هۆکاری مردنی دایک دوای منداڵبوون چییە؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-04-28-02:06:00 - کۆدی بابەت: 4942
هۆکاری مردنی دایک دوای منداڵبوون چییە؟
تەندروستی سکپڕ

دایکێک بمرێت کە کۆرپەکەی بۆ جارێکیش نەیدیووە و بۆ جارێکیش لە باوەشی نەکردووە.

ناوه‌ڕۆك

مردنی دایک دوای منداڵبوون

ژیانی زۆرێک لە خەڵکی و بەتایبەت ئافرەتان لە ساڵانی کۆندا نابووت بوو بەهۆی کەمی پزیشک و هۆشیارییەوە بەڵام ئەمڕۆ زانستی پزیشکی بەرەوپێشچوونێکی زۆری دیوە بەخۆیەوە، لە کۆندا مردنی دایک دوای منداڵبوون زۆربوو و ئەمەش شتێکی زۆر ناخۆشە دایکێک بمرێت کە کۆرپەکەی بۆ جارێکیش نەیدیووە و بۆ جارێکیش لە باوەشی نەکردووە.
 
بە ئاگاداربوون لە خۆت لەماوەی دووگیانیدا ڕێگری بکە لە مردنت لەکاتی منداڵبووندا، دەبێت خانمان پێش دووگیان بوون پلان دابنێن و کاتی دووگیانیش تەواو ئاگاداری خۆیان و منداڵەکەیان بن و زوو زوو سەردانی پزیشک بکەن.

هۆکاری سەرەکی مردنی دایکان لە کاتی منداڵبوون

١- بەرزی فشاری خوێن: بەرزی فشاری خوێن هۆکارێکی سەرەکی مردنی دایکانە لەکاتی منداڵبووندا کە ئەگەر دایکێک فشاری خوێنی زۆر بێت ئەوا لەکاتی منداڵبووندا زیاتر دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی کە خوێنێکی زۆر لەدەست بچێت و لە ئەنجامدا منداڵدان تەسک دەبێتەوە و دایکەکە دەمرێت.

٢- خوێنبەربوونی کاتی منداڵبوون: خوێنبەربوونی زۆر کاتی منداڵبوون و دوای منداڵبوون کە حاڵەتێکی بەپەلەیە و ئەگەر دکتۆر نەتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات دەبێتە هۆی مردنی دایکەکە.

٣- دڕانی منداڵدان: لە هەندێک کاتدا کاتی لەدایکبوونی منداڵ فشارێکی زۆر دەکەوێتە سەر زێی دایکەکە و لە ئەنجامدا منداڵدان دەدڕێت و کە ئەمەش خوێنبەربوونێکی زۆری لەگەڵدایە و دەبێتە هۆی مردن.


سەرچاوەکان



5043 بینین