نقش خیال - هومایون شەجەریان

له‌لایه‌ن: - ئەژین ئەمین و باخان - به‌روار: 2021-11-17-22:26:00 - کۆدی بابەت: 7208
نقش خیال - هومایون شەجەریان

ناوه‌ڕۆك

زانیاری

هومایۆن شەجەریان || نقش خیال

شیعر || سعدی

ئاواز || علی قمصری

ئەلبوم || نقش خیال (٢٠٠٥)

شیعر

وه که جدا نمی‌شود نقش تو از خیال من

ئاھ که جودانابێتەوە، وێنەی تۆ له خەیاڵی من

تا چه شود به عاقبت در طلب تو حال من

تا چی لێدێت عاقیبەت، بۆ داوای عیشقی تۆ حاڵی من

ناله زیر و زار من زارتر است هر زمان

ھەر ساتێك ناڵەی شین و زاری من زیاترە

بس که به هجر می‌دهد عشق تو گوشمال من

کە عیشقی تۆ تەنھا بە هیجر دەیدات، سزای من¹

نور ستارگان ستد روی چو آفتاب تو

نووری ئەستێرەکانی برد، ڕووی وەك ھەتاوی تۆ

دست‌نمای خلق شد قامت چون هلال من

بووە جێ ئیشارەی خەڵکی، قامەتی وەك ھیلالی من²

پرتو نور روی تو هر نفسی به هر کسی

شەوقی نووری ڕووی تۆ هەر نەفەسێك بە كەسێك...

می رسد و نمی رسد نوبت اتصال من

دەگات و ناگات سەرەی ویساڵی من

خاطر تو به خون من رغبت اگر چنین کند

زھنی تۆ بە خوێنی من، گەر وەھا تەڵەب بكات

هم به مراد دل رسد خاطر بدسگال من

ئەوا بە كامی دڵ دەگەشت، زھنی بەدكاری من

دیده زبان حال من بر تو گشاد رحم کن

دیدەی زمانی حاڵی من بەرەو لات ھات، ڕەحم بكە

چون که اثر نمی کند در تو زبان قال من

چونكە كار لە تۆ ناكات زمانی قالی من

بر گذری و ننگری باز نگر که بگذرد

دەگەڕێیتەوە و سەیرناكەی، دووبارە سەیركە كە تەواو بێت

فقر من و غنای تو جور تو واحتمال من

ھەژاری من و غەنایی تۆ، جەوری تۆ و خۆڕاگری من

چرخ شنید ناله‌ام، گفت: منال سعدیا

چەرخ ناڵەمی بیست، وتی: مەناڵێنە سەعدیا

کآه تو تیره می‌کند آینه جمال من

كە ئاھی تۆ تاریكی دەكات، ئاوێنەی جەماڵی من

ڕوونکردنەوە

¹/سەعدی لێرەدا وەسفی حاڵی خۆی دەکات لەتاو فیراقی یاردا و دەڵێ: لە کاتێکدا عیشقی تۆ تەنها بە هیجر و دووری لە تۆ سزای من دەدات، بۆیە بە بەردەوامی و سات لەدوای سات ناڵە و شین و زاری من زیاترەبێ تا ئەو کاتەی نۆبەی ویساڵی تۆ دێ.

²/لێرە سەعدی بەراوردی خۆی و مەعشوق دەکات، دەڵێ: ڕووی تۆ هێندە گەشاوە و جوان و پیرۆزە ڕووناکی هەموو ئەستێرەکانی داشاردووە و لە حزوری تۆدا ڕووناکی ئەوان بوونی نەماوە، لەکاتێکدا قامەت و باڵای وەک هیلالی منیش هێندە بێ ئەرزش و هیچە لەچاو بوونی تۆدا، خەڵکی وەکو ڕسواکردن و ناشرینکردن پەنجەی بۆ ڕادەکێشن و ئیشارەی پێ دەکەن.


سەرچاوەکان



650 بینین