هۆکاری زۆر قسەکردنی خانمان چییە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-27-15:41:00 - کۆدی بابەت: 4906
هۆکاری زۆر قسەکردنی خانمان چییە؟
جەستەی مرۆڤ

زانایان لەو بڕوایەدان کە ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە قسەکردن لە مێشکدا لە خانماندا لەسەدا  ٢٠ تا ٣٠ـی فراونترە لە پیاوان 

ناوه‌ڕۆك

زۆر قسەکردنی خانمان

زۆر قسەکردنی خانمان زیاتر پەیوەندی هەیە بە چالاکیەکانی مێشک و حاڵەتی دەروونی و بونیادی خانمان، کەواتە تۆش ئەگەر لەماڵەوە هاوسەر یان کچێکت هەیە کە زۆر قسە دەکات لەجێی بۆڵەبۆڵ کردن و هەڵهاتن لێیان لێیان تێبگەن و هۆکاری ڕەفتارەکانیان بزانن.

لە مێشکی ژناندا چی ڕوودەدات؟

زانایان لەو بڕوایەدان کە ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە قسەکردن لە مێشکدا لە خانماندا لەسەدا  ٢٠ تا ٣٠ـی فراونترە لە پیاوان 
هەر بۆیە خانمان زیاتر قسە دەکەن و لەکاتی تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانیدا بە دەمی ئەوان زووتر وەڵام دەدەنەوە، دەرکەوتووە کە توانای زۆری قسەکردنی خانمان بەهۆی چالاکی زۆری بەشی چەپی مێشکیانە و هۆکارێکی گرنگە بۆ زیاتر قسەکردنیان وەک لە پیاوان.

هەروەها لە لێکۆڵینەوەی تردا بە سوود وەرگرتن لە ئەشیعە و MRI دەرکەوتووە کە پیاوان تەنها سوود لە لای چەپی مێشکیان وەردەگرن بۆ بابەتی قسەکردن، لە کاتێکدا کە ژنان لە هەردوو لای مێشکیان سوود وەردەگرن بۆ قسەکردن و ئەمەش وا دەکات کە خانمان هەستیار تر و عاتیفیتر بن لەکاتی قسەکردنیاندا.
هەر بۆیە دەکرێت بڵێین کە زۆر وتنی خانمان عەیب نییە و شتێکە کە خوا وا دروستی کردوون.

سوودەکانی زۆر قسەکردنی خانمان

١- چەسپاندنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی:

لای چەپی مێشکی خانمان یارمەتیان دەدات کە لە پەیوەندیەکانیاندا کۆمەڵایەتیتر بن، خانمان حەزدەکەن پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تردا دروست بکەن و کۆمەڵایەتیتر بن زۆر قسەبکەن و هەستی خۆیان زۆر دەرببڕن لەکاتێکدا کە پیاوان زیاتر حەزدەکەن کە کار بکەن و کەمتر قسە بکەن.

٢- هەستی هاودەردی و ئارامی:

هەندێک کات تەلەفۆنێکی دوورودرێژ بۆ خانمان دەتوانێت هێورکەرەوەی دڵ و دەروونیان بێت و ڕێژەی هۆڕمۆنی سترێس کەم بکاتەوە، لەڕاستیدا خانمان حەز دەکەن کە لە زۆرینەی کۆڕ و کۆمەڵەکاندا بن و بە قسەکردن دەروونی خۆیان خاڵی بکەنەوە، ئەمە ڕێک پێچەوانەی پیاوانە کە زیاتر حەز دەکەن تەنها بن و دوور بن لەم شتانە.
هەر بۆیە پیاوان هەوڵبدەن کە هەندێک کات لەگەڵ هاوسەرەکەتاندا قسە بکەن و گوێی بۆ بگرن تا دەروونی خۆی خاڵی بکاتەوە دڵنیابە کە ئەمخاڵی بوونەوەیە حاڵیان باشتر دەکات.

٣- چەسپاندنی باوەڕبوون بە خود:

ئەگەر خانمەکەت ئاسوودەیە کە دەتوانێت لە هەر بارودۆخێکدا بە تەلەفۆنێک دەروونی خۆی خاڵی بکاتەوە، بەدڵنییایەوە متمانە بەخۆبوونێکی زیاتر بە دەست دەهێنێت، چونکە قسەکردن لەلای خانمان تاکتیکێکی دەروونیە و کاتێک دڵتەنگن هەرچییان بوێت دەیڵێن، کاتێک کەسێک بەتەواوی گوێ دەگرێت بۆ دەردڵ و قسەکانیان و ئاگای لێیانە باوەڕ بەخۆبوونیان بەرز دەبێتەوە و دڵنیایە کەسێکی هەیە کەواتە بهێڵن کە هەمیشە خانمان دەروونیان خاڵی بکەنەوە و قسەیان دڵیان بکەن.


سەرچاوەکان



950 بینین