زیانەکانی تاتۆکردنی برۆ 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-05-21-04:36:00 - کۆدی بابەت: 5446
زیانەکانی تاتۆکردنی برۆ 

ناوه‌ڕۆك

زیانەکانی تاتۆکردنی برۆ چییە؟

ئەگەر چی تاتۆکردنی برۆ جوانی دەبەخشێت بە ڕووخساری خانمان بەڵام کۆمەڵێک زیانی زۆری هەیە کە خانمان بێئاگان هەر بۆیە خانمان دەبێت ئاشنابن بە زیانەکانی و تا دەتوانن لێی دورکەونەوە.

کێشەی ڕووکەشی تاتۆکە

بڵاوترین جۆری کێشە و زیان بریتییە لە ڕووکەشی تاتۆکە، وەک کاڵبوونەوەی ڕەنگەکەی یان تێکچوونی ڕەنگەکەی و بوون بە پەڵە و یاخود دەکرێت شکڵی کێشانی برۆکە زۆر لاربێت یاخود بەو شێوەیە نەبێت کە کەسەکە داوای کردووە.

کاڵبوونەوەی تاتۆکە

ئەگەر چی ناودەبرێت بە تاتۆی هەمیشەیی و بەڵام لەڕاستیدا بەم شێوەیە نییە، چونکە ئەو ماددانەی کە بەکارهاتوون لە تاتۆکەدا دوایی یەک یان سێ ساڵی کە کاڵ دەبنەوە و ناشرین دەبن بەهۆی (ئاو، ئاگر، خۆر، پیربوون و چرچبوونی ڕوخسار) و ئەو کارانەی کە ڕۆژانە دەیکەیت دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی تاتۆکە و ڕەنگێکی ناشرینی پێ دەبەخشێت.

گواستنەوەی پیسی لەڕێگەی ئەو ئامێرانەی کە تاتۆکەی پێ دەکرێت

ئاگاداربە زۆر جار بەهۆی پیسی ئامێرەکەوە یان ئەوەی کە بۆ چەند کەسێکی تریان بەکارهێناوە و پاکنەکراوەتەوە بەجوانی، دەبێتە هۆی هەوکردن و سووتانەوە و سووربوونەوە و ئەگەر ئەمانەش چارەسەر نەکرێن شتی خراپتری بەدوادا دێت.

پێنەکەوتنی تاتۆکە

زۆر جار شوێنەکە و ئامێرەکانیش پاکن و کێشەت بۆ دروست ناکات بەڵام ئاو ئامێرانە بە ڕووخسار و پێست ناگونجێن و دەبنە هۆی هەوکردن.

دروستبوونی هەستیاری بە ڕەنگی تاتۆکە

بەکارهێنانی ڕەنگەکان دەبێتە هۆی هەستیاری کە نیشانەکانی هەوکردن و سووتان و ئاوسانی شوێنی تاتۆکەیە، بەتایبەت ڕەنگەکانی (سپی و ڕەش و سوور)

مەترسی شێرپەنجە

زۆر جار ئەم ئامێر و ڕەنگانە دەبنە هۆی ئەوەی کە خانەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی زیاد بکەن و کەسەکە تووشی شێرپەنجە ببێت.

کێشەی لابردنی تاتۆکە

زۆر جار کەسەکە تاتۆکەی بەدڵ نییە و دەیەوێت لایببات بەڵام ئەمە هەر ئاوا ئاسان نییە و بەدەگمەن لادەچێت، لەیزەر و بەکارهێنانی جۆرەها ماددەی کیمیایی و هەندێک جاریش نەشتەرگەریی ئەمانە هەموو ڕێگان بۆ لابردن و پاککردنەوەی تاتۆکە کە هەموویان مەەرسیدارن و دواتریش تاتۆکە ئەگەر کاڵ ببێتەوە شوێنەواری خۆی بەجێ دەهێڵێت و شوێنەکەی ناشرین دەبێت و زۆر جاریش دەبێتە هۆی ئازاری زۆر و هەوکردن.


سەرچاوەکان



861 بینین