تۆپی پێی کەنەدی

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-09-13-20:07:00 - کۆدی بابەت: 6572
تۆپی پێی کەنەدی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی تۆپی پێی کەنەدی

تۆپی پێی کەنەدی یارییەکی هاوشێوەی تۆپی پێی ئەمریکییە، لە کەنەدا ئەنجام دەدرێت، یارییەکە لە نێوان دوو تیپی ١٢ یاریزانی ئەنجام دەدرێت، کە لەسەر یاریگایەک یاری دەکەن درێژییەکەی ١١٠ یاردە، کە بە تۆپێکی کەمێک تەخت کە بەتەواوەتی بازنەیی نییە یاری دەکرێت، کە هاوشێوەی ئەو تۆپەیە کە لە یاری ڕەگبیدا بەکاردەهێنرێت کە قەبارەکەی سێیە، یاریزانەکان کە تۆپەکە بە قۆڵیان هەڵدەگرن بەرەو پێشەوە دەچن و تۆپەکە هەڵدەدەن بۆ هاوڕێکانیان، لە گەر ١٠ یاردێکدا یانەکە بۆی هەیە سێ هەوڵبدات بۆ تێپەڕاندن، ئەگەرنا یانەی بەرامبەر تۆپەکە بەدەست دەهێنێت، خولی پیشەگەری تۆپی پێی کەنەدا CFL لە هەشت یانە پێکهاتووە.

مێژووی یارییەکە

یەکەم یاری تۆپی پێی کەنەدی لە ٩ی تشرینی دووەمی ١٨٦١ دا ئەنجامدرا، لە زانکۆی تۆرنتۆ (کە ٤٠٠ مەتر لە کوینز پارکەوە دوورە)، یەکێک لە بەشداربووانی یارییەکە کە یەکێک بوو لە بەڕێوەبەرانی زانکۆکە ویلیام مولۆک بوو، کە دواتر بووە ڕاوێژکار، تۆپی پێی کەنەدی پاش ئەوە جاڕدرا و دواتر لە زانکۆکەدا دروست بوو، بەڵام سیستمی یاریکردن لەم قۆناغەدا نادیار بوو.

لەساڵی ١٨٦٤ لە زانکۆکانی تۆرنتۆ و ف. پارلۆ کامبرلاند و فریدریک ئەلف بیتون لەسەر بنەمای ڕێساکانی یاری ڕەگبی تۆپی پێ دانرا، لەگەڵ ئەوەشدا تۆپی پێت کەنەدی بە شێوەیەکی فراوان پەیدابوونی لەگەڵ ئەنجامدانی ڕەگبی لە مۆنتریال بوو ساڵی ١٨٦٥، کاتێک ئەفسەرە مەدەنییەکانی سوپاسی بەریتانی بەشداریان کرد، ئەم یارییە هێواش هێواش پێشکەوت، دواتر یانەی مۆنتریال لە ساڵی ١٨٦٨ دروستکرا و یەکەم یانەی دەرەوەی زانکۆی دروستکرد، ئەمە یاری ڕەگبی بوو و دواتر بە خێرایی تۆپی پێ ناوبانگی زۆری پەیدا کرد لە زانکۆی ماکجیل لە مۆنتریال، ماکگیل ڕکابەری زانکۆی هارڤاردی کرد ساڵی ١٨٧٤، پێش ئەویش بۆ تۆپی پێی کەنەدی زانکۆی کەنەدا کە ڕەگبیش لەخۆ دەگرێت هەروەها یەکێتی ڕەگبی کەنەدی رکابەری کردبوون، کە ئەوان بنچینەی یەکەمی تۆپی پێی کەنەدی ئێستان کە لە ساڵی ١٨٨٢ دامەزرا.

دیارترین جیاوازییەکانی تۆپی پێی کەنەدی و ئەمریکی

- درێژی یاریگای تۆپی پێی کەنەدی ١١٠ یاردە، لە کاتێکدا یاریگەکانی تۆپی پێی ئەمریکی ١٠٠ یاردن.
- ناوچەکانی کۆتایی زۆر لە ئەوانەی تۆپی پێی ئەمریکی گەورەترن.
- لە تۆپی پێی کەنەدیدا سێ هەوڵ دەدرێت بۆ تێپەڕاندن، بەلام لە تۆپی پێی ئەمریکی ٤ هەوڵە.
- ستوونی گۆڵ لە تۆپی پێی کەنەدیدا لە پێش ناوچەکانی کۆتاییەوەیە، بەڵام لە ئەمریکیدا لە دواوەی ناوچەکانی کۆتاییە.
- ژمارەی یاریزانەکانی تۆپی پێی ئەمریکی ١١ یاریزانە، بەڵام لە کەنەدیدا ١٢ یاریزانن.


سەرچاوەکان



886 بینین