد دەکات چونکە ڤیتامین B و ئاسنی تیایە.
- ئێسقان و ددان بەهێز دەکات چوکە کالیسیۆمی زۆر تیایە.
- سوودی هەیە بۆ پێست و نینۆک و قژی سەر.
- کاریگەری هێمنکەرەوە و هاوسەنگی میزاجی هەیە، بە هۆی بوونی مەگنیسیۆم.
- چالاکی بۆڕیەکانی خوێن و سوڕی خوێن زیاد دەکات ئەمەش بۆ بەرگری لە جەڵتە باشە، هەروەها کارەبای دڵیش بەهێز دەکات.
- بۆ ڕۆماتیزم و نەخۆشیەکانی دەمار باشە.
- چالاکی لەش بە گشتی زیاد دەکات و ماندووبوون دەڕەوێنێتەوە.
- بۆ فراوانکردنی بۆڕیەکانی هەوا و دەرکردنی بەڵغەم بەسوودە.
- چالاکی جنسی زیاد دەکات و پیری دووردەخاتەوە.
- بەرگری لە مایەسیری و کۆبونەوەی خوێن زیاد دەکات.
- بۆ نەخۆشییەکانی پێست وەک ڕەقبوون و ووشکبوونەوە و ڕەنگ زیادی بەکاردێت.
- خواردنی لەدوای نان دەبێتە هۆی ئەوەی لەناو گەدەدا خواردن نەترشێت لینجی دەکات وە یارمەتی هەرس دەدات.
- ئاوی کەوەر میز هێنەرە و ئارەزو بزوێنە وە بۆ قۆڵنج باشە.
- گەدە دەشواتەوە و بۆ جەرگ بەسوودە و بەهێزکەری کەمەرە.
- بۆ ژانەسەر و کەم خوێنی و ژەهراوی بوون (٢٠) گرام ئاوی کەوەر لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین بخۆرەوە.
- کەوەر لەسرکەدا پەروەردە کراو بۆ جەرگ و سپڵ و قۆلنج بەسوودە.
- بۆ شوێنی پێوەدانی مار کەوەر یان سیرمۆکە بکوتە و لێی ببەستە.
- بۆ زیپکەی سوور و خرو دار و بالوکە مەڵحەمی کەوەر لەگەڵ سماقی لەسەر دابنێت.
- لەگەڵ کەرە بۆ (اگزما)ـی منداڵان باشە.
- بۆ برینی تەڕ و هەوکردوو کەوەر و خوێ بکوتە و لەسەری دابنێت.
- کوڕادە و سیرمۆکەی کێویش و بۆ ئازاری گەدە و بۆنی ناودەم و بۆ زۆربەی ئەوانەی کە لە کەوەردا ناویان هات بەسوودە.
تێبینی: بۆ گەدەی بێ هێز قورسە و زۆر کەس پێی با دەکات بۆ ددان و پوک باش نییە، لەناو سرکەشدا بۆ ڕیخۆڵە و بینایی چاو باش نییە بەڵام لەگەڵ شلە و خواردندا بکوڵێت هیچ زیانی نامێنێت.
سەرچاوەکان
1857 بینین