زاراوەی داگرتن

له‌لایه‌ن: - محمد تاهیر - به‌روار: 2021-07-17-23:34:00 - کۆدی بابەت: 5933
زاراوەی داگرتن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

داگرتن (بە ئینگلیزی: Download) لە بواری نێتۆرکی کۆمپیوتەردا داگرتن بریتییە لە وەرگرتنی داتا یان فایل لە سیستمێکی ترەوە، وەک سێرڤەرەکان بۆ نمونە سێرڤەری وێب، سێرڤەری FTP، سێرڤەری ئیمەیڵ یان سێرڤەرە هاوشێوەکان.

پێناسە

داگرتن زۆرجار بەواتای داگرتن یان بەدەستهێنانی فایل و داتاکان دێت بە شێوەیەکی تەواو بۆ ناو بیرگەی سیستمێک و هەروەها دواتر بتوانرێت بەکاربهێنرێتەوە، کە ئەمە پێچەوانەی پەخشکردن (Streaming)ـە، کە لە پەخشکردندا داتاکە ڕاستەوخۆ بەکاردەهێنرێت پێش ئەوەی گواستنەوەکە تەواوبووبێت، هەروەها زۆرجار بۆ ماوەیەکی درێژ داتا پەخشکراوەکان هەڵناگیرێن، ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پەخشکردن بەکاردەهێنن وەک یوتوب (Youtube) و تویچ (Twitch).

مافی لەبەرگرتنەوە

داگرتنی فایل و داتا بریتییە لە پەیوەندی کردن و وەرگرتنی زانیاری لە ئیتەرنێتەوە، کە پەیوەندی بە یاسای مافی لەبەرگرتنەوەوە هەیە، پەخشکردن (Streaming) یان داگرتنی فایلێک دەبێتە هۆی لەبەرگرتنەوەی کارەکە یان بەرهەمەکە کە لەوانەیە مافی بڵاوکردنەوە و لەبەرگرتنەوەی پارێزرابێت، بۆیە زۆربەی وێب سایتەکان ئاگادارت دەکەنەوە پێش ئەوەی فایلێک دابگرین یان هەر ڕێگەت پێنادەن تاوەکو بەرهەمەکە نەکڕیت.

چەندین خزمەتگوزاری سێرڤەری کراوە هەیە کە بەکارهێنەران دەتوانن فایلەکانیانی تێدا دابنێن بۆ ئەوەی کە جێگای زۆر نەگرێت لەسەر هاردەکانیان، هەروەها چەندین سێرڤەری نەناسراو هەن کە زۆر زەحمەتە بتوانیت ئەو کەسەی کە فایلەکەی تێدا داناوە بدۆزرێتەوە، بۆیە بە نایاسایی دادەنرێن و زۆر جار ئەو فایلانەی تێدا بڵاودەکرێتەوە کە بە پارەن یان مافی بڵاوکردنەوەیان پارێزراوە وەک بیت تۆرێنت (BitTorrent).


سەرچاوەکان



1173 بینین