ناوهڕۆك
ده‌رباره‌ی گێتی زینده‌وه‌ر
په‌رتوكی " گێتی زینده‌وه‌ر " یه‌كێكی دیكه له شاكار و نووسراوه‌كانی نووسه‌ر و زانای گه‌وره‌ی كورد ( عه‌لادین سه‌جادی )یه ، كتێبی گێتی زینده‌وه‌ر كتێبێكه دنیایه‌كی سه‌ربه‌خۆی گرتووه له باره‌ی گیانله‌به‌ران ، دار و دره‌خت ، كه‌ڵك و نرخیانه‌وه ، هۆش و بیریانه‌وه ، چۆنیه‌تی ژینیانهوه ، ئه‌و شتانه تیایانا هه‌ن ، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه ئه‌یده‌ن ، ئه‌و كارانه كه ئه‌یكه‌ن ، ئه‌و سروشتانه كه هه‌ر هه‌ن .
ناساندن
داری توو دارێكی گه‌وره‌و به‌دیمه‌نه ، له‌شوێنی كوێستانی و فنێكا ئه‌بێ به‌ره‌كه‌شی كه‌هه‌ر پێ ئه‌ڵێن ، توو دوو جۆره : تووی سپی ، تووه ڕه‌شه یان شاتوو ، سپییه‌كه ووردی هه‌یه‌و درشتیشی هه‌یه ، هه‌ر له‌م سپیه هه‌ندێكی گه‌وره‌یه به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌نه خورمایه‌ك ، وه‌كو بڵێیت سپی‌و سوره ، تووه سپی زۆر شیرینه ، ووشكیش ئه‌كرێته‌وه ، هه‌روه‌ها ئهیهاڕنهوهو له‌ناو مه‌شكه‌دا دایئه‌گرن پێ ئه‌ڵێن ئارده‌توو ، ڕهشهكهشی خڕ‌و ده‌نك گه‌وره‌یه ، گه‌ڵای دار توو كرمی ئاوریشمی پێ به‌خێو ئه‌كرێ ئه‌گه‌ر له‌ژێر داری توودا پیازه‌خووگانه بچێنن داره‌كه به‌هێز و زۆر گه‌وره ئه‌بێت ، داری توو تا موتوربه نه‌كرێ به‌رنادا ، گه‌ڵای تووی شیرین و گه‌ڵای مێوو گه‌ڵای هه‌نجیری ڕه‌ش له‌گه‌ڵ ئاوی بارانا پێكه‌وه بكوڵێنرێ و بدرێ له‌موو زۆر زۆر مووه‌كه ڕه‌ش ئه‌كات ، یه‌كێ دانی ژان بكا گه‌ڵای تووی مزری له‌سه‌ر دانێ ژانه‌كه‌ی ئه‌شكێ ، یه‌كێ دووپشك پێوه‌بدا تووی ڕه‌شی له‌سه‌ر دانێ ژانه‌كه‌ی ئه‌شكێ .