جۆرەکانی شیبوونەوەی خوێن

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-29-15:21:00 - کۆدی بابەت: 14421
جۆرەکانی شیبوونەوەی خوێن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هیمۆلایزس یان خوێنی شیبووەوە یان خوێنی تێکشکاو (بە ئینگلیزی: Hemolysis، بە عەرەبی: انحلال الدم) زاراوەیەکی پزیشکییە کە بۆ تێکشکاندنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەکاردێت. جەستە بە بەردەوامی خڕۆکە سوورە کۆنەکان یان زیان پێگەیشتووەکان لەناو دەبات و بە خڕۆکە سوورە پێگەشتووەکان دەیانگۆڕێتەوە. تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان کردارێکی ئاساییە بەڵام هەندێک جار خڕۆکە سوورەکان زۆر زوو تێکدەشکێن و لەناو دەچن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە خڕۆکە سوورەکانی خوێن زۆر کەم ببنەوە. ئەم دۆخەش دەبێتە هۆی نەخۆشییەک کە پێی دەوترێت کەمخوێنی شیبووەوە.

جۆرەکانی شیبوونەوەی خوێن

سێ جۆری سەرەکیمان هەیە

1/ Alpha hemolysis جۆری یەکەم: 
ئەم جۆرە ئەبێتە هۆی شیبوونەوەی بەشێکی خڕۆکە سوورەکانی خوێن ئەمەش ئەبێتە هۆی دەرکەوتنی ناوچەیەکی سەوز لە دەوری کۆڵۆنی بەکتریاکە.

2/ Beta hemolysis جۆری دووەم: 
ئەم جۆرە بە تەواوی خڕۆکە سوورەکانی خوێن شی ئەکاتەوە لە ئەنجامدا ناوچەیەکی تەواو ڕوون  لە دەوری کۆڵۆنی بەکتریاکە دەرئەکەوێت، ئەو ناوچە ڕوونە لەی ئێمە وەک زەرد دەرئەکەوێت.

3/gamma hemolysis جۆری سێیەم : 
لەم جۆرەیان شیکردنەوەی خڕۆکە سوورەکان ڕوونادات هەر بۆیە هیچ گۆڕانکاری نابینین.


سەرچاوەکان



59 بینین