ڕێگاکانی گواستنەوەی گەرمی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-27-15:10:00 - کۆدی بابەت: 4905
ڕێگاکانی گواستنەوەی گەرمی
فیزیا

گەرمی - پلەی گەرمی - زەوی - فیزیا - فیزیا بە كوردی - فیزیا بە کوردی - کیمیا - زانست - زانیاری

ناوه‌ڕۆك

گە‌یاندنی گە‌رمی Thermal conduction 

گە‌یاندنی گە‌رمی Thermal conduction بریتییە‌ لە‌ گواستنە‌وە‌ی وزە‌ی گە‌رمی بە‌ بە‌ركە‌وتنی ڕاستە‌وخۆ لە‌ ماددە‌یە‌كە‌وە‌ بۆ ماددە‌یە‌كی تر یان لە‌ناو ھە‌مان ماددە‌دا.

چۆن گە‌یاندنی گە‌رمی ڕوودە‌دات؟ 

كاتێك تە‌نە‌كان دە‌گە‌نە‌ یە‌كتر تە‌نۆلكە‌كانیان بە‌ریە‌كتر دە‌كە‌ون و وزە‌ی گە‌رمی دە‌‌گوێزرێتە‌وە‌ لە‌و ماددە‌یە‌ی تر كە‌ پلە‌ی گە‌رمییە‌كە‌ی نزمە‌، لە‌بیرت نە‌چێ تە‌نۆلكە‌كانی ئە‌و ماددانە‌ی پلە‌ی گە‌رمیان جیاوازە‌ تێكڕای جووڵە‌ وزە‌یان جیاوازە‌، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ كاتێك تە‌نۆلكە‌كان بە‌ریە‌كتر دە‌كە‌ون ئە‌و تە‌نۆلكانە‌ی تێكڕای جووڵە‌ وزە‌یان زۆرە‌ وزە‌ دە‌گوێزنە‌وە‌ بۆ ئە‌و تە‌نۆلكە‌كانە‌ی كە‌ تێكڕای جووڵە‌ وزە‌یان كە‌مە‌، ئە‌م گواستنە‌وە‌یە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی نزمبوونە‌وە‌ی خێرایی ھە‌ندێك لە‌ تە‌نۆلكە‌كان وە‌ زیادبوونی خێرایی تە‌نۆلكە‌كانی تر، ھە‌تا ھە‌موو تە‌نۆلكە‌كان تێكڕای جووڵە‌ وزە‌كە‌یان وە‌ك یە‌كی لێدێت، بە‌ھۆی ئە‌مە‌وە‌ ئە‌و ماددانە‌ی كە‌ بە‌یە‌ك دە‌گە‌ن و بە‌ریە‌كتر دە‌كە‌ون ھە‌مان پلە‌ی گە‌رمییان دە‌بێت.

ھە‌ڵگرتن - Conduction 

ڕێگای دووە‌م بۆ گواستنە‌وە‌ی وزە‌ی گە‌رمی بریتییە‌ لە‌ ھە‌ڵگرتن.
ھە‌ڵگرتن Conduction گواستنە‌وە‌ی وزە‌ی گە‌رمییە‌ بە‌ھۆی جووڵە‌ گە‌ردە‌كانی شلە‌ یان گاز، بۆ نموونە‌ كاتێك كە‌ ئاو لە‌ دە‌فرێكدا دە‌كوڵێت جووڵە‌كی شێوە‌یە‌كی نیمچە‌ بازنە‌یی وە‌ردە‌گرێت بە‌ھۆی ھە‌ڵگرتنە‌وە‌.
ئە‌و ئاوە‌ی لە‌ بنی دە‌فرە‌كە‌یدا كە‌ لە‌سە‌ر ئاگردانێك دانراوە‌ گە‌رم دە‌بێت لە‌بە‌رئە‌وە‌ی ئاگردانە‌كە‌ بە‌ر بنی دە‌فرە‌كە‌ كە‌وتووە‌ «گە‌یاندن» كاتێك ئاوە‌كە‌ گە‌رم دە‌بێت چڕییە‌كە‌ی كە‌م دە‌كات بە‌ھۆی ئە‌و تە‌نۆلكانە‌ی كە‌ وزە‌یان بە‌رزترە‌ و دوور دە‌كە‌ونە‌وە‌، ئاوە‌ زۆر گە‌رمە‌كە‌ بە‌رز دە‌بێتە‌وە‌ بە‌ ناو ئاوە‌ ساردە‌كە‌دا كە‌ چڕی زۆرترە‌ و لە‌ سە‌رە‌وە‌یە‌تی.
لە‌سە‌ر ڕووە‌كە‌ی پلە‌ی گە‌رمی ئاوە‌ گە‌رمە‌كە‌ نزم دە‌بێتە‌وە‌ و تە‌نۆلكە‌كانی لە‌ یە‌كتر نزیك دە‌بنە‌وە‌ و چڕییە‌كە‌ی زیاد دە‌كات، وە‌ دووبارە ‌ئاوە‌ ساردە‌كە‌ دە‌گە‌ڕێتە‌وە‌ بۆ بنی دە‌فرە‌كە‌.
دووبارە‌ ئاوە‌كە‌ گە‌رم دە‌بێت و سووڕێكی نوێ دە‌ستپێدە‌كات، ئەو جووڵە‌ بازنە‌ییە‌ی شلە‌ و گازە‌كان لە‌ ئە‌نجامی جیاوازی چڕییان كە‌ بە‌ھۆی جیاوازی پلە‌ی گە‌رمییانە‌وە‌ ڕووی داوە‌ پێی دە‌وترێت تە‌وژمی ھە‌ڵگرتن.

