ڕێگری لە ئالودەبوون بە تەکنەلۆژیا

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-11-08-15:45:00 - کۆدی بابەت: 7130
ڕێگری لە ئالودەبوون بە تەکنەلۆژیا

ناوه‌ڕۆك

چۆنیەتی تەرککردنی ئالودەبوون بە تەکنەلۆژیا

هەموومان لەوانەیە ڕۆژێک بیرمان لەوە کردبێتەوە کە واز لە بەکارهێنانی مۆبایل بهێنین، لێرەوە چەند خاڵێک دەخەینە پێش چاو بۆ ئەوەی وازهێنان و خۆدوورگرتن لە مۆبایل و تەکنەلۆژیا ئاسان ببێت بۆمان.

پێویستت بەوەیە بەکارهێنانی تەلەفۆن کەمبکەیتەوە

ژمارەیەک بەرنامە دەتوانن پێتبڵێن کە چەنێک کات بەسەر تەلەفۆنەکەتەوە بەسەر دەبەیت و ماوەی چەنێک لەناو هەر بەرنامەیەکدایت، تەنانەت ئەگەر پێشتوانەبێت کە زۆر بەسەر تەلەفۆنەکەتەوەی ئەوا دەشێت بینینی ئەم ژمارە ڕاست و دروستانە هانت بدات بەکارهێنانی تەلەفۆنەکەت کەم بکەیتەوە.

ئاگادارکردنەوەکان بکوژێنەوە

ئاسانترە تەلەفۆنەکەت پشتگوێ بخەیت ئەگەر هەموو چرکەیەک ویزەی لێوە نەیەت بە نامەیەک یان ئیمێڵێک یان نوێکردنەوەیەکی "ئەپدەیتێکی" تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەو ئاگادارکردنەوانە هەموویان لە تەلەفۆنەکەتدا دەبن، گرنگ نییە کە تا چەند چاوەڕوان بیت بۆ پشکنینی تەلەفۆنەکەت،  لەوانەیە هەست بە باشتر بکەیت و سوودمەندتر بیت ئەگەر وا لەو ئاگادارکردنەوانە بکەیت تۆزێک زیاتر دوابکەون، ئەگەر ناتەوێت هەندێک شتت لە دەست بچێت، پەیامێک بۆ هاوسەرەکەت یان کوڕەکەت بنێرە، هەروەها دەتوانیت تەلەفۆنەکەت ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی تەنها پەیامە دیاریکراوەکانت پێ بگات.

بەندێکی لاستیکی لەسەر تەلەفۆنەکەت دابنێ

ئەوە بیرخەرەوەیەکی بچووکە بۆ کوژاندنەوەی ئەو بەشەی مێشکت کە شتەکان دەکات بەبێ بیرکردنەوە، ئەگەر بەندە لاستیکەکە زۆر بێزارکەرە، هەوڵ بدە پەردە پارێزێک "screensaver" کە لێت دەپرسێت "ئایا بەڕاستی پێویستت بە چوونە ناو تەلەفۆنەکەت هەیە؟" ئەمە دەتوانێت 45 خولەکت بۆ بگەڕێنێتەوە لە سووڕانەوەی بێهۆ و هات و چوون بەناو وێنەکانت.

کاتژمێرێکی زەنگدار دەستبخە

کاتێک زەنگی تەلەفۆنەکەت بەکاردەهێنیت بۆئەوەی بەیانیان خەبەرت بکاتەوە ئەگەری ئەوە هەیە کە بەبێ ویستی خۆت بکەویتە بارودۆخێکەوە و ئیمێڵ و نامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بپشکنیت، بەکارهێنانی کاتژمێری زەنگدار لانیکەم چەند خولەکێک تەلەفۆن لە دەستەکانت دووردەخاتەوە، هەروەها بیرۆکەی دیکەش هەن، بۆنموونە بەدرێژایی شەو تەلەفۆنەکەت لە ژوورێکی تر بارگاوی بکەرەوە و کاتێکی دیاریکراو دابنێ بۆئەوەی لە بەیانیاندا سەیری بکەیت.

