شۆڤرۆلێت تاهۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-12-26-21:19:00 - کۆدی بابەت: 7398
شۆڤرۆلێت تاهۆ

ناوه‌ڕۆك

تاهۆ

ئۆتۆمبێلی تاهۆ (بە ئینگلیزی: Tahoe) ئۆتۆمبێلێکی دەبڵ ئەکسلی شۆڤرۆلێتی سەر بە کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرزی ئەمریکییە، ئەم ئۆتۆمبێلە و هاوشانەکەی (یوکۆنی GMC) زنجیرەئۆتۆمبێلێکی بەهێزی کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرزن، بەرهەمهێنانی تاهۆ لە ساڵی ١٩٩٤ـەوە دەستی پێ کردووە، ئەم ئۆتۆمبێلە جیاوازییەکەی ئەوەبوو ئۆتۆمبێلێکی بەهێز و درێژ بوو و چوار دەرگای هەبوو. کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە لە ڕووی شێوە و بنچینەوە گۆڕانکارییەکی تەواوی لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە و سیستمی کاریگەری پاشەکەوتکردنی سووتەمەنیی (AFM)ـی بۆ ئۆتۆمبێلەکە زیاد کردووە کە ئەو سیستمە چوار سیلێندرەکە لە کارکردن جیا دەکاتەوە کاتێک خێرایی جێگیر بوو یان ئۆتۆمبێلەکە هێواش بوو.

جۆر فوول قەبارەی SUV
سەر بە خێزانی
  • Cadillac Escalade
  • Chevrolet Suburban/GMC Yukon XL
  • Chevrolet Silverado/GMC Sierra
  • Hummer H2
مۆدێلی پێشوو Chevrolet K5 Blazer/GMC K5 Jimmy
ساڵی بەرهەمهێنان ١٩٩٤ تا ئێستا
بەرهەمهێنەر جەنەڕاڵ مۆتۆرز (General Motors)

ئۆتۆمبێلی تاهۆ لە هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکای باکوور و کۆمەڵێک وڵاتی وەک فلیپین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەفرۆشرێت، لەگەڵ هەریەک لە چیلی و بۆلیڤیا و ئیکوادۆر و پیرۆ و کۆڵۆمبیا و ئەنگۆلا، بەڵام ئۆتۆمبێلی یوکۆن تەنیا لە کیشوەری ئەمریکای باکوور و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەفرۆشرێت.

لە ساڵانی دەیەی دووەمی ٢٠٠٠ ئۆتۆمبێلی تاهۆ نوێنەری (کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆرز)ـە وەک ئۆتۆمبێلێکی خێزانیی بەهێزی دەبڵ ئەکسلی قەبارە گەورە لە بازاڕدا.

ئەم ئۆتۆمبێلە لەگەڵ هەریەک لە ئۆتۆمبێلەکانی (یوکۆن) و (کادیلاک ئێسکلەید - Cadillac Escalade) هاوشێوەی یەکترن و نزیکن. هەروەها ڕکابەری سەرەکی Ford Expedition و Toyota Sequoia و Nissan Armadaـە لە بازاڕدا.

لە ساڵی ٢٠١٤ تاهۆ بووە یەکەمین ئۆتۆمبێلی بەرزی فرەکرداری بەهێز بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی U.S. News & World. هەروەها تاهۆ زۆرینەی کات پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە.

واتای ناوەکەی

تاهۆ ناوێکی هیندیی سووریی کۆنە و واتە "ئاوێکی گەورە". کە دەریاچەیەکی گەورەی نیڤادایە لە باکووری ویلایەتی کالیفۆرنیا.

