پێ کوڵە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-25-12:51:00 - کۆدی بابەت: 5530
پێ کوڵە

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی پێ کوڵە

گیایەکی عەلەفی و خزندەیە و بۆ خۆی دەڕوێت، یەک ساڵەیە گەڵای نزیکە لە شێوەی گەڵا نۆک، میوەکەی سێ سوچە و دڕک و چقڵیی تیژی پێوەیە و بەرز نابێتەوە.

سوودەکانی پێ کوڵە

  • میز هێنەرێکی بەهێزە و بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە و میزەڕۆ زۆر بەسوودە.
  • نەخۆشی میزەڵدان و بەرد و ڕمڵ چارەسەر دەکات.
  • جوڵەی ڕیخۆڵە زیاد دەکات و ئازار شکێنە.
  • ڕەگ و گەڵا و بەرەکەی بۆ دەرمانە ئەگەر هەمووی بکوڵێت و ڕێژەی (٣)پەرداخی لێ بخورێتەوە بە چوارجار بۆ برینی سوزەنەک و میزەڕۆ چارەسەرە.
  • وا باشە بۆ سوزەنەک بە ئاوی لیمۆی تازە و بە هێلکە بەیەکەوە بکوڵێت و بخورێت ئەگەر وشک کراوە و هاڕاو بێت(١٠)گرام لە گەڵا و ڕیشە و تۆو تێکەڵ بکرێت و دەم بکرێت.
  • ئەگەر تەنها تۆوەکە بوو (٢٥)گرام دەم بکرێت و لەگەڵ زەیتی بادەمی شیرین بە ئەندازەی ئەو یان کەمێک زیاتر لە ڕۆژیکدا بە دوو جار یان سێ جار بخورێت ڕەنگی ڕوخسار دەکاتەوە و توانای سێکسی زیاد دەکات بۆ گەرم مەزاج.
  • بۆ دانانی بەردی گورچیلە دەنکە گەنمەشامی و پێ کوڵە و توێکڵی وشککراوی کاڵەک هەریەکیان بە کێشی (٣٠)گرام دەمیان بکە و بەیەکەوە نیوەی بەیانی بە سکی بەتاڵ و نیوەی عەسر بخۆرەوە، ئەگەر سێ ڕۆژ بەردت دانەنا هەندێک دەرمانی تاڵ کە بۆ ئەو شتە باشە لەگەڵی بخورێت سێ ڕۆژی تر چارەسەرە.


سەرچاوەکان



607 بینین