لەناکاو واز لە خووەکەت مەهێنە و بە بەرنامە تەرکی بکە

هەندێک لە شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بۆماوەی سێ ڕۆژ تەلەفونەکەت بەکارمەهێنە، ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە تەرککردنی ئەم خووە خراپەت و لەجیاتی ئەوە دەتوانیت شتی نوێتر و سەلامەتتر بدۆزیتەوە و خۆتی پێوە سەرقاڵ بکەیت، دەتوانیت بە ئاسانی بگەڕێیتەوە بۆ بەکارهێنانی بۆ نموونە، بڵێ پەیوەندییەکان و دەقی نامەکان تەنها لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام دەدەم و پاشان وردە وردە دەست بە ئەنجامدانی شتی تر بکە ئەگەر بڕیار بدەیت پێویستی بەوەیە دووبارە ئەم کارە ئەنجام بدەیتەوە.

بەڕێکردنی کاتێکی دیاریکراو بەبێ تەکنەلۆجیا

ئەگەر ناتوانیت ژیان بە بێ تەلەفۆنەکەت بۆ ماوەی 3 ڕۆژ وێنا بکەیت، هەندێک کاتی دیاریکراو تەرخانبکە بۆئەوەی تەلەفۆن بەکارنەهێنیت لەناو ماڵەکەتدا، "لەوانەیە بتەوێت نەک تەلەفۆن بەڵکو ئامێرە دیجیتاڵەکانی تریش بەکارنەهێنیت" ئەمە لەوانەیە کاتژمێرێک یان هەر یەک ئێوارە یان هەر یەک دوانیوەڕۆ بخایەنێت، بڕۆ پیاسەیەک بکە، یاری کارت یان یاری تەختە بکە یان هەر شتێک کە دەرفەتی قسەکردن و سەرقاڵ بوونت پێ دەدات لەگەڵ یەکتریدا.

پلانی هەندێک لە خۆشییەکانت هەبێت لە دۆخی ئۆفلایندا

شتێکی سادە تاقی بکەوە وەک خوێندنەوەی پەرتووکێک یان چوون بۆ پارک لەگەڵ سەگەکەتدا، پێویست ناکات وێنەی هیچ کام لەمانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبکەیتەوە، لەجیاتی ئەوە، بانگی چەند هاوڕێیەک بکە بۆئەوەی چاوت پێیان بکەوێت یان بۆ قاوە خواردنەوەیەک یان ڕاکردن و بینینیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، پێیان بڵێ کە تەلەفۆنەکەت دەکوژێنیتەوە، لەوانەیە ئەوانیش بڕیار بدەن هەمان کار بکەن.

دروستکردنی ژینگەیەک بەبێ بەکارهێنانی تەلەفۆن

بیرۆکەیەکی باش نییە تەلەفۆنەکەت لە گەرماو دەربهێنیت و بەکاریبهێنیت، بەشێوەیەکی سەرەکی لەبەر هۆکارەکانی پاکوخاوێنی و تەندروستی سەرەتایی، هەروەها لەبەرئەوەی لەوانەیە باش بێت کە تەلەفۆنەکەت دوور بخەیتەوە لە بەشێکی دیاریکراوی ژیانت، ئەمانە لەوانەیە کۆبوونەوەکان و کاتی یاریکردن لەگەڵ منداڵەکانت و شۆفێریکردن لەخۆ بگرێت، ئەوە ڕێگایەکی تەندروستە بۆ ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت خۆت لەگەڵ بێ تەلەفۆنیدا بگونجێنێت.

