بەسەرچوونی شیری دایک

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-07-09-14:28:00 - کۆدی بابەت: 5806
بەسەرچوونی شیری دایک

ناوه‌ڕۆك

هەڵگرتنی شیری دایک

تاکوو شیری دایک لە مەمکی دایکەکەدا بێت بەسەر ناچێت و پارێزراوە، بەڵام هەندێک لە دایکان بە چەند هۆکارێک ناچارن کە شیری خۆیان دادۆشن بۆ ئەو کاتانەی کە لە لای منداڵەکەیان نین و منداڵەکە پێویستی بە شیرە، بەڵام پێش پێدانی بە منداڵەکە دەبێت ئاگادار بیت کە ئایا بەسەر چووە یاخود نا.

چەند ڕێگایەک بۆ پشکنینی شیری دایکەکە

ئاگاداری کاتەکەی

شیری دەرەوە بە گشتی کاتێکی زۆر دەمێنێتەوە، بەڵام ئەمە بۆ شیری دایک جیاوازی هەیە، دەبێت وریابیت و هەمیشە شیری نوێ دابنێیت بۆ منداڵەکەت، شیری دایک نابێت زیاتر لە سێ کاتژمێر لە دەرەوەی ساردکەرەوەدا بێت.

دەبێت تامی بکەیت

دەبێت تامی شیرەکە بکەیت تاکوو ئاگاداربیت نەترشابێت، جگە لە تامکردن ترشییەتی بە بۆنیشدا دەناسرێتەوە.

نیگەرانی بۆنی سابوونی شیر مەبە

هەندێک کات کاتێک شیرەکە دەردەهێنیت، شیرەکە تامی سابوون دەدات، ئەم بۆنە بە هۆی ترشاویی شیرەکە نییە و خراپ نەبووە، بۆیە ئاساییە و زۆر جار منداڵەکەش هەست بەو تامی سابوونە ناکات.

چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە ترشانی شیرەکە

  • شیرەکە لە کۆتا بەشی ساردکەرەوەکدا دابنێ، و تاکوو دوورتر بێت لە دەرگای ساردکەرەوەکە باشترە و ئەگەری پیسبوون و خراپ بوونی کەمترە.
  • شیرەکە لە قاپێکی تەواو پاک و داخراودا دابنێ، بە هیچ شێوەیەک نابێت کە هەوا بچێتە ناوییەوە.
  • بەروار بدە لە شیرەکە، کاتی دادۆشینی شیرەکە بنووسە لێی تاکوو بزانیت کە چەندێکی ماوە بەسەر بچێت و ئەگەر چەند دانەیەکت دادۆشیووە بزانیت کامیان پێشتر بەکاربهێنت.
  • ئەگەر ناتەوێت تاکوو چەند ڕۆژێک شیرەکە بەکاربهێنیت پێویست دەکات بیکەیتە فرێزەرەوە، دوای ئەوە ٢٤ کاتژمێر لە ساردکەرەوادا دایبنێیت تاکوو دەتوێتەوە ئینجا بە منداڵەکەی بدەیت.
  • بڕی مانەوەی شیرەکە پەیوەندی بەو جارانەوە هەیە کە دەرگای ساردکەرەوە دەکەیتەوە و دایدەخەیتەوە، بۆیە تاکوو کەمتر ئەم کارە بکەیت باشترە.
  • هەرگیز مایکرۆوەیڤ بەکارمەهێنە بۆ گەرمکردنەوەی شیرەکە، بەڵکوو شیرەکە گەرم بکەرەوە لەناو ئاوی کوڵاودا دایبنێ.
  • زۆر ئاساییە کە دوای گەرمکردنەوەی توێژی شیرەکە جیاببێتەوە، بۆیە زۆر بە هێواشی تێکی بدە تاکوو تێکەڵ دەبێتەوە.

ئەو شتانە چین کە دەبنە هۆی بەسەرچوونی  شیری دایک؟

دووگیانی

ئەگەر دایکە شیردەرەکە دووگیان بێت، ناتوانێت شیری خۆی دابدۆشێت چونکە زوو بەسەر دەچێت لە دەرەوەدا، ئەویش بە هۆی گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکانەوەیە کە لە کاتی دووگیانیدا ڕوودەدات.

خەم و خەفەت

ئەو دایکانەی کە باری دەروونیان تەواو نییە، بەردەوام دەگرین و کێشە و خەفەتیان هەیە، یاخود دایکەکە توشی خەمۆکی دوای منداڵبوون بێت، ناتوانێت شیرێکی باشی هەبێت.

