دایکانی باوەڕداران

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-07-06-01:52:00 - کۆدی بابەت: 5758
دایکانی باوەڕداران

ناوه‌ڕۆك

پێغەمبەر محەمەد ﷺ

ناوی محەمەدی کوڕی عەبدوڵایە، دایکی ناوی ئامینەی کچی وەھەبە، لە مەککە لە مانگی ڕەبیعی یەکەم لە ساڵی فیل لەدایک بووە، پێش لەدایک بوونی باوکی کۆچی دوایی دەکات و کاتێک کە تەمەنی دەگاتە شەش ساڵ دایکی کۆچی دوایی دەکات، پاشان باپیری بەرپرسیارێتی دەگرێتە ئەستۆی و ئەو کاتەی کە پێغەمبەر ﷺ تەمەنی دەبێتە ھەشت ساڵ باپیری کۆچی دوایی دەکات و بەرپرسیارێتی دەکەوێتە سەر مامی ئەبو تاڵب، خودای گەورە ناردی تا نەتەوەکەی بانگ بکات کە لە بت پەرستان بوون، وە خودای گەورە پاڵپشتی کرد لەڕێی گەورەترین موعجیزەوە کە قورئانی پیرۆزە، پێغەمبەر ﷺ ھاوسەرگیری لەگەڵ یانزە ئافرەتدا کردووە، و لە یازدەی کۆچی، کۆچی دوایی کردووە.

دایکانی باوەڕداران 

ھاوسەرەکانی پێغەمبەرن ﷺ وە لە بەشێکی قورئاندا ھاتووە کە خودای گەورە دەفەرموێت : {النَّبِيُّ أَوْلَىٰ بِالْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ ۖ وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ}، دایکانی باوەڕداران ھەندێک سیفەتی جیاوازیان ھەیە لەگەڵ ئافرەتانی دیکەی موسوڵمان کە خودای گەورە دەفەرموێت {يَا نِسَاءَ النَّبِيِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ}، و ژمارەی دایکانی باوەڕداران یازدە یان دوازدەن بەپێی ڕاوبۆچوونە جیاوازەکانی زانایان، وە ھۆکاری ھاوسەرگیری پێغەمبەر ﷺ ھۆکاری کۆمەڵایەتی بووە یان بە ھۆکاری سیاسی بووە یان بە ھۆكاری شەرعی، ھاوسەرگیری کردن لەگەڵ دایکانی باوەڕداران بە ڕێگە پێنەدراو دادەنرێن بە کۆی ڕاوبۆچوونی زانایانی ئیسلام.

ناوی دایکانی باوەڕداران 

زۆری ژمارەی ھاوسەرەکانی پێغەمبەر ﷺ بۆ چەندین حوکم دەگەڕێتەوە، وەک ئەوەی کە ئیسلام پێویستی بە کەسێک ھەیە کە حوکمەکانی تایبەت بە ئافرەتان بگەیەنێت، ھاوسەرەکانی پێغەمبەر ﷺ ئەمانەن:

خەدیجەی کچی خوەیلید

خەدیجە کاری بازرگانی دەکرد و یەکەم ھاوسەری پێغەمبەر ﷺ بووە، تەمەنی خاتوو خەدیجە لەوکاتەدا چل ساڵ بووە و ھەموو کوڕەکانی پێغەمبەر لەو بوون جگە لە ئیبراھیم، ھۆکاری ھاوسەرگیری بۆ ھۆکاری کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە، وە ئەو یەکەم کەس بووە لە نێو ئافرەتاندا کە باوەڕی بە پێغەمبەر ﷺ ھێناوە، و بەھۆی ئەو خۆشەویستییە زۆرەی کە پێغەمبەر ﷺ ھەیبووە بۆی ھاوسەرگیری لەگەڵ ھیچ ئافرەتێکی دیکەدا نەکردووە تا ئەو کاتەی ئەو لە ژیاندا بووە، وە کۆچی دوایی کردووە لە دوایی ھاتنە دەرەوە لە شیوی ئەبوتاڵیب.

