ئەڤۆکادۆ

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-14-13:56:00 - کۆدی بابەت: 5318
ئەڤۆکادۆ

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ئۆکادۆ

ئەو درەختە تا شەش مەتر بەرز دەبێت، لە شوێنە گەرمەکان دەڕوێت بەتایبەتی لە وڵاتی (هیندستان و بەڕازیل) زۆر باوە، سەرەتا لە ئەمریکای خواروەوە بڵاوبووەتەوە، گەڵای سەوز و گەورە و پتەوە، گوڵەکانی بچوک و سەوزن میوەکەی لە هەرمێ دەچێت و توێکڵی سەخت و ڕەنگی سەوزی تێر یان ڕەشە، نزیکەی (٤٠٠) جۆر لەو میوەیە هەیە کە هەندێکیان گەڵایان لوس و هەندێکیان زبر، بە شێوەیەکی خۆڕسک دەڕوێت و دەتوانرێت بچێنرێت، گەڵا و میوەکەی بۆ دەرمان بەکاردێت، مەوادی چەوری و ئەسید ئەمینی جۆراو جۆری تێدایە وەک (سیستین، تریپتۆفان، تیروسین) وە چەند جۆر ئەنتی بایۆتیکی هەیە وە (٠.٢)ـی ڕۆنی خەستی سەوز مایل بە زەردی تام و بۆن خۆشی تێدایە، (٠.٧)ـی ڕۆنی مەیوە وەک (اسید پالمیتیک، اسید ئراکیدیک، اسید میریستیک) وە (٠.٨)ـی ڕۆنی نەمەیووە وەک (اسید اولیک، اسید لینولینیک) لە هەر (١٠٠) گرام دا ئەم ماددانە تێدایە، ڕۆنەکەی ڤیتامین ( A، B، D، E، K، C، P) تێدایە بۆیە نرخی گرانە.

سوودەکانی ئۆکادۆ

  • ئاوی گەڵاکەی بۆ با کردن و بۆ زەردووی و سووڕی مانگانەی ژنان دەکاتەوە کە لە کاتی خۆیان دواکەوتبن.
  • ڕەوانی خوێناوی چارە دەکات وە بۆ بەهێز کردنی تەواوی لاشە بەسوودە.
  • بۆ کەم خوێنی باشە و بۆ گەشەی منداڵ بەسوودە.
  • لاشە پاک دەکاتەوە لە گازە زیان بەخشەکان و بۆ شەکرە باشە.
  • بۆ لاوازی دوای نەخۆشی بەسوودە و بۆ بێ خەوی شەو دەخورێتەوە.
  • ئازار و ناڕەحەتیەکانی گەدە و ڕیخۆڵەکان چارەسەر دەکات.
  • بۆ دروست کردنی دەرمانی زەلاتە بەکاردێت.
  • بۆ هەڵوەرینی مووی سەر شەوانە بە ڕۆنەکەی چەور بکرێت.
  • بۆ ئازاری جومگە و ڕۆماتیزم بە ڕۆنەکای مەساج بدرێت.
  • تۆشکەی سەر (کڕێژ) چارەسەر دەکات.
  • بۆ جوانی پێست و وەک جێڵ بەکاردێت و قژ جوان دەکات.
  • گۆشتی میوەی ئۆکادۆ لەو شوێنە دەبەسترێت کەوا چرچ و لۆچی لێ پەیدا بووە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پاشان بەبێ سابوون دەشۆرێتەوە تاوەکو (٤٠)ڕۆژ و هەموو ڕۆژێک دوو جار تا سێ جار بەکاردێت لۆچ ناهێڵێت لەسەر پێست.


سەرچاوەکان



2064 بینین