پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-30-12:09:00 - کۆدی بابەت: 6438
پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە

ناوه‌ڕۆك

هەدەپە

پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە (بە کرمانجی: Partiya Demokratîk a Gelan)، پارتێکی سیاسی تورکیایە و لە ژێر کاریگەری ئایدیای چەپ و سۆسیالیزمدایە، لە ١٥/١٠/٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە لەسەر بنەمای دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتی لە تورکیا کە تێیدا مافی کەمینە پارێزراوبێت، پارتەکە پارتێکی چەپڕەوە و کەسایەتییەکانی هەندێکیان پێشتر لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی (بەدەپە) بوون.

ھەدەپە پارتێکی سۆسیال دیموکراتە کە پابەندە بە دژایەتیکردن لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری و ئاواتەخوازی کۆتاییھێنانە بە جیاوازیکردنی ئایینی، ڕەگەزایەتی و نەتەوایەتی. ئەم پارتە لە کاتی ناساندنی کاندیدەکانی، ٥٠ لەسەدی تایبەت کردووە بۆ ژنان و ١٠ لەسەدی بۆ کۆمەڵگای ھاوڕەگەزخوازەکان، پارتێکی ژینگەپارێزە و دژی چالاکی وزەی ئەتۆمییە لە تورکیا.

دەوڵەتی تورکیا ئەم پارتە بە نزیکی و پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ پەکەکە و کەجەکە تۆمەتبار دەکات.

ساڵی ٢٠١٤ لە هەڵبژاردندا بەشداری کرد لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیا و پێکەوە لەگەڵ بەدەپە %٦,٢ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پارتەکەش لە ساڵی ٢٠١٤ خۆی بۆ سەرۆک کۆماری کاندید کرد و %٩,٧٦ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا، لە ٢٨/٨/٢٠١٤ـش ٢١ پەرلەمانتاری بەدەپە چوونە نێو پارتی هەدەپەوە.

ھەدەپە سیستمی ھاوسەرۆکایەتی بەکار دەھێنێ. بەوپێیە پارتەکە سەرۆکێکی پیاو و سەرۆکێکی ژنی ھەیە کە لە کاتی بەستنی کۆنگەرە ھەڵدەبژێردرێن. لە کاتی دامەزراندی ئەم پارتە تا ئێستا شەش ڕێبەری ھەبووە، سێ پیاو و سێ ژن.

پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان

هاوسەرۆکەکان

هاوسەرۆک ساڵی کارکردن

یاڤوز ئۆنەن و فاتما گۆک

١٥/٩/٢٠١٢ بۆ ٢٧/٩/٢٠١٢

ئەرتوغرول کورکچو و سەباحەت تونجەل

٢٧/٩/٢٠١٣ بۆ ٢٢/٦/٢٠١٤

 

سەڵاحەدین دەمیرتاش و ڤیگن یۆکسکداغ ٢٢/٦/٢٠١٤ 

سزای تەمەلی - پەروین بوڵدان

 

پەروین بوڵدان - میتحەت سانجار

٢٣/٢/٢٠٢٠

ئایدۆلۆژیا

بنەمای سەرەکی پارتەکە بەپێی قسەی سەرکردەکانیان دژایەتی سیستمی سەرمایەداری و چەوساندنەوەی چینی کرێکارە، هەروەها چاوپۆشینە لە نەژاد و ڕەگەز و ئایین و پارتەکە پارتێکی سیکۆلارە، هەروەها کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی مافی ژنان، بۆ نموونە لە هەڵبژاردنی ٢٠١٥ـی پەرلەمانی تورکیا پارتەکە ٢٦٨ کاندیدی ژنی دەستنیشان کردبوو.

پەرلەمانتارەکانی هەدەپە

  1. ئەبدووڵا لەڤەنت توزەل
  2. ئادیل زۆزانی
  3. ئاڵتان تان
  4. ئایلا ئاکات ئاتا
  5. ئایسەل توغلوک
  6. بەنگی یڵدز
  7. دەمیر چەلیک
  8. ئەرتوغرول کورکچو
  9. ئەرۆل دۆرا
  10. ئەسات جانان
  11. فەیسال ساریڵدز
  12. گوڵسەر یڵدرم
  13. ھالیک ئاکسۆی
  14. حاسیب کاپلان
  15. حوسامەتین زەندەرلیۆغلو
  16. ئیدریس بالوکەن
  17. ئیبراھیم ئایھان
  18. ئیبراھیم بینیجی
  19. کەمال ئاکتاش
  20. مولکیە بیرتانە
  21. نازمی گوور
  22. نورسەل ئایدۆغان
  23. ئۆزدال ئوچەر
  24. پەروین بولدان
  25. سەباحەت تونجەل
  26. سەلاحەدین دەمیرتاش
  27. سەلما ئیرماک
  28. سری سورەیا ئۆندەر
  29. لەیلا زانا


سەرچاوەکان



383 بینین