جۆرەکان

  1. جۆری (LS) ئێڵ ئێس، کە پۆلێنی پێوانەییە و بە هەردوو مۆدێلی (١,٥٠٠) و (٢,٥٠٠) هەیە، مۆدێلی ١,٥٠٠ بۆ شارە کە بزوێنەرێکی فۆرتیکی ٥,٣ لیتری هەیە بە هێزی ٣٥٥ ئەسپ، بەڵام مۆدێلی ٢,٥٠٠ بۆ دۆخی سەخت و شوێنی شاخاوییە، کە بزوێنەرێکی فۆرتیکی ٦,٠ لیتری بە هێزی ٣٧٩ ئەسپ هەیە.
  2. جۆری (Lt1) ئێڵ تی وەن، لە پۆلێنی ناوەندە و پێکهاتە بنەڕەتییەکانی ئاسوودەیی و کەشخەیی تێدایە و بە هەردوو مۆدێلی ١,٥٠٠ و ٢,٥٠٠ بوونی هەیە. مۆدێلی ١,٥٠٠ بۆ شارە کە بزوێنەرێکی فۆرتیکی ٥,٣ لیتری هەیە بە هێزی ٣٥٥ ئەسپ، بەڵام مۆدێلی ٢,٥٠٠ بۆ دۆخی سەخت و شوێنی شاخاوییە، کە بزوێنەرێکی فۆرتیکی ٦,٠ لیتری بە هێزی ٣٧٩ ئەسپ هەیە.
  3. جۆری (Lt2) ئێڵ تی تو، لە پۆلێنی فوول تایبەتمەندییە و هەموو شتێک لەخۆ دەگرێت و بە هەردوو مۆدێلی ١,٥٠٠ و ٢,٥٠٠ بوونی هەیە. مۆدێلی ١,٥٠٠ بۆ شارە کە بزوێنەرێکی فۆرتیکی ٥,٣ لیتری هەیە بە هێزی ٣٥٥ ئەسپ، بەڵام مۆدێلی ٢,٥٠٠ بۆ دۆخی سەخت و شوێنی شاخاوییە، کە بزوێنەرێکی فۆرتیکی ٦,٠ لیتری بە هێزی ٣٧٩ ئەسپ هەیە، لەگەڵ جۆرێکی دیکەی دەگمەن بە ٨,١ لیتر.
  4. جۆری (LTZ) کە پۆلێنێکی تایبەتە و زۆرتر تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت و زیاتر کەشخە و ناوازەیە لە ناوەوە و دەرەوە، تەنیا بە یەک مۆدێل هەیە کە مۆدێلی ١,٥٠٠ـە. بزوێنەرێکی فۆرتیکی ٦,٢ لیتری بە هێزی ٤٤١ ئەسپ هەیە.
  5. جۆری (Z71) پۆلێنێکی وەرزشییە و بەرگەی دۆخی سەخت و شاخ و بەرزایی دەگرێت و بەرزترە لە مۆدێلەکانی دیکە، بەڵام تایبەتمەندی و کەشخەیی لەوانی دیکە کەمترە و گرنگی بە بەهێزییەکەی دراوە، تەنیا یەک مۆدێلی هەیە کە بریتییە لە ٢,٥٠٠ بە بزوێنەرێکی فۆرتیکی ٥,٣ لیتری بە هێزی ٣٥٥ ئەسپ، لەگەڵ بزوێنەرێکی دیکە بە ٦,٠ لیتر و هێزی ٣٧٩ ئەسپ.  

ڕێژەی فرۆشی ساڵانە لە ئەمریکا

ساڵ تاهۆ یوکۆنی GMC کۆی گشتی فرۆش لە ئەمریکا
1998 133,235 49,355 182,590
1999 122,213 53,280 175,493
2000 149,834 56,297 206,131
2001 202,319 77,254 279,573
2002 209,767 76,488 286,255
2003 199,065 86,238 285,303
2004 186,161 86,571 272,732
2005 152,307 73,458 225,765
2006 161,491 71,476 232,967
2007 146,259 63,428 209,687
2008 91,578 39,064 130,642
2009 73,254 29,411 102,665
2010 75,675 28,781 104,456
2011 80,527 34,250 114,777
2012 68,904 27,818 96,722
2013 83,502 28,302 111,804
2014 97,726 41,569 139,295
2015 88,342 42,732 131,074
2016 103,306 53,447 156,753
2017 98,961 49,183 148,144
2018 104,153 80,784 178,829
2019 101,189 74,673 175,862
2020 88,238 63,440 151,678

 


سەرچاوەکان



1000 بینین