تیشكدان Radiation 

ڕێگای سێیە‌م بۆ گواستە‌نە‌وە‌ی وزە‌ی گە‌رمی بریتییە‌‌ لە‌ تیشكدان Radiation واتە‌ گواستنە‌وە‌ی وزە‌ بە‌ شێوە‌ی شە‌پۆلە‌ كارۆموگناتیسیە‌كان، وە‌كو ڕووناكی بینراو یان شە‌پۆلی خوارسور. 
بە‌ پێچە‌وانە‌ی گە‌یاندن و تە‌وژمی ھڵگرتنە‌وە‌، دە‌توانرێت بە‌ تیشكدان وزە‌ بگوێزرێتە‌وە‌ بە‌ناو تە‌نۆلكە‌ ماددییە‌كاندا یان بە‌ بۆشاییدا. 
نموونە‌ بۆ ئە‌مە‌ش گە‌رمكە‌ری كارە‌بایی كە‌ شە‌پۆلی كارۆموگناتیسی تیشك دە‌دات، خۆر ڕوناكی بینراو تیشك دە‌دات كە‌ دە‌توانێت بیبینێت، وە‌ شە‌پۆلی تریش تیشك دە‌دات وە‌كو شە‌پۆلی خوارسوور و سە‌رو وە‌نە‌وشە‌یی كە‌ ناتوانیت بیانبینیت، تۆ ھە‌ست بە‌ گە‌رمی دە‌كە‌ی كاتێك لە‌شت تیشكە‌ خوارسوورە‌كان ھە‌ڵدە‌مژێت.

تیشكدان و دیاردە‌ی پە‌نگ خواردنی گە‌رمی Radiation and the green house effect

بە‌رگی ھە‌وا وە‌ك دیواری خانووە‌ شووشە‌ییە‌كان ئیشدە‌كات.
كە‌ ڕێگە‌ دەدات ڕووناكی خۆری بینراوی پێدا تێپە‌ڕبێت، بە‌ڵام خانووە‌ شوشە‌ییە‌كان دووبارە‌‌ وزە‌ی گە‌رمی گل دە‌دە‌نە‌وە‌ و قە‌تیسی دەكە‌ن وە‌ لە‌ناویدا پارێزگاری لە‌ گە‌رمییە‌كی دە‌كە‌ن، ھە‌روە‌ھا گازە‌كانی بە‌رگی زە‌وی گە‌رمی گل دە‌دە‌نە‌وە‌ ئە‌م كردارە‌ پێی دە‌وترێت دیاردە‌ی پە‌نگ خواردنی گە‌رمی، ئە‌گە‌ر بە‌رگی ھە‌وا بە‌م ڕێگایە‌ وزە‌ی جۆری قە‌تیس نە‌كردبایە‌ و گلی نە‌دایە‌تە‌وە‌، ئە‌وكاتە‌ ڕاستە‌وخۆ زۆربە‌ی وزە‌ی خۆر دە‌گە‌ڕایە‌وە‌ بۆ بۆشایی دە‌رە‌وە‌، بە‌مە‌ش زە‌وی دە‌بوو بە‌ ھە‌سارە‌یە‌كی سارد و بۆ ژیان نە‌دە‌گونجا.
بە‌رگی ھە‌وا وزە‌ی خۆر گل دە‌داتە‌وە‌ و قە‌تیسی دە‌كات بە‌ھۆی گازە‌كانی بە‌رگی ھە‌واوە‌ وە‌كو ھە‌ڵمی ئاو و دووانە‌ ئۆكسیدی كاربۆن و میثان، ئە‌م گازانە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی باش وزە‌ گل دە‌دە‌نە‌وە‌ وە‌ بە‌رزبوونە‌وە‌ی ڕێژە‌ی ئە‌م گازە‌ پە‌نگ خواردوانە‌ زاناكانی توشی دڵە‌ ڕاوكێ كردوە‌ چونكە‌ ئە‌بنە‌ ھۆی پە‌نگ خواردنی بڕێكی زۆر گە‌ورە‌ لە‌ وزە‌، كە‌ وە‌ھا لە‌ زە‌وی دە‌كات زیاتر گە‌رم ببێت و ئە‌مە‌ش بە‌ زیان دە‌كە‌وێتە‌وە‌ لە‌سە‌ر ژینگە‌كە‌مان و دانیشتوانی زە‌وی.