خواردنی ناتەندروست

دایکی شیردەر دەبێت زۆر وریایی خواردنی بێت، بە تەواوی دوورکەوێتەوە لە هەموو خواردنێکی دەرەوە و خواردنە گازدارەکان.

جوتبوون

دایکان لە ماوەی شیرداندا، واباشترە کە جوتبوون و سەرجێی کەمتر بکەنەوە، چونکە دەبێتە هۆی گەرمبوونی زۆری جەستە و ئەمەش هۆکارێکە کە شیری دایک کەم بکات و بۆنی شیرەکە ناخۆش بێت.

تایبەتمەندی شیری باش چییە؟

خەستێتی شیری دایک دەبێت مامناوەند بێت

یەک قەترە شیری خۆت بخەرە سەر نینۆکت ئەگەر لە حاڵەتی جوڵانی نینۆکتدا شیرەکە وەستا، ئەوا واتە شیرێکی باش و مامناوەندت هەیە، بەڵام ئەگەر شیرەکە ڕژا ئەوا واتە ڕوونە و خەستێتی کەمە، ئەگەر شیرەکە نەجوڵا واتە خەستێتی زۆرە.

بڕی شیرەکە دەبێت مامناوەند بێت

شێداری زۆر هۆکاری زۆریی بڕی شیری دایکەکەیە، دەتوانێت لە جەستەدا ئامادەکاری بکات بۆ هەوکردن، وشکیش هۆکارێکە تاکوو شیرەکە کەم بەرهەم بێت، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی لێی دەژیت نە زۆر شێدار بێت و نە زۆر وشک.

ڕەنگی شیرەکە دەبێت بە تەواوی سپی بێت

ڕەنگی شیری دایک دەبێت به تەواوی سپی بێت، ئەگەر ڕەنگەکە مەیلەو زەرد بوو، واتە نیشانەی گەرمبوونی زیادی شیرەکەیە، ئەگەریش مەیلەو سەوز و تۆخ بوو نیشانەی ساردی و وشکی شیرەکەیە، ئەم شیرانە گونجاو نیین بۆ منداڵەکە.

تامی شیرەکە گونجاو بێت

تام و بۆنی شیری دایک پەیوەندی بە میزاجی دایکەکە و شێوازی ژیانییەوە هەیە، تامی شیرەکە ئەگەر تاڵ یاخود سوێر بێت، گونجاو نییە بۆ گەشەی منداڵەکە.

دەبێت بۆنی شیرەکە خۆش بێت

دەبێت شیرەکە بۆنێکی خۆشی لێبێت و نەترشابێت و بۆنی ترشێتی بدات، یاخود هەر بۆنی نەبێت.

کەف لە ناو شیرەکەدا نەبێت

ئەگەر کاتی دادۆشینی شیرەکەت بۆت دەرکەوت کە شیرەکەت کەفی زۆری تێدایە، دەرخەری ئەوەیە کە غازاتی زۆر هەیە لە جەستەدا، ئەم غازاتە لە شیرەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکە و دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەویش تووشی غازات ببێت.

چەند ڕێگایەک بۆ خەستبوونەوەی شیری دایک

ئەو دایکانەی شیریان زۆر تەڕ و ڕوونە و دەیانەوێت شیرەکەیان خەست ببێت، سەرنجی ئەم چەند خاڵە بدەن:

  • دوورکەوەرەوە لە وەرزشی قورس
  • هەوڵبدە پەستانی دەروونیت لەسەر نەبێت
  • خەوێکی باشت هەبێت
  • خواردنی خۆراکی باش و پڕ پڕۆتین

هۆکاری کەمبوونەوەی شیری دایک چییە؟

  • گەرمی زۆری جەستەی دایکەکە: بۆ ئەوەی لە گەرمی جەستەت ڕزگارت ببێت، باشترە خواردنی سارد و فێنێک بخۆیت و سەهۆڵ بخەیتە سەر مەمکت.
  • ساردی زۆری جەستە: ئەگەر بەردەوام سەرماتە و جەستەت ساردە، واباشە خواردنی گەرم و شلەتێن بخۆیت و مەساج بۆ مەمکت بکەیت لە سەرەوە بۆ خوارەوە بە زەیتی گوڵەبەیبوون.
  • کەم خواردن: دایکان پێویستە خواردنی باش و تەندروست بخۆن تاکوو شیریان زیاد بکات.


سەرچاوەکان



3693 بینین