نەرمەواڵەی ئەلفا

له‌لایه‌ن: - محمد تاهیر - به‌روار: 2021-07-17-23:53:00 - کۆدی بابەت: 5937
نەرمەواڵەی ئەلفا

ناوه‌ڕۆك

ئەلفا

نەرمەواڵەی ئەلفا بریتییە لە نەرمەواڵەیەک (پڕۆگرام)ـی کۆمپیوتەر یان هەر ئامێرێکی ئەلیکترۆنی کە لە قۆناغەکانی سەرەتای تاقیکردنەوەیایەتی، نەرمەواڵە لەم قۆناغەدا کاردەکات بەڵام لەوانەیە چەندین کێشەی هەبێت و زۆر لەو تایبەتمەندیانەی نەبێت کە پێویستە لە کۆتا وەشانی نەرمەواڵەکەدە هەبێت، قۆناغی ئەلفای بەرهەمهێنای نەرمەواڵە دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی قۆناغی بێتای نەرمەواڵەکە، کە نەرمەواڵە لە قۆناغی بێتادا زیاتر لە وەشانی کۆتایی نەرمەواڵەکە دەچێت.

لەبەر ئەوەی کە نەرمەواڵەی ئەلفا قۆناغی سەرەتای بەرهەمهێنانی نەرمەواڵەیە، بۆیە زۆر جار نەرمەواڵەکە چەندین کێشەی تێدایە و هەروەها ناجێگیرە، نەرمەواڵە لە قۆناغی ئەلفادا بڵاوناکرێتەوە بەڵکو لە ناوخۆی کۆمپانیا یان ڕێخراوەکەدا تاقیدەکرێتەوە، هەروەها زۆرجار نەرمەواڵەکە بە نهێنی دەهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی تایبەتمەندییەکانی دەرنەکەوێت و لە هەندێک حاڵەتدا ببرێت لەلایان کۆمپانیا یان کەسی دیکەوە.

گەر یەک پڕۆگرامەر کار لەسەر نەرمەواڵەکە بکات ئەوا ئەو تاکە کەس دەبێت کە قۆناغی ئەلفای نەرمەواڵەکە تاقیبکاتەوە، بەڵام گەر نەرمەواڵەکە گەورەبێت و لەلایەن کۆمپانایەک یان ڕێکخراوێکەوە کاری لەسەر بکرێت ئەوا بە داخراوی لە ناو تیمێک لە پڕۆگرامەران تاقیدەکرێتەوە، هەروەها کاتێک پڕۆگرامەرەکان نەرمەواڵەکە دروستدەکەن کە هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی هەیە کە داواکراوە، ئەوا لەوانەیە بەڕێوبەری پڕۆژەکە داوای وەستاندنی تایبەتمەندی (feature freeze) بکات، کە ئەوە دەگەیەنێت هیچ تایبەتمەندییەکی تر بۆ نەرمەواڵەکە زیاد ناکرێت، هەروەها زۆرجار وەستاندنی تایبەتمەندی مانای گەیشتنی نەرمەواڵەکە دەکان بە قۆناغی بێتا.


سەرچاوەکان



707 بینین