فەقێ حەنەفی ئەبو عەبدوڵای گۆرانی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-28-04:19:00 - کۆدی بابەت: 4948
فەقێ حەنەفی ئەبو عەبدوڵای گۆرانی

ناوه‌ڕۆك

حەنەفی ئەبو عەبدوڵای گۆرانی

ئەبو عەبدوڵای گۆرانی ناوی حوسێنە و کوڕی ئیبراهیمی کوڕی حوسێنی کوڕی جەعفەرە لە هۆزی مەزن و دێرینی گۆرانە کە لە سەرچاوە عەرەبییەکاندا کراوە بە (الجورقان) ئەم هۆزە لە بەرزاییەکانی حلوان و شآرەزوور و شآرە دێرینەکانی دەرتەنگ و سەرپولی زەهاو نیشتەجێ بوون.

ئەبو عەبدوڵای گۆرانی لەسەر دەستی زانایان و مامۆستایانی عێراق و کوردستان ئاینزا (مەزهەب)ـی حەنەفی و زانستەکانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی خوێندەوە و شآرەزایی دەستخستووە و بۆتە پسپۆڕێکی زیرەک و کارامەی ناوچەکە لە زانستەکانی فەرموودە (حەدیث) و پرس و ڕآوێژی پێکراوە لە ناسینەوەی فەرموودە ڕاستەکان و جیاکردنەوەی فەرموودە لاواز و هەڵبەستکراوەکان، لەم بارەیەوە پەڕتووکێکی داناوە بە ناونیشانی (الموضوعات في الأحادی المرفوعات) کە لە نێو شآرەزایاندا بە پەڕتووکی (الاباطیل) ناو دەبرا و تیایدا فەرموودە هەڵبەستراو و گومانلێکراوەکانی دەستنیشان کردووە، بە بەڵگەوە سەلماندوویەتی کە ناوەرۆکیان هەڵە و نا دروستە، چەند دانەیەک لە دەستنووسی ئەم پەڕتووکە لە پەڕتووکخانەکانی جیهانی پارێزراون. ئەم پەڕتووکە بووە بابەتی گفتوگۆ و لێدوانی زانایانی فەرموودە و هەندێکیان پشتگیری سەرنج و ڕەخنەکانی ئەبو عەبدوڵایان کردووە، پێیان وایە کە لە کارەکەیان سەرکەوتوو بوون و بە باشی ڕاستییەکانی پێکاوە. ئەبو عەبدوڵای گۆرانی پەڕتووکێکی تری داناوە بە ناونیشآنی (التکلیف في الفروع) و لە ساڵی ٥٤٣کۆچی / ١١٤٨ز کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان



1097 بینین