نۆک

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-25-02:26:00 - کۆدی بابەت: 4838
نۆک

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی نۆک

بەشی بەکارهاتوو دەنکەکەییەتی بە سەوزی و بە ووشکی، سەرچاوەی ئاسیا و ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستە. لە سەرەتای مێژووەوە بەکارهاتووە، بە تایبەتی لە دەشتی بیقاعی لوبنانی کە ڕۆمەکان وەک سەرچاوەیەکی دانەوێڵە بەکاریان دەهێنا، دیسقۆردیس لە کتابەکەی ناوی هێناوە بەوەی کەوا جۆری کێوی و خۆماڵی هەیە، گالینۆسی پزیشک ناوی بەردووە بەوەی کەوا دانەوێڵەیە و سوودی هەیە بۆ میزکردن و زیادکردنی ئاوی پیاو و شیر لە ئافرەتاندا، ئەبۆقراتیش دەرباری وتوویەتی نۆک دوو بەشی هەیە سوێرەکەی بۆ میزکردن باشە، بەشە شیرینەکەی بۆ ڕەوانی باشە، زانا ڕۆفسی ڕۆمانی و ئیبن سینای عەرەبی وتویانە باشە بۆ ئازاری پشت و جومگە.

پێکهاتەی نۆک

  • ٢٤٪ پڕۆتین.
  • ١٤.٤٪ ئاو.
  • ڕۆنی ڕووەکی ٩.٤٪.
  • خۆڵەمێش ٢.٤٪.
  • ڕیشاڵ ٥.٥٪.
  • کانزای وەک گۆگرد و فۆسفۆڕ و کلۆر و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئاسنی تیایە.
  • ڤیتامینی (ئەی و بی١ و بی٢ و سی و ئی) تیایە.

بەکارهێنان و سوودەکانی نۆک

  • وزەی بۆ لەش تیایە.
  • زیادکردنی خوێن و بەهێزکردنی چونکە ئاسن و ڤیتامینی (بی) زۆر تیایە.
  • بۆ نەخۆشی لەڕو لاوازی منداڵان باشە چونکە پڕۆتینی زۆری تیایە پاش تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئارد و پاقلەدا.
  • بۆ ڕەوانی باشە.
  • بۆ بەهێزکردنی مووی سەر و نینۆک باشە چونکە فۆسفۆڕ و گۆگردی زۆری تیایە.
  • بۆ بەهێزکردنی شەهوەی جینسی باشە چونکە ڤیتامینی ئەی و ئی تیایە.
  • بۆ میزکردن و لابردنی وردە بەردی میزەڕۆ باشە.
  • بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و ڕۆماتیزم باشە.


سەرچاوەکان



2225 بینین