گرنگی پلاندانان بۆ داهاتوو 

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-16-09:47:00 - کۆدی بابەت: 6315
گرنگی پلاندانان بۆ داهاتوو 

ناوه‌ڕۆك

سوودەکانی پلاندانان بۆ داھاتوو 

پاراستنی کات 

پلاندانان بۆ داھاتوو ئەو ڕێگەیە ڕووندەکاتەوە کە پێویستە مرۆڤەکان پێیدا بڕۆن، کە ڕێگەی پێدەدات تا بزانێت بە چ ڕێگەیەکدا دەچێت، ھەروەھا ئەو ڕێگەیەی لە ڕێیەوە دەگات بە ئامانجەکەی، لە بەرامبەردا کەمی پلاندانان دەبێتە ھۆی تێکدانی تەرکیزی کەسەکان، ئەم کارە وای لێدەکات کاری بێ سوود ئەنجام بدات، و لە داھاتوودا ھیچ سوودێکی پێنەگەیەنێت، کە دەبێتە ھۆی بەفیڕۆدانی کات بەبێ بوونی ھیچ سوودێک.

زیادکردنی ھەستی ئەرێنی 

دەتوانرێت پلاندانان بۆ داھاتوو بە بەدەستھێنانی سەرکەووتن بناسێنین، ئەمە پێویستە قۆناغ بە قۆناغ درک بە نرخی ئەو ئامانجە بکرێت کە دەتەوێت پێیبگەیت، ھەروەھا درک بەوە بکرێت کە ڕێگە بەڕووی ئامەنجەکە بە واتای ئەوە نایەت تەنھا سەیری بکەیت، بەڵکو تێپەڕبوون بە گەشتێکدا بە ھەموو وردەکارییەکانییەوە، کاتێک کەسەکان دەڕۆن بەرەو ئەو ئامانجەی کە دەیانەوێت ھەست بە قایلبوون دەکەن لەو کاتەی کە تێیدا دەژین، بەم شێوەیە زیاتر ھەست بەپەرۆشی و خۆشی دەکەن.

دیاریکردنی ئامانج 

پلاندانان یارمەتی مرۆڤەکان دەدات بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانیان، و دۆزینەوەی ڕێگەی پێویست بۆ گەشتن بە ئامانجەکەی، ئەمە جگە لەوەی دوورت دەخاتەوە لە ھەندێک ڕەفتار کە دەبێتە ھۆی دروستکردنی کۆسپ لە بەردەم فەرمانەکانیدا، بەڵام لە لایەنی کارەوە پلاندانان وا لە کارمەندەکان دەکات وەک گروپێک کار بکەن، ھەروەھا دیاریکردنی یەک ئامانجی دیاریکراو لە بەرژەوەندی کارەکە، وە جێبەجێکردنی ئەم ئامانجە بە باشترین شێوە.

ڕووبەڕوبوونەوەی مەترسییەکان 

پشت بەستن بە بیرۆکەی پلاندانان بۆ داھاتوو ھەلێکی پێدەبەخشێت بۆ ڕەفتارکردن بە شێوەیەکی باشتر لەگەڵ ئەو کارانەی ئەگەری ڕوودانیان دڵنیاکەرەوە نین، دەتوانرێت چەندین پلان دابنرێن بۆ ڕەفتار کردن لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی ئەگەری ڕوودانیان ھەیە لە داھاتوودا، بەم شێوەیە کەسەکان ئامادە دەبن بۆ ڕەفتارکردن لەگەڵ ئەو بارودۆخە سەختانەی کە ڕوودەدەن، وە دەکرێت کەسەکان بەھۆی چەندین بارودۆخی نادیارەوە بکەونە چەندین کێشە لەکاتی ئامادەنەبوونیان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی، وە ئەم قسەیە بەسەر کۆمپانیاکانیشدا جێبەجێ دەبێت.

ئارامی ھیزر 

پلاندانان بۆ داھاتوو بە شێوەیەکی گەورە پەستان لەسەر بیرکردنەوە لە داھاتوو بە شێوەیەکی نادیار کەمدەکاتەوە، کە کەسەکە درک بە بارودۆخی پلانەکەی دەکات کە بۆ جێبەجێکردن دەبێت، وە ئەو ئامانجەی کە دەیەوێت پێی بگات بۆ ئەنجامدان دەبێت، ئەمەش وای لێدەکات ھەست بە ئارامی و دڵنیایی بکات دەربارەی ئامانج و پلانەکانی، لە بەرامبەردا نەبوونی پلان بۆ داھاتوو دەبێتە ھۆی ھەستکردن بە بێ ھیوایی و ترس، دەربارەی چۆنییەتی بەڕێوبردنی ڕۆژەکانی و چۆنییەتی دەستکردن بە ڕێگەی سەرکەوتن.


سەرچاوەکان



2616 بینین