شێرپەنجەی قوڕگ 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-31-18:55:00 - کۆدی بابەت: 6123
شێرپەنجەی قوڕگ 

ناوه‌ڕۆك

شێرپەنجەی قوڕگ چییە؟

شێرپەنجەی قوڕگ یەکێکە لەو شێرپەنجانەی کە لە ڕووی پەردەی داپۆشەری قوڕگەوە بە بونیادێکی خانەی شێرپەنجەیی کە پێی دەوترێت خانە ڕووتەختەکان دەستپێدەکات، هەروەها بە شێوەیەکی کەمتر ڕوودەدات لە لیکە خانەکان و کڕکڕاگە و شانە نەرمەکانی تر، ئەم شێرپەنجەیە بەوە جیادەکرێتەوە کە پەیوەندییەکی بەهێزی بە جگەرەکێشانەوە هەیە، هەروەها ڕێکخراوی شێرپەنجەی ئەمریکی دەربارەی شێرپەنجەی قوڕگ دەڵێت "ساڵانە نزیکەی ١٢٦٢٠ حالەتی نوێی شێرپەنجەی قوڕگ دەستنیشان دەکرێت، زۆربەی توشبووانیش تەمەنیان لە ٥٥ ساڵ زیاترە، هەروەها تێبینی ئەوە کراوە کە توشبوون بەم شێرپەنجەیە بە رێژەی لە سەدا ٢ بۆ ٣ کەمی کردووە لەماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی جگەرەکێشان". 

نیشانەکانی شێرپەنجەی قوڕگ 

گۆڕانی دەنگ 

زۆرجار ئەو شێرپەنجەی قورگەی کە لەسەر دەنگە ژێیەکانەوە کە ناوچەیەکە لە قوڕگ دەست بە گەشە دەکات کە پێی دەوترێت بزمار کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەسەر دەنگدا دەهێنێت، کە ئەم دەنگ گۆڕانانە هەلدەڕەخسێنێت بۆ زوو دەستنیشانکردنی ئەم شێرپەنجەیە، کە پێویستی بە سەردانی پزیشکە پاش هەر گڕییەک لە دەنگیدا کە بۆ زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام بێت، لەگەڵ ئەوەی ئەمە نیشانەیەکە بۆ شێرپەنجەی قوڕگ بەڵام دەکرێت لە حاڵەتی زۆر بەکارهێنانی دەنگیشدا ڕووبدات وەکوو هاوارکردن بە نموونە، یان بەهۆی نەخۆشی تر ڕووبدات وەکوو:

نیشانەکانی تر

تێکەڵبوونی نێوان نیشانەکانی شێرپەنجەی قوڕگ و چەندین نەخۆشی تر زۆر ئاسانە، بەڵام پێویستە دابینکەری گرنگیپێدانی تەندروستی ئاگادار بکرێتەوە لەکاتی هەبوونی هەندێک نیشانە ئەگەر هاوکات بن لەگەڵ گڕی دەنگ یان هاوکاتیش نەبن لە پێناو گەیشتن بە دەستنیشانکردنی دروست، هەروەها ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەکە گەر ئەوە هۆکار بوو، لە گرنگترینی ئەو نیشانانەش: 

  • ئازار و قورسی قوتدان.
  • هەست بە هەبوونی بارستەیەک یان لوویەک لە ملدا.
  • کۆکەی درێژخایەن.
  • هەوکردنی بەردەوامی قوڕگ.
  • ئازاری گوێ.
  • هەناسە قورسی.
  • بۆنی ناخۆشی دەم.
  • دەنگی گەورەی هەناسەدان.
  • لەدەستدانی ناڕوونی کێش.
  • ماندووێتی بەردەوام.

ئەو نیشانانەی پێویستیان بە سەردانی ڕاستەوخۆی پزیشکە

لە ئەگەری بەردەوامی هەر یەک لەو نیشانانە بۆ زیاتر لە ٣ هەفتە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت، کە دەکرێت ئەم نیشانانە لە حاڵەتی زۆر سووکتریشدا ڕووبدەن وەکوو هەوکردنی قوڕگ، بەڵام ڕەنگە پێویستت بە ڕاوێژی خێرای پزیشک بێت لە ئەگەری هەبوونی هەریەک لەم نیشانانە: 

  • هەناسە قورسی.
  • دەنگی گڕی هاوتا لەگەڵ هەناسەدان بە شێوەیەکی گشتی، وەکوو کاتی هەناسەدانەوە کە پێی دەوترێت جیڕەی قوڕگ.
  • هەستکردن بە هەبوونی بارستەیەکی گیرخواردوو لە قوڕگدا.
  • کۆکەی خوێناوی یان ئەوەی پێی دەوترێت هەڵهێنانەوەی خوێن.

کەواتە شێرپەنجەی قوڕگ پەیوەندی بە جگەرەکێشانەوە هەیە و زۆرجار کێشە بۆ دەنگ دروست دەکات و گۆڕانی تێدا دروست دەکات، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ کێشەکانی هەناسەدان و کۆکە، بۆیە پێویستە زوو سەردانی پزیشک بکرێت لە پێناو زوو کۆنترۆڵکردنی و رێگری لە تەشەنەکردنی شێرپەنجەکە.


سەرچاوەکان



4718 بینین