گیا هەنجیرۆکە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-06-01:17:00 - کۆدی بابەت: 5179
گیا هەنجیرۆکە
گوڵ و گیا

زانیاری دەربارەی گیا هەنجیرۆکە ، گیا هەنجیرۆکە ، سوودەکانی گیا هەنجیرۆکە ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

زانیاری دەربارەی گیا هەنجیرۆکە

لە تیرەی الالە گیایەکی عەلەفی وەستاوە ڕیشەی ڕاوەستاوی هەیە گەڵاکەی درەوشاوەیە و لە شێوەی دڵ دایە و هەر گەڵایە و لاسکێکی درێژی هەیە گوڵەکەی زەردێکی درەوشاوەیە تاک تاکە، میوەکەی فندەقییە لە دارستان و مێرگ و ژێر درەختدا دەڕوێت و چەند جۆرێکی هەیە کەوا ڕەنگ و جۆری گەڵا و گوڵی جیاواز جیایان دەکاتەوە بە شێوەی دەنک و ڕیشە زیاد دەکات، بەڵام هەموو جۆرەکانی بۆ دەرمان گونجاوە، سەرەتوولە و پەلکەکەی کۆ دەکەنەوە و لە سێبەر وشکی دەکەن.

سوودەکانی گیا هەنجیرۆکە

  • ڤیتامین C زۆرە و دژی (اسکوربوت)ـە.
  • دژی هەوکردنی جومگەکانە،
  • بۆ مایەسیری باشە
  • بۆ کەچەڵی بەکاردێت.
  • بۆ پاک کردنەوەی خوێن.
  • کەمێک لە زەڵاتە دەکرێت بەڵام نابێت بە خاوی زۆر بخورێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی گیا هەنجیرۆکە

کەوچکێک بۆ پەرداخێک ئاوی کوڵاو بۆ ماوەی (١٠) خولەک دەم دەکێشێت و ڕۆژی سێ جار فنجانێک دەخورێتەوە.

تێبینی: ئەگەر بە خاوی زۆر بخورێت زیان بەخشە وە نابێت زۆر بەکار بێت.


سەرچاوەکان



604 بینین