بێزارم مەکە "do not disturb" لە تەلەفۆنەکەتدا بخە کار

هەندێ لە مۆبایلە زیرەکەکان رێکخستنێکیان هەیە کە ڕێگەت پێدەدات بەشێکی دیاریکراوی تەلەفۆنەکەت سنووردار بکەیت لە کاتی دیاریکراودا لە هەر ڕۆژێکدا، بۆ نمونە، دەتوانیت هەموو پەیوەندیەکان و ئاگادارکردنەوەکان لە نێوان کاتژمێر 5 بۆ 9 ی ئێوارە و دوای نیوەشەو بوەستێنیت. 

خۆت لە هەندێک بەرنامەکان ڕزگار بکە

هەندێک لە یارییەکان بەشێوەیەک دروستکراون کە وات لێ بکەن بەردەوام بیت و بگەڕێیتەوە سەریان، بەڵام ئەگەر لە تەلەفۆنەکەتدا نەبن ئەوا ناتوانن کۆنتڕۆڵت بکەن، لەوانەیە بتوانیت ڕزگارت بێت لە نامە و ئیمێڵی تەلەفۆنەکەت بۆ نموونە دەتوانیت کاتێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەتی سەردانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت.

ئامێرە بەسوودەکان

هەندێک لە بەرنامەکان دەتوانن یارمەتی کەم کردنەوە و سنوردارکردنی ئەو کاتە بدەن کە لە تەلەفۆنەکەتدا بەسەری دەبەیت بە ڕێگەگرتن لە بەکارهێنانی هەندێک شتی دیاریکراو لە کاتێکی دیاریکراودا یان دوای ئەوەی کە کاتێکی دیاریکراوت پێوە کوشتن، هەندێکی تر لەو بەرنامانە هانت دەدەن یان بە کات پاداشتت دەدەنەوە دوای ئەنجامدانی شتانێکی وەکو 5,000 هەنگاو لە ڕۆژێکدا.

بەشێوەیەکی قایلکەرانە لەسەر ئەم بابەتە بدوێ

زیاتر حەز دەکەیت مۆبایلەکەت لە گیرفانت بەجێ بهێڵیت ئەگەر بڵێیت "تەلەفۆنەکەم لە کاتی خوانی ئێوارەدا نەپشکنم" لەوەی کە بڵێیت "ناتوانم لەکاتی خوانی ئێوارەدا مۆبایلەکەم بپشکنم" لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە وشەی "ناتوانیت" ئاماژە بەوە دەکات کە تۆ لە شتێک بێبەش کراویت، بەڵام زانایان بە تەواوی نازانن بۆچی ئەو تاکە وشەیە دەتوانێت جیاوازی دروست بکات.

ڕێکخستنی پشبینییەکان

ئەگەر دەتەوێت کاتی کەمتر بە تەلەفۆنەکەتەوە بکوژیت بەڵام دەترسیت لەوەی خەڵک وا بیربکەنەوە کە کەمتەرخەمیت یان نیگەرانیت ئەگەر بەخێرایی وەڵام نەدەیتەوە، تەنیا پێیان بڵێ کە هەوڵ دەدەیت خووی زۆر بەکارهێنانی تەلەفۆن تەرک بکەیت و لەوانەیە هەندێک کات بخایەنێت پێش ئەوەی بگەڕێیتەوە لایان.

ئاڵوگۆڕی مۆبایلە زیرەکەکەت بە مۆبایلێکی سادە

ئەگەر فیتنەی مۆبایلی زیرەکی گیرفانی زۆرن، ئەوا مۆبایلێک کە تەنیا دەتوانێت پەیوەندی بکات و دەقی نامەکان بنێرێت لەوانەیە چارەسەر بێت، ئەم جۆرە مۆبایلە سادە ناتوانێت بەرنامەکان داببەزێنێت یان بچێتە ناو ئەنتەرنێتەوە و زۆر هەرزانترە و لەوانەیە تەنها شتێک بێت کە ئازادیت پێ دەبەخشێت.


سەرچاوەکان



1701 بینین