ئەبو عوبەیدە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-05-12-06:00:00 - کۆدی بابەت: 5286
ئەبو عوبەیدە

ناوه‌ڕۆك

ڕوو داپۆشراو

ئەبو عوبەیدە نازناوی وتەبێژی فەرمی یەكینەكانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی بەرەی بەرگری ئیسلامی(حەماس)ـە، یەكێكە لە یەكەمین داواكراوەكانی لیستی داواكراون لە ئیسرائیل، كە وەك كەسی یەكەمی جەنگی دەروونی و ڕاگەیاندن دادەنرێت كە حەماس دژی ئیسرائیل بەرپای دەكات، نازناوەكەی لە هاوەڵی پێغەمبەری خودا ئەبوعوبەیدەی جەڕاحەوە وەرگرتووە كە شاری قودسی فەتح كردووە لە سەردەمی خەلیفە عومەری كوڕی خەتتاب.

ئەو وتەی زۆرینەی كات بەكاری دەهێنێت دەڵێت: "ئەم جیهادە، یان جیهادی سەركەوتنە، یان شەهیدبوونە"، كە هەمان قسەیە كاتێك عیزەدین قەسام لە جەنگی دژی بەریتانیاكان دەكوژرێت دەیڵێت.

لەبەر ڕاستگۆییەكەی و ئەو پەیامانەی ڕایدەگەیەنێت كە هەرگیز ڕەتناكرێنەوە، میدیاكان بە ڕاستترین سەرچاوەی سیاسی و ئاسایشی نێوان جەنگی دەزانن، ساڵی 2014 كاتێك جەنگی غەززە و ئیسرائیل تەواوبوو، سەرۆك ئەركانی سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ئێستا خەڵكی دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر كاری ئاسایی خۆیان، خەڵكی ئیسرائیلیش دەڵێن: "چاوەڕێ دەكەین بزانین ئەبوعوبەیدە چی دەڵێت، گەر ئەو وتی تەواو بووە ئەوكات باوەڕدەكەین".

دەركەوتن

شوێن و كاتی دەركەوتنی دیاریكراو نییە، شوێنی مانەوەیشی دیاریكراو نییە، هەندێكجار لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكان دەردەكەوێت، هەندێكجاریش لە مزگەوتەكانی غەززە، یاخود لە كەناڵە ئاسمانییەكان، یان لە شەقامەكان.

ڕووخساری

یەكێكە لەو كەسانەی تەنانەت چاویشی بە باشی نابینرێت زۆربەی كات، تاكە دەركەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ ساتی ڕادەستكردنەوەی سەربازی دیلكراوی ئیسرائیلی (جەلعاد شالیت) كە دەركەوتنەكەی لە كەناڵی ئەقسا بوو بە وێنەیەك، بەڵام پشتڕاستنەكراوەتەوە، هەمیشە ڕووبەندێكی هەیە كە ڕووخساری دەپارێزێت و ناهێڵێ ببینرێ، و لەبەرئەوەش نازناوی "ڕوو داپۆشراو"ـی پێدراوە.


سەرچاوەکان



1893 بینین