عەلی شادومان 

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-01-21-22:47:00 - کۆدی بابەت: 7659
عەلی شادومان 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەلی شادومان (بە فارسی: علی شادمان) لەدایکبووی شاری ئیلامی وڵاتی ئێرانە و نواندنکاری فیلم و زنجیرەیە و بە ڕەچەڵەک کوردە.

ژیانی تایبەت

عەلی شادومان لە ڕێکەوتی ٢٤/١١/١٩٩٦ لە شاری ئیلام لەدایکبووە، لەناو خێزانێکی خوێندەواردا گەورە بووە و دکتۆر مەسعود شادومان کە دەکاتە باوکی مامۆستای مێژووە و دکتۆرای هەیە، هەروەها دایکی بەتول رەشنەوادی مامۆستای زانستی ئەزموونی، خوشکێکی بچووکتر لە خۆی هەیە بە ناوی ئاریانا، تاکوو ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێناوە هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ شیعر و ئەدەبیات و مێژوودا گەورە بووە.
حەزێکی زۆری هەیە بۆ پەرتووک خوێندنەوە و زۆر سەیری فیلم دەکات و پێی باشترە زیاتر لە ماڵەوە بمێنێتەوە وەک ئەوەی بچێتە دەرەوە.

هاتنە ناو کاری هونەرییەوە

یەکەمین دەرکەوتنی عەلی شادومان دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی میم مثل مادر لە ساڵی ٢٠٠٧ لەگەڵ خانمە نواندنکاری بەناوبانگی ئێرانی گوڵشیفتە فەراهانی و ئەم فیلمە ناوبانگێکی زۆری هەبوو و لەوکاتەدا عەلی تەمەنی ١٠ ساڵ بوو، لە درامای کیمیا بە ڕۆڵی کەیوان ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد و ناسرا، دەرهێنەری فیلمە دەڵێت لەبەر ئەوە عەلیم هەڵبژارد بۆ ئەم ڕۆڵە چونکە دەیزانی ئامێری ڤیالۆن بژەنێت.
عەلی شادومان دەڵێت: ''کە من تەنها لەو کارانەدا کاردەکەم کە حەزم لێیانە و بەدڵمن، عەلی