کەموکوڕییەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

له‌لایه‌ن: - یاد نوره‌دین - به‌روار: 2021-05-25-23:30:00 - کۆدی بابەت: 5543
کەموکوڕییەکانی ڕاگەیاندنی جەماوەری

ناوه‌ڕۆك

كه‌موكوڕییه‌كان

نزمی ئاستی كاریگه‌رێتی

پسپۆڕ و شاره‌زایانی بواری ڕاگه‌یاندن پێیانوایه‌ ڕاگه‌یاندنی كه‌سێتی و كۆمه‌ڵه‌ كه‌ (ڕووبه‌روو ئه‌نجام ده‌درێت) كاریگه‌رێتییان زیاتره‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری، ئه‌وه‌ش به‌ هۆی توخمی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌، كه‌وا ده‌كات كاریگه‌رێتی په‌یام زیاتر بێت.

واژه‌واژ (تشویش)

واژه‌واژ (تشویش) به‌ گه‌وره‌ترین كه‌م و كوڕی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری داده‌نرێت، مه‌به‌ستیش له‌ وه‌ژه‌واژ تێكڕای ئه‌و هه‌لومه‌رج و كاریگه‌رێتییانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ڕێگری، یان تێنه‌گه‌یشتنی په‌یامه‌كه‌ لای وه‌رگر، بۆ نمونه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ و واژه‌واژی زۆر له‌ خوێنه‌ر ده‌كات كه‌ ڕۆژنامه‌یه‌ك نه‌خوێنێته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ واژه‌واژ داده‌نرێت، هه‌روه‌ها وا له‌ بینه‌ر و گوێگر (جه‌ماوه‌ر)یش ده‌كات كه‌ سودیان لێوه‌رنه‌گرێت.

هه‌ستكردن به‌ گشتگیری

جه‌ماوه‌ری ئامراز و هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ په‌یامه‌كه‌ گشتگیره‌ و ته‌نها تایبه‌ت نییه به‌وه‌وه‌، به‌ڵكو ئاراسته‌ی ملیۆنان وه‌رگری وه‌ك ئه‌و كراوه‌ كه‌ به‌شداری له‌ وه‌رگرتنیدا ده‌كه‌ن.

لاوازی ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی

ده‌نگدانه‌وه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ریدا كز و لاوازه‌، چونكه‌ به‌ ده‌گمه‌ن نه‌بێت، ئه‌یگنا خوێنه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌ك ڕای خۆی به‌ ڕۆژنامه‌كه‌، یان بۆ نووسه‌ری بابه‌تێك كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌كه‌دا بڵاوكرابێته‌وه‌ نانێرێ، هه‌وه‌رها بۆ ئه‌و ئیزگه‌ی كه‌ گوێی لێده‌گیرێت، یان بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ی كه‌ ته‌ماشای به‌نامه‌كانی ده‌كات.


سەرچاوەکان



704 بینین