گە‌یە‌نە‌ر و نە‌گە‌یە‌نە‌رە‌كانی گە‌رمی Conduction and insulators 

ئە‌و ماددانە‌ی كە‌ وزە‌ی گە‌می بە‌ شێوە‌یە‌كی باش دە‌گە‌یە‌نن پێیان دە‌وترێ گە‌یە‌نە‌رە‌كانی گە‌رمی Thermal conduct، وە‌ لە‌و نموونانە‌ كانزای بیستۆكی پزیشكی كە‌ وزە‌ی گە‌رمی بە‌ خێرایی ئە‌گوێزێتە‌وە‌ لە‌ لە‌شی گە‌رمتە‌وە‌ بۆ بیستۆكە‌ ساردە‌كە‌، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌یە‌ كە ‌ھە‌ست دە‌كە‌یت بیستۆكە‌كە‌ ساردە‌، ئە‌و ماددانە‌ی كە‌ وزە‌ی گە‌رمی بە‌ شێوە‌یە‌كی باش ناگوێزنە‌وە‌ پێیان دە‌وترێت نە‌گە‌یە‌نە‌رە‌كانی گە‌رمی Thermal insulators بۆ نموونە‌ ئە‌و چیلكە‌ دارە‌ی كە‌ پزیشك دە‌یخاتە‌ سە‌ر زمانت نە‌گە‌یە‌نە‌رە‌ ھە‌رچە‌ندە‌ چیلكە‌ دارە‌كە‌ و بیستۆكە‌كە‌ ھە‌مان پلە‌ی گە‌رمیان ھە‌یە‌ بە‌ڵام ئێمە‌ ھە‌ست ناكە‌ین كە‌ چیلكە‌ دارە‌كە‌ ساردە‌ چونكە‌ وزە‌ی گە‌رمی بە‌ ھێواشی لە‌ زمانتە‌وە‌ بۆ چیلكە‌دارە‌كە‌ دە‌گوێزرێتە‌وە‌.

گە‌رمی تایبە‌تی و گۆڕانی پلە‌ی گە‌رمی Specific heat and temperature change 

كاتێك بڕێكی یە‌كسان لە‌ وزە‌ دە‌گوێزریتە‌وە‌ لە‌ نێوان چە‌ند ماددە‌یە‌كی جیاوازدا كە‌ بارستە‌كانیان یە‌كسان بێت، گۆڕانی پلە‌ی گە‌رمی لە‌ ماددە‌یە‌كە‌وە‌ بۆ ماددە‌یە‌كی تر جیاواز دە‌بێت، گە‌رمی تایبە‌تی Specific heat بڕی گە‌رمی پێویستە‌ بۆ بە‌رزكردنە‌وە‌ی پلە‌ی گە‌رمی یە‌كە‌ی بارستایی ماددە‌یە‌ك بە‌ بڕی «١»پە‌لە‌ی سە‌دی بە‌ جێگیر بوونی پە‌ستانە‌كە‌ی.

لە‌وانە‌یە‌ تێبینی ئە‌وە‌ت كردبێ لە‌كاتی مە‌لە‌كردنت لە‌ ئاوی دە‌ریا دا لە‌ ڕۆژێكی گە‌رمدا، ئاوە‌كە‌ ساردترە‌ لە‌ ھە‌وای دە‌وروپشتی ھە‌رچە‌ندە‌ ھە‌ردووكیان بە‌ ھە‌مان بڕ كە‌ ووزە‌ی گە‌رمی كە‌ كە‌ خۆرە‌وە‌ وە‌رگیراوە‌ گە‌رم دە‌بن.


سەرچاوەکان



2566 بینین