پارتی شۆڕشی کوردستان - پەشەکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-30-14:43:00 - کۆدی بابەت: 6445
پارتی شۆڕشی کوردستان - پەشەکە

ناوه‌ڕۆك

پەشەکە

پارتی شۆڕشی کوردستان پارتێکی چالاکی نایاسایی باکووری کوردستانە و لە تورکیا چالاکی ئەنجام دەدات، ئامانجی پارتەکە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە بۆ کورد لە چوارچێوەی دەستووری مارکسی-لینینی، ئەم حیزبە لقێکی جیابووەوەی پارتی یەکێتی سۆسیالیستی کوردستانە کە لە ١٩٩٨ خۆی هەڵوەشاندەوە دوای کۆبوونەوەیەک لە ئەڵمانیا.

دوای دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان و پاشەکشەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە، پارتی شۆڕشی کوردستان ویستی ئەوەی هەبوو ئەندامانی پارتەکە کەمەندکێش بکات بۆ خۆی، بەڵام سەرکەوتنێکی ئەوتۆی بەدەست نەهێنا، تەنانەت لە زیانگەیاندن بە هێزە تورکییەکانیشدا ڕۆڵێکی ئەوتۆی نەبووە، تەنانەت نەیتوانیووە بە شێوەیەکی باش خۆی بناسێنێت بە تەواوی کوردەکان.

پارتی تیرۆرستی

بەپێی بەڕێوبەرایەتی بەشی دژەتیرۆر و ئۆپەراسیۆنەکانی پۆلیسی تورکیا، پارتی شۆڕشی کوردستان یەکێکە لە ١٢ پارتە تیرۆرستییە چالاکەکەی تورکیا و یەکێکە لە سێ پارتە کوردییە تیرۆرستییەکان لەلای تورکیا.

پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان


سەرچاوەکان



438 بینین