وەرگر و دەرکەر

له‌لایه‌ن: - محمد تاهیر - به‌روار: 2021-07-26-21:59:00 - کۆدی بابەت: 6056
وەرگر و دەرکەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لە بواری کۆمپیوتەردا وەرگر و دەرکەر (بە ئینگلیزی: input/output) بریتییە لە پەیوەندی نێوان سیستمیکی چارەسەرکەری زانیاری وەک کۆمپیوتەر یان مۆبایل لەگەل جیهانی دەرەوەدا، وەک لەگەڵ مرۆڤێک یان سیستمێکی تردا، وەرگرکان بریتیین لەو ئاگادارکردنەوە (سیگناڵ) یان داتایانەی کە لەلایان کۆمپیوتەرەوە وەردەگیردرێت، دەرکەر بریتییە لەو سیگناڵ یان داتایانەی کە لەلایە کۆمپیوتەرەوە دەنێردرێت.

ئامێرەکانی وەرگر و دەرکەر بریتین لە کۆمەڵە ڕەقەواڵەیەک (hardware) کە لەلایەن سیستمێکی ترەوە یان مرۆڤێکەوە بەکاردەهێنرێت بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ سیستمەکەدا، بۆ نموونە تەختەکلیل و ماوس ئامێری وەرگرن، هەروەها شاشە و ئامێری چاپکردن ئامێری دەرکەرن، هەندێک ئامێر هەیە کە بەکاردەهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن لە نێوان کۆمپیوتەرەکاندا وەک مۆدێم و کارتی نێتۆرک، ئەم جۆرە ئامێرانە ئامێری وەرگر و دەرکەرن.
دیاریکردنی ئامێرێک کە دەرکەرە یان وەرگر پەیوەندنی بە چۆنییەتی بەکارهێنانەکەیەتی، ماوس و تەختەکلیل هەڵدەستن بە گۆڕینی جوڵەی فیزیکی کە مرۆڤەکان دروستیدەکەن بۆ سیگناڵ کە کۆمپپیوتەرەکە بتوانێت لێی تێبگات، بەهەمانشێوە ئامێرە دەرکەرەکانی وەک مۆنیتەر (شاشە) و ئامێری چاپ هەڵدەستن بۆ گۆڕینی سیگناڵ و داتاکان بۆ شێوازێکی دەربڕین کە مرۆڤەکان بتوان لێی تێبگەن.
لە ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا تێکەڵەی یەکەی چارەسەرکەری ناوەکی (CPU) و بیرگەی سەرەکی کاتێک هەڵدەستن بە خوێندنەوە یان نووسینی داتا بە کرداری وەرگرتن و دەرکردن هەژماردەکرێن.

ئامێرە وەرگرەکان

  • تەختەکلیل
  • ماوس
  • پشکنەر (Scanner)
  • مایکرۆفۆن
  • خوێنەرەوەی باڕ کۆد
  • کامێرای کۆمپیوتەر (وێب کام)
  • کۆنتڕۆڵ

ئامێرە دەرکەرەکان

  • مۆنیتەر (شاشە)
  • ئامێری چاپ
  • بڵندگۆ، مکەبەرە
  • هێدفۆن، سەماعە
  • داتاشۆ
  • کارتی شاشە
  • کارتی دەنگ


سەرچاوەکان



1033 بینین