دارستانە باراناوییەکان

له‌لایه‌ن: - ڕابەر محەمەد - به‌روار: 2021-10-24-00:50:00 - کۆدی بابەت: 6959
دارستانە باراناوییەکان

ناوه‌ڕۆك

دارستانە باراناوییەکان

دارستانە باراناوییەکان ئەو دارستانەن کە ڕێژەی باران بارینیان بەرزە، بە ڕێژەی ساڵانەی زیاتر لە ١٨٠٠ ملم بەپێی ئینسایکلۆپیدیای بریتانیکا، دارستانی باراناوییەکان ناوچەیەکی بەرفراوانن و بە درەختە هەرە سەوزەکان داپۆشراون، هەروەها بەشێوەیەکی گشتی دەکەونە سەر هێڵی کەمەرەیی و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئەمریکای باشوور و ناوەڕاست، ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ئەفریقا، ئەندەنوسیا، بەشەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیای هێڵی کەمەرەییدا هەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم دارستانانە بە کەشوهەوای گەرم و شێدار جیادەکرێنەوە.

جۆرەکانی دارستانی باراناوی

زاراوەی دارستانی باراناوی پۆلێنکردنێکی فراوانی هەیە، هەر شوێنێک دارستانی لێبێت دەکرێت بە دارستانی باراناوی هەژمار بکرێت، لە جیهاندا سێ جۆر دارستانی باراناوی بوونی هەیە:
- دارستانە باراناوییە ناوەندییەکان: لە داری سنەوبەر و درەختی گەڵا پان پێکهاتوون، لە ناوچە کەمەرەییەکاندا هەن کە دارستانەکانی ئەو ناوچانە بە دارستانی باراناوی پێناسە دەکرێن لەسەر بنەمای ئەو ڕێژەی بارانبارینە زۆرەی کە لێی دەبارێت.
- دارستانی باراناوی مانگروف: دارستانە باراناوییە مانگرۆفییەکان بەناوی ئەو درەختانەی پێکیدەهێنن ناونراون (مانگرۆف)، چونکە ئەو درەختانە تەنها لە ئاوی کەمی زەیتیدا گەشە دەکەن واتە کاتێک ئاوی ڕووبار و ئاوی زەریا تێکەڵ دەبن.
- دارستانە باراناوییە وەرزییەکان: بە دارستانە باراناوییە وشکەکانیش ناودەبرێن چونکە وەرزی وشکیان هەیە و نزیکەی ٨٠٠ ملم تا ١٨٠٠ ملم بارانیان لێدەبارێت، چونکە ٧٥٪ـی درەختی دارستانە وشکەکان وەرزین و بەبەردەوامی ناڕوێن.

گرنگی دارستانی باراناوی بۆ خاک

دارستانەکان بڕبڕەی پشتی ژیانن لەسەر زەوی هەروەها ژینگەیەکی ئاڵۆزن کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە درەخت پێکدێن و پاڵپشتن بۆ چەند لایەنێکی ژیان، هەروەها پشتگیری فرەیی جیناتی دەکەن، لە سوودەکانی دارستانە باراناوییەکان بۆ خاک:
- ژینگەیەک دابین دەکەن کە پشتگیری زیاتر لە ٧٥٪ ـی زیندەوەرانی سەر هەسارەکە دەکات.
- کۆنتڕۆڵی سیستەمی کەشوهەوای جیهانی و ناوچەیی دەکەن لە ڕێگەی گەرمی و بەهەڵمکردنی ئاو.
- لایەنی ژینگەیی، دارستانە باراناوییە گەرمەکان نزیکەی نیو ملیار هێکتار یاخود ٣ ملیار دۆنم ڕووەکی لێ دەڕوێت، هەندێک جار وەک (تۆرمۆستاتەکان)ـی زەوی وەسف دەکرێن و دارستانە باراناوییەکان نزیکەی ٢٠٪ـی ئۆکسجین بەرهەم دەهێنن و بڕێکی زۆر لە دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کۆدەکەنەوە.
- یارمەتی پاراستنی جیهان دەدەن لە ڕێگەی سووڕی ئاوییەوە، زیاتر لە ٥٠٪ـی بارانبارینەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو دارستانە باراناوییانەی بارانەکەی لێ باریوە، هەروەها کەش و هەوا یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی باران بارین بە شێوەیەکی سەرەکی لە سەرانسەری جیهاندا.
- لە پێکهاتەی بەرهەمی پزیشکیدا هەن و بەپێی ڕاپۆرتی پەیمانگای نەتەوەیی شێرپەنجە (U.S.)، ٧٠٪ـی ڕووەکەکان لە چارەسەری شێرپەنجەدا بەکاردێن و تەنیا لە دارستانە باراناوییەکاندا دەدۆزرێنەوە، هەروەها ڕووەکەکانی دارستانی باراناوی لە دروستکردنی سترۆیدەکان و دەرمانە مێرووکوژەکاندا بەکاردێن، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی هەناسەتەنگی و مەلاریا و نەخۆشیەکانی دڵ و هەوکردنی سییەکان سوودی لێ دەبینرێت.


سەرچاوەکان



2570 بینین