سمۆرە

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-10-25-00:25:00 - کۆدی بابەت: 6981
سمۆرە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سمۆرە (بە عەرەبی: السنجاب، بە ئینگلیزی: squirrel)، لە قرتێنەرە قەبارە بچووک یان ناوەندەکاندا پۆلێن دەکریت، کە قرتێنەرەکان لە بەرزترین پلەی مەمکدارەکاندان، بە جۆرێک کە ٤٠%ی هەموو مەمکدارەکان دەگرێتەوە، سمۆرەکان ماڵی دەکرێن بەڵام ماوەیەکی درێژ تەمەن ناکەن چونکە توانای ژیانکردنیان نییە بە تەنها، لە بنەڕەتدا لە ئەمریکا و ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپادا ژیاون، دواتریش گوازراونەتەوە بۆ ئوستوڕالیا، لە ئێستادا لە زۆرینەی ژینگەکان دەژین، وەک دارستانەکانی هێڵی کەمەرەیی و باراناوییەکان و بیابەنەکانیش، بەڵام لە جەمسەرە ساردەکان و بیابانە زۆر وشکە بێ ڕووەکەکان ناژین، ناوەندە ڕێژەی تەمەنیان ١٠-٢٠ ساڵ دەبێت، بەڵام دەکرێت پێشوەختە بمرن ئەگەر لە لانەکەیەوە بکەوێت کە لە بەرزایی دارەکان دروستی دەکات.  

شێوەی دەرەوەی

قرتێنەرەکان هەموویان ددانی بەهێزیان هەیە لە پێشەوەی دەمیان، هاوکاریان دەکات خۆراک بە خێراییەکی زۆر پارچە پارچە بکەن بە دوایدا بە ئاسانی دەیخوات، سمۆرەکان ددانی بڕەری بەهێزیان هەیە کە بە درێژایی تەمەنیان گەشەدەکات، کێشیان کەمە و کلکێکی ئەستوریان هەیە لەگەڵ دووچاوی گەورە، هەستی بینینی زۆر پەرەسەندووە و هەندێک جۆریان هەستی بەرکەوتنیان زۆر بەهێزە کە سەر و پەلەکانیان دەلەرێننەوە، فەروویەکی نەرمی ئاوریشمی هەیە ڕەنگەکەی لە نێوان جۆرەکانیدا دەگۆڕێت، پەلەکانی دواوەی درێژترن لە ئەوانەی پێشەوەی، لە هەر پەلێکیدا ٤-٥ پەنجەی چڕنووکداری هەیە، بە هۆیەوە بە ئاسانی بەسەر دارەکاندا سەردەکەوێت و یەتە خوارەوە، سوڕانەوەی پاژنەکانی ١٨٠ پلەیە بەمەش کرداری جووڵەی بەرەو دواوە ئاسان دەکات، هەندێکیان پێش وەرزی زستان کێشیان زیاد دەکەن بۆ بەرگری کردن لە سەرمای زستان.   

خۆراک

ئەو خۆراکەی سمۆرەکان دەیخۆن بە گوێرەی جۆر و نشینگە و وەرزەکان و خۆراکی بەردەست دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی سمۆرەکان ئاژەڵی ڕووەکخۆرن، تۆو و چەرەسات و قەدی درەخت و خونچە و قارچک و میوەی تازە دەخۆن، بەڵام هەندێک جۆریان مێرووەکان دەخۆن، جۆرێکی دیکەشیان کە باڵدارن و توانای فڕینیان هەیە گۆشتخۆرن، زۆرینەیان بەری سنەوبەر و گوێز و چەرەسات کۆدەکەنەوە بۆ وەرزی زستان، بەڵام لەبەر ئەوەی لە زۆر جێگەی جیاواز دایاندەنێت و چاودێری کردنی هەموویان قورسە، هەندێکجار سمۆرەی دیکە یان باڵندە خۆراکەکەی دەبات، بۆیە هەندێک کات لەبری دارەکان لە نێو زەویدا چاڵی بۆ هەڵدەکەنن و دەیشارنەوە، بەمەش بوون بە هۆی سەوزبوونی ژمارەیەکی زۆر دار و درەخت.   

یەکگرتن و زۆربوون

ماوەی سکپڕی ٤٠-٤٤ ڕۆژ دەخایەنێت، مێینەی سمۆرە لە ساڵێکدا دووجار بێچووی دەبێت، لە سەرەتای بەهار و کۆتایی هاوین هەر جارێک ٣-٤ بێچووی دەبێت، بێچووەکان کاتی لەدایکبوونیان چاویان نابینایە و فەروویان پێوە نییە، دوای چوار هەفتە چاوەکانیان دەکەنەوە و دوای شەش هەفتەش لە لانەکان دەچنە دەرەوە و قۆناغی پشتبەخۆبەستن دەستپێدەکات، بەڵام پێش ئەم کاتە ئەگەری کەوتنە خوارەوەیان هەیە لە لانەکان و توشبوونیان بە شکان و نەخۆشی و مردن.

جۆرە سەرەکییەکان

  • سمۆرەی دارەوان: نزیکەی ٥٥ جۆرن کە هەموویان لەسەر دارەکان دەژین، ئەم جۆرانە بە هۆی درێژی و ئەستووری کلکیانەوە بەئاسانی بەسەر دارەکاندا باز دەدات، ڕەنگیان لە نێوان ڕەش و ڕەساسی و قاوەیی و سوردایە و لەکاتی ئازار پێگەیشتنیان دەنگی بێزارکەر دەردەکەن.
  • سمۆرەی ڕەساسی: ئەم جۆرە بە ڕەنگەکەی تایبەتمەندە لەگەڵ قژێکی درێژ لە سەرو گوێیەکانییەوە.
  • سمۆرەی سور: ڕەنگی سوورە بەڵام قاچەکانی سپین، ئەم جۆرە لە وەرزی زستاندا ناچێتە سوڕی متبوونەوە و بە درێژایی وەرزەکە بە ئاگایە.
  • سمۆرەی زەمینی: لانەکانیان لە نێو خۆڵدا دروستدەکەن، ئەم جۆرانە وەرزی زستان دەچنە سوڕی متبوونەوە، ڕەنگیان زەردە یان ڕەساسییە و هێڵی سپی تێدایە.
  • سمۆرەی ئاڵتوونی: قەبارەی بچووکە و ڕەنگی ئاڵتونییە.
  • سمۆرەی ئەمریکی: ئەم جۆرە تورەگەی بچووکی هەیە لەنێو ڕوومەتەکانی کە بۆ گواستنەوەی خۆراک بەکاردێت.
  • سمۆرەی باڵدار: لە دارستانەکانی هێڵی کەمەرەیی و ئەمریکای باکوور هەن، لەنێو پەلەکانیدا دوو باڵی هەیە لە پێست دروستبووە بۆ فڕین.


سەرچاوەکان



1730 بینین