وینستن چەرچڵ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-05-24-13:13:00 - کۆدی بابەت: 5512
وینستن چەرچڵ

ناوه‌ڕۆك

جەنگی جیهانی دووەم

جەنگی جیهانی دووەم لە ساڵی 1939 هەڵگیرسا لە نێوان دوو گروپ هاوپەیماننی سەربازی کە ژمارەیەک لە دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهانیان لەخۆدەگرت، کە بریتین لە هێزی هاوپەیمانان، کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەریتانیا و یەکێتی سۆڤێت و فەڕەنسا و چینی دەگرتەوە، هەروەها دەوڵەتانی تەوەر کە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن دەگرتەوە، ئەم جەنگە خوێناویترین جەنگ بوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لەم جەنگەدا نزیکەی 100 ملیۆن سەرباز بەشداریان کرد و لە دوای خۆشی ژمارەیەکی زۆری قوربانیی مەدەنی و شاری وێرانی جێهێشت، بە تایبەتی دوای خستنە خوارەوەی هەردوو بۆمبە ئەتۆمییەکە بەسەر ژاپۆندا، لە ساڵی 1945 جەنگ یەکلایی بووەوە بە ئەنجامی سەرکەوتنی وڵاتانی هاوپەیمان و تێکشکانی سوپای هیتلەر و هاوپەیمانانی، چاخی نوێ دەستیپێکرد و ویلایەتە یەکگرتووەکان و یەکێتی سۆڤێت وەک وڵاتی زلهێز دەرکەوتن و بوونە دوو جەمسەری ململانێیەکی نوێ کە دوایی ناوی لێنرا جەنگی سارد.

ژیانی وینستن چەرچڵ

وینستن چەرچڵ لە شاری لەندەن لە ئۆکسفۆرد شایەر لە ساڵی 1874 لە خانەوادەیەکی ئۆرستۆکراتی لەدایک بووە، لە قوتابخانەی هارۆ خوێندوویەتی و پاشان چۆتە ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە و دوای تەواوکردنی خوێندنیش لە بوارەکانی سیاسەت و ڕۆژنامە و هونەر و نووسیندا کاری کرد، چەرچڵ سەر بە حیزبی پارێزکاران بوو کە لە دوایدا لە ساڵی 1904 چووە حیزبی لیبراڵی، چەرچڵ ژیانی سیاسیی خۆی وەک ئەفسەرێک لە سوپای بەریتانیدا دەستپێکرد و پاشان پلە بە پلە شوێنەکەی بەرزبوویەوە تا گەیشتە ئاستی سەرۆک وەزیران، ئەم شوێنەی لە ساڵی 1940 هەتا 1955 پڕکردەوە، سەرەڕای سەرقاڵ بوونی بە سیاسەتەوە بەڵام هەر وەفای بۆ ئەدەب و هونەر و نووسین هەبوو، بۆیە توانی خەلاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب وەرگرێت، کە یەکەم سەرۆک وەزیران بوو ئەم خەڵاتە بەدەست بهێنێت، پاشان ویلایەتە یەکگرتووەکانیش خەڵاتی هاوڵاتی فەخریی پێبەخشی، وینستن چەرچل بەهۆی جەڵتەیەکی دڵەوە لە بەرواری 24-1-1965 لە شاری لەندەن کۆچی دوایی کرد، لە دوای خۆی کاریگەرییەکی زۆری نەسڕاوەی جێهێشت.

وینستن چەرچڵ لە حوکمدا

چەرچڵ یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی بەڕیتانیا بوو بەهۆی ئەو ڕۆڵە زۆرەیەوە لە جەنگدا سەرکەوت، چونکە بە وتارە حەماسییەکانی و زیرەکیی لە سیاسەتدا و کەسایەتیی بەهێزی بووە هۆی ئیلهام بەخشین بە بەرگریی بەڕیتانی دوای ئەوەی هەموو چارەسەرێکی ئاشتیانەی لەگەڵ هیتلەر ڕەت کردەوە و دەستی کرد بە ڕووبەڕووبوونەوەی فراوانخوازی هیتلەر، چەرچڵ ژیانی سەربازیی خۆی وەک ئەندامێک لە پەرلەمانی بەڕیتانی دەستپێکرد، یەکێک بوو لەوانەی کە شاهێدی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەنجلۆ ئێرلەندی بوو کە تیایدا دەوڵەتی سەربەخۆی ئێرلەندای تێدا ڕاگەیەنرا، چەرچڵ وەک ئەفسەرێکی سوپای شاهانە بەشداری لە جەنگی بۆیری دووەم کرد، هەروەها لە حکومەتدا لە وەزارەتەکانی پیشەسازی و بازرگانی و ناوخۆ کاری کردووە، پاشان چووە جێگەی ئەمیری دەریاوانی بۆ ماوەی چەند ساڵێک، دوای ئەوە گەڕایەوە بۆ کاری سیاسی لە دەرگای وەزارەتی جەنگی وڵاتەوە، پاشان بووە وەزیری گەنجینەی بەڕیتانیا، وینستن چەرچڵ لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم چووە پلەی سەرۆک وەزیران، سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بەرەو سەرکەوتن و پاشەکشە و تەسلیمبوونیشی بە دوژمنانی شانشینی یەکگرتوو ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی جەنگ چەرچڵ بووە سەرکردە و ڕەمزێک بۆ بەرهەڵستکاری دوای ئەوەی پارتی کرێکاران هەڵبژاردنەکانیان بردەوە، دوای ئەوە چەرچڵ کۆچی دوایی کرد و بە جەنازەیەکی ڕەسمی ڕێزی لێگیرا کە کۆمەڵێکی زۆر خەڵک و کەسایەتی گشتی و پیاوی دەوڵەتانی هەموو جیهانی تێدابوو.


سەرچاوەکان



1378 بینین