نەخۆشی پاقلە لە مناڵاندا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-15-02:40:00 - کۆدی بابەت: 5335
نەخۆشی پاقلە لە مناڵاندا

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی پاقلە لە منداڵاندا

نەخۆشی پاقلە کە بەهۆی کەمی ئەنزیمی (G6PD) ـەوە ڕوودەدات، جگە لە کەم خوێنی دەبێتە هۆی زەردووی و (Kernicterus) بەهۆی زۆری بڕی بیلیڕۆبین (bilirubin)ـی ناو خوێنەوەیە نەخۆشی پاقلە لەڕێگەی خواردن یان بۆنکردنی پاقلەوە دروست دەبێت و تەنها لەو منداڵانەدا دەردەکەوێت کە بەشێوەی سروشتی خۆی ئەنزیمی (G6PD)ـی نەبێت، ئەم نەخۆشییە زیاتر لە وەرزی بەهاردا دەردەکەوێت چوونکە لەم وەرزەدا پاقلە زۆر دێتە بازاڕەوە.

هۆکاری دروستبوونی نەخۆشی پاقلە

نەخۆشی پاقلە کە هۆکارەکەی نەبوونی ئەنزیمی (G6PD)ـە و زیاتر لە منداڵی کوڕدا دەردەکەوێت، ئەمە لەدایکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە و کاریگەری خستووەتە سەر خڕۆکە سووڕەکانی خوێن کە کاریان گواستنەوەی ئۆکسجینە لەناو جەستەدا و بووەتە هۆی شکانی یان شیبوونەوەی لەناکای خڕۆکە سوورەکان و بەم هۆیەشەوە نەخۆشی پاقلە ڕوویداوە.

ئەم نەبوونی ئەنزیمە زیاتر لە ملیۆنەها خەڵکی لە دنیادا تووش کردووە، جینی ئەم ئەنزیمە لەسەر کرۆمۆسۆمی ئێکسی ڕەگەزی نێرینەیە هەر بۆیە دەرکەوتنی ئەم حاڵەتە زیاتر لە نێرینەدا ڕوودەدات و کەمتر تووشی مێینە دەبێت، کەمی ئەم ئەنزیمە دەتوانێت تەواوی جەستەی منداڵەکە زەرد بکات.

گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشی پاقلە

ئەو منداڵانەی تووشبووی ئەم حاڵەتە دەبن، لە حاڵەتی ئاسایدان تاکوو کاتێک کە ماددەکانی (oxidant) کە لە پاقلەدا هەیە و چەند کاتژمێرێک دوای خواردن یان بۆنکردنی لەلایەن منداڵەکەوە، تووشی بێتاقەتی و لاوازی دەبێتەوە، و دوای تێپەڕبوونی ٢٤ بۆ ٤٨ کاتژمێر پلەی گەرمی جەستەی منداڵەکە بەرز دەبێتەوە تا ٣٨ پلە و تووشی ئازاری سک و سکچوون و بە دەگمەنیش ڕشانەوە دەبێت، و دوای چەند کاتژمێرێکی تریش کەسە نزیکەکانی منداڵەکە هەست بە گۆڕانی ڕەنگی میزی منداڵەکە دەکەن. بە زۆری ئەم نیشانانە دەر دەکەون

  • زەردی ڕەنگی پێست.
  • تۆخبوونی ڕەنگی میز.
  • زەردبوونی سپێنەی چاو.
  • پلەی گەرمی جەستە سەرو ٣٨ پلە.
  • بێتاقەتی.
  • دڵتێکچوون.
  • ئازاری سک و پشت.
  • هەست بە لاوازی و ماندوویەتی.
  • زیادبوونی لێدانی دڵ.
  • زیادبوونی هەناسە.

ڕێگاکانی چارەسەرکردنی نەخۆشی پاقلە

  • ڕێگریی کردنە لە زیادبوونی نیشانەکانی نەخۆشیەکە.
  • دەبێت منداڵەکە دوورکەوێتەوە لە خواردنی پاقلە و تەنانەت بۆنکردنیشی.
  • ئەو شوێنەی کە منداڵێکی لێیە نەخۆشی پاقلەی هەیە دورکەوە لە بەکارهێنانی ماددەی مێرووکوژ هەروەها شەکر و نوقڵەکان.
  • دوورکەتنەوە لە پاقلەمەنیەکان وەک لۆبیا و فاسۆلیای تەڕ.
  • دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی کە تازە بۆیە کراون.
  • دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمان لەخۆوە بۆ منداڵەکە چونکە زۆرێک لە دەرمانەکان نابێت بەکاربێن بۆ ئەم نەخۆشییە .

ئەو دەرمانانەی کە نابێت منداڵانی توشبوو بە نەخۆشی پاقلە بەکاربێت

  • Aspirin
  • Nalidixic acid
  • ڤیتامین C
  •  Tolonium Chloride
  • Isoniazid
  • Aminophenazone
  •  Chloramphenicol
  • Dimercaprol
  • Sulfonamides
  • dapsone
  • Trimethoprim - Sulfamethoxazole
  • Nitrofurantion


سەرچاوەکان



3049 بینین