هێزە فرەنەتەوەکانی عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-20-10:17:00 - کۆدی بابەت: 6364
هێزە فرەنەتەوەکانی عێراق

ناوه‌ڕۆك

هێزە فرەنەتەوەکان - عێراق

ساڵی ٢٠٠٣ و لەگەڵ دەستپێکی جەنگی عێراق و داگیرکردنی، ژمارەیەکی زۆر هێزی جیهانی هاتنە نێو عێراق کە لە چەندین نەتەوە و وڵاتی جیاوە هاتبوون، بۆیە پێیان دەوترا هێزە فرەنەتەوەکانی عێراق (بە ئینگلیزی: Multi National Force – Iraq) کە بە کورتکراوەی (MNF–I) دەناسران، عێراقی و دەزگا میدیاییەکانیش بە هێزەکانی هاوپەیمانان ناویان دەبردن، بەرپرسی ئەم هێزانەش ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکابوو.

دواتر ئەم هێزە ناوی گۆڕا بە گرووپی کاری هاوبەش لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٤، دواتریش لە ٢٠١٠ ناوی کرا بە هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان - عێراق.

بۆ کۆتا جاریش لە ١٨/١٢/٢٠١١ تەواوی هێزەکانی ئەمریکا کشانەوە و بەوەش جەنگی عێراق کۆتایی هات.

ئەم هێزە لە عێراق چەندین ئۆپەراسیۆنی جیاجیایان ئەنجامدا و لەگەڵیشیدا چەندین تاوانیان دژ بە گەلی عێراقی کرد.

وڵاتان

وڵاتەکان ساڵی بەشداری
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٩
شانشینی یەکگرتوو ٢٠٠٤ - ٢٠٠٩
ئوستوڕالیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٩
ڕۆمانیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٩
ئیستۆنیا ٢٠٠٥ - ٢٠٠٩
سلڤادۆر ٢٠٠٤ - ٢٠٠٩
ژاپۆن ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
پۆڵەندا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
ئۆکرانیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
جۆرجیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
بولگاریا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
دانیمارک ٢٠٠٤ - ٢٠٠٧
ئیتاڵیا ٢٠٠٣ - ٢٠٠٦
هۆڵەندا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥
ئیسپانیا ٢٠٠٣ - ٢٠٠٤
پورتوگال ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥
کۆریای باشوور ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
چیک ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
مۆڵدۆڤا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
ئەلبانیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
تۆنگا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
ئازەربایجان ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
سەنگاپورە ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
بۆسنە و هەرسک ٢٠٠٥ - ٢٠٠٨
مەقدۆنیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
لاتیڤیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
کازاخستان ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
ئەرمینیا ٢٠٠٥ - ٢٠٠٨
مەنگۆلیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٨
سلۆڤاکیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٧
لیتوانیا ٢٠٠٤ - ٢٠٠٧
نەرویج ٢٠٠٤ - ٢٠٠٦
مەجەڕ ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥
نیوزلەندا ٢٠٠٤
تایلەند ٢٠٠٤
فلیپین ٢٠٠٤
هندۆراس ٢٠٠٤
دۆمنیکان ٢٠٠٤
نیکاراگوا ٢٠٠٤
ئایسلەندا ٢٠٠٤ - نادیار

 


سەرچاوەکان



813 بینین