سەودەی کچی زەمعە

پێغەمبەر ﷺ لە مەککە ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد لەدوایی کۆچی دوایی خاتوو خەدیجە، وە دەوترێت لە کۆتایی جێنشینیەتی عومەر کۆچی دوایی کردووە.

عائیشە

کچی ئەبوبەکرە، لە مەککە ھاوسەرگیری لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ کرد، کە تەمەنی نۆ ساڵ بوو، وە ھۆکاری ھاوسەرگیریەکە ھۆکارێکی شەرعی بووە، کە خودای گەورە لەڕێی سروشەوە فەرمانی پێکرد، یەکەم ھاوسەرە کە لە تەمەنێکی بچووکدا ھاوسەرگیری لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ کردووە، بەڵام لەو کاتەدا کە هەندێک لە زانایان دەڵێن تەنانەت تەمەنی گەورەتریش بووە، عائیشە تەمەنی پێگەشتنی تێپەڕاندووە و کچێکی تەواو بووە، چونکە تەمەنی پێگەشتنی وڵاتانی گەرم زووتر دەست پێدەکات لە وڵاتانی باکوور و نیمچەسارد و سارد، لە ساڵی پەنجاو ھەشت ئەو کاتەی کە تەمەنی شەست و شەش ساڵ بووە بەھۆی ئەوەی کە نەخۆشییەک تووشی دەبێت کۆچی دوایی دەکات.

حەفسەی کچی عومەر

کچی عومەری کوڕی خەتابە، لە ساڵی جەماعە، ساڵی 41 لە مەدینە کۆچی دوایی کردووە.

زەینەبی کچی خوزەیمە

پێغەمبەر ﷺ ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد لە ساڵی سێی کۆچی، وە بە دایکی ھەژاران ناسرابوو.

ئوم سەلمە

ھندی کچی ئەبی ئومیەیە، پێغەمبەر ﷺ ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد لە ساڵی چواری کۆچی، وە ئەو کۆتا کەسە لە دایکانی باوەڕداران کە کۆچی دوایی دەکات.

زەینەبی کچی جەحش

ئامۆزای پێغەمبەرە ﷺ، فەرمانی ھاوسەرگیری لەلایەن خوداوە بۆ ھاتووە کە دەفەرموێت {فَلَمَّا قَضَىٰ زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَاكَهَا لِكَيْ لَا يَكُونَ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِي أَزْوَاجِ أَدْعِيَائِهِمْ إِذَا قَضَوْا مِنْهُنَّ وَطَرًا ۚ وَكَانَ أَمْرُ اللَّهِ مَفْعُولًا} بۆیە پێغەمبەر ﷺ لە ساڵی سێی كۆچی ھاوسەرگیری لەگەڵ دەکات، لە ساڵی بیستی کۆچی، کۆچی دوایی دەکات، یەکەم ھاوسەری پێغەمبەرە ﷺ کە دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر ﷺ ئەویش دوایی ئەو دەکەوێت و کۆچی دوایی دەکات.

جویرەیەی کچی حارس

یەکێکە لە ژنەکانی بەنی موستەڵەقە، پێغەمبەر ﷺ ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد، و لە ساڵی پەنجا و شەشی کۆچی کۆچی دوایی کردووە.

ئوم حبیبە

رەملەی کچی ئەبی سوفیانە پێغەمبەر ﷺ ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد لە ساڵی حەوتی کۆچی لە حەبەشە، وە لە ساڵی ٤٤ـی کۆچی، کۆچی دوایی کردووە.

سەفیەی کچی حەی

لە ژنانی خیبەرە، پێغەمبەر ﷺ لە ساڵی حەوتی کۆچی ھاوسەرگیری لەگەڵ پێغەمبەر ﷺ کردووە، و لە ساڵی پەنجای کۆچی کۆچی دوایی کردووە.

مەیمونەی کچی حارس

دەوترێت کە خۆی بەخشیوە بە پێغەمبەر ﷺ بۆیە ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز ھاتە خوارەوە {وَامْرَأَةً مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِيِّ}، وە پێغەمبەر ﷺ لە ساڵی حەوتی کۆچی ھاوسەرگیری لەگەڵ کرد، لە ساڵی پەنجا و یەکی کۆچی کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان



1810 بینین