خەمیرە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-24-03:27:00 - کۆدی بابەت: 4803
خەمیرە

ناوه‌ڕۆك

خەمیرە چییە؟

جۆرێکە لە کەڕو کە بەکاردێت بۆ دروستکردنی نان و کحول، هەشیانە بۆ چارەسەری نەخۆشی بەکاردێت و هەیانە زیان بەخشە.

جۆری خەمیرە سوودبەخشەکان

  • خەمیرەی برۆویر - Brewer yeast - nutritional yeast، ئەم خەمیرەیە کە گیای دینار (hops) وەردەگیرێ و لە پیشەسازی بیرە بەکاردێت.
  •  Torula yeast ئەم خەمیرەیە کە لە کرۆکی دار وەردەگیرێ و بۆ پیشەسازی دار و دۆشاو بەکاردێت.
  • Whey yeast ئەو خەمیرەیە کە لە شیر و پەنیر وەردەگیرێ.
  • Liquid yeast ئەوەیە لە ئەڵمانیا و سویسرا دروستدەکرێت کە لەسەر گیاو پرتەقاڵ و توفەرەنگی دەژی. خەمیرەی وشککراوەی وەک بۆدرەش هەیە.

سوودە پزیشکییەکان و بەکارهێنانی خەمیرە

  • سەرچاوەیەکی سروشتیە بۆ ئاسن.
  • سەرچاوەی پڕۆتینە.
  • سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامینەکانە بێجگە لە بی ١٢ و ئەی و سی و ئی.
  • کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێ پاش تێکەڵ کردنی لەگەڵ لیسیسین.
  • چارەسەری نەخۆشی شاهانە.
  • ئازارەکانی دەمار و بڕبڕەکان کەم دەکاتەوە.
  • بریتیە لە خۆراکێکی تەواو.
  • فۆسفۆری زۆر تیایە بۆیە کاتێک لەگەڵ شیر دەخورێت ئەوا ئەو کالیسیۆمە زیادەی لەش دەردەهاوێت و کالیسیۆمەکەش چالاکی خەمیرەکە زیاد دەکات.
  • لە کاتی ماندوبوون و شەکەتی تێکەڵەی خەمیرە و ئاو چالاکی دەگەیەنێتە لەش پاش چەند خولەکێک.
  • خواردنی بڕێکی باش کاریگەری هێمنکەرەوە و جێگیربوونی هاوسەنگی و چاک خەوتنی هەیە و بۆ شەقەسەریش باشە.
  • سەرچاوەیەکی باشی بیوتین و پانتۆسینیک ئەسیدە.
  • ترشی فۆلیک ئەسیدی تیایە.
  • زینکی و کرۆمی زۆر تیایە و بۆ نەخۆشی شەکرە باشە.
  • مادەی میلاتۆنینی تیایە.
  • چارەسەری دەنکۆڵەی گەنجی و هەستیاری و جوانکاری.
  • هۆکارە بۆ نان ئامادەکردن و زیادکردنی بەرگری لەش و کاریگەری تیشکە زیان بەخشەکانی سەر لەش لادەبات.
  • لە کاتی بەهار بەکاردێت بۆ زیادکردنی چالاکی و دوورکەوتنەوەی پیری.


سەرچاوەکان



1460 بینین