مۆبایلی Google Pixel 7 Pro

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-07-09-12:12:00 - کۆدی بابەت: 13490
مۆبایلی Google Pixel 7 Pro

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی شاشە 

خاوەنی شاشەیەکە لە جۆری LTPO AMOLED بە قەبارەی 6.7 ئینج و ڕوونی +QHD و ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشەکەی 120 هێرتزە. شاشەکەی پشتگیری +HDR10 دەکات و ڕووناکی شاشەکەی لە کۆتا ئاست دەگاتە 1500 نیتسە، شاشەکەی بە Gorilla glass victus ڕوپۆش کراوە بۆ بەرگری لە شکان و شاشەکەی قەوسە. شاشەکەی تەواو ئاست بەرز و نەرم و خێرا و ڕوون و بەهێزی هەیە، شایەنی کڕینە بۆ شاشە.

بەشی ناوەکی و چیپ و سۆفتوێری مۆبایلەکە 

چیپەکەی لە جۆری Google Tensor G2 کە لەسەر 5nm بناغەکراوە، ڕاستەوخۆ کە لە پاکەت دەیشکێنی Android 13ـی لەسەرە ئێستا دەتوانی بەرزی بکەیتەوە بۆ Android 14 هەروەها Android 15 و Android 16ـشی بۆ دێت و تا دوو ساڵ دوای Android 16 هەر ئەپدەیتی سکوێریتی بۆ دێت واتە تەمەنی درێژە.

ئەم چیپە بۆ کاری ڕۆژانە و سۆشیال میدیاکان زۆر گونجاوە، بۆ یارییە ئاساییەکان زۆر گونجاوە، هەموو یارییە قورسەکانیشی پێ دەکرێت بەڵام زۆر بۆ یاری قورس و گەیمینگ پێشنیار ناکرێت. سۆفتوێری مۆبایلەکە یەکێکە لە باشترین سۆفتوێرەکان زۆر باشە ئۆپتیمازی مۆبایلەکە هاوشێوە و نزیکە لە ئایفۆن لەگەڵ بەرنامەکان، واتە بۆ وێنە و ڤیدیۆی سناپ زۆر باشە و ئۆتیمایزی زۆر باشە، یان بۆ پۆست کردن لە بەرنامە و ئەپەکان باشە و وێنەکان زۆر کەم تێک دەدات، واتا لەم ڕووەوە هاوشێوەی ئایفۆنە و نزیکە لە ئایفۆن.

چونکە سیستەمی Android تایبەتە بە خودی گوگڵ، چۆن سیستمی iOS تایبەت بە ئەپڵە و لەسەر ئایفۆنی داناوە سیستمی Androidـیش تایبەت بە گوگڵ خۆیەتی بۆیە، لەڕووی ئەپدەیت ناردن و گرنگیدان بە مۆبایلەکە و ئۆپتیمایز زۆر باشە و یەکەم مۆبایل ئەپدەیتی ئەندرۆیدی بۆ بێت، مۆبایلەکانی گوگڵە و هەمووشیان بەیەکەوە ئەپدەیتیان بۆ دێت هاوشێوەی ئایفۆن نەک مۆبایلێک ئێستا بۆی بێت و مۆبایلێکی تر مانگێکی تر و زوو زووش ئەپدەیتی بۆ دێت و زۆر گرینگی بە مۆبایلەکە دەدرێت.

کامێرا

  • کامێرای سەرەکی 50MPـە کە پشتگیری OIS دەکات، واتە بۆ کەم کردنەوەی لەرزینی دەستەکانت لە کاتی وێنە و ڤیدیۆ.
  • کامێرای تەلەفۆتۆ بۆ زووم 48MP کە 5X ئۆپتیکاڵ زووم و 30X دیجیتاڵ زووم دەکات و دووبارە OISـی هەیە.
  • کامێرای گۆشەفراوان 12MPـە.
  • بە کامێرای پشتەوە ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 60fps تۆمار دەکات.
  • کامێرای سێڵفی 10.8MP ڤیدیۆ لە کۆتا ئاست بە 4K 60fps تۆمار دەکات.

لەڕووی کامێراوە بەهێزترین خاڵی مۆبایلەکەیە و کامێرایەکی نایابی هەیە.

پاتری 

خاوەنی پاتریێەکی 5000mAhـە و بەخێرایی 23W بارگاوی دەبێتەوە. لەڕووی پاتری و بارگاویکەرەوە باشترین مۆبایل نییە، بەڵام بۆ پاتری و بارگاویکەرەوە شتێکی مامناوەند و باشە بۆ کەسێک تەنیا بۆ کاری ڕۆژانە بەکاری بێنێت کێشەی لەگەڵ نابێت، بەڵام باشترین پاتری و بارگاویکەرەوەی نییە.

زانیاری گشتی

  • کێشی مۆبایلەکە ٢١٢ گرامە.
  • پشتەکەی شووشەیە و ڕووپۆش کراوە بە Gorilla glass victus و چوارچێوەکەی ئەلەمنیۆمە، کە لەڕووی بیڵد و گران بەهایی مۆبایلەکە زۆر ئاست بەرزە، واتە کاتێک بەدەستەوە دەیگریت هەستەکەی شتێکی گرانبەهات بەدەستەوەیە.
  • ip 68ـی هەیە واتە دژە ئاوە و لە قوڵایی یەک مەتر و نیو تاکو سی خولەک خۆی دەگرێت کە ئەوەش خاڵێکی زۆر نایابی مۆبایلەکەیە.
  • دەنگی مۆبایلەکە ستێریۆیە واتە دەنگ لە سەماعەی سەرەوە و خوارەوە دێت و شوێنی هێتفۆنی نەماوە، لەڕووی دەنگەوە نایابە.
  • پەنجەمۆری مۆبایلەکە لەژێر شاشەیە و یەکێکە لە باشترین پەنجەمۆرەکان.

نرخ

لە ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی کوردستان نرخی ئەم مۆبایلە بە کەپسی، واتە بە نوێی ناو کارتۆن دابەزیوە و نرخی بۆتە 415 دۆلارە.
ئەمە بە کەپسی بەو نرخەیە، بە دەستی دووی لەسەروو ٣٠٠ دۆلارەوە هەیە.

خاڵە لاواز و بەهێزەکانی چییە و کێ بیکڕێت و کێ نەیکڕێت؟

خاڵە بەهێزەکان 

• کامێرایەکی زۆر نایابی هەیە.
• شاشەیەکی زۆر باشی هەیە.
• سۆفتوێرێکی زۆر باشی هەیە.
• تەمەنێکی درێژی هەیە.
• ئۆپتیمازی زۆر باشە لەگەڵ ئەپەکانی وەک سناپ و فەیسبۆوک و ئینستاگرام و ئەپەکانی تر.
• ئەپدەیتی زوو زوو بۆ دێت.
• بیڵد و کوالێتیەکی زۆر باشی هەیە.
• دژە ئاوە.
• ستێریۆیە و دەنگێکی زۆر نایابی هەیە.
• پەنجەمۆرێکی زۆر باشی هەیە.

خاڵە لاوازەکان 

• ئەگەر تەنیا بۆ گەیمینگت دەوێت مەیکرە مۆبایلی باشتر هەیە.
• ئەگەر بۆ پاتری و بارگاویکەرەوە دەتەوێت مەیکڕە مۆبایلی باشتر هەیە.


سەرچاوەکان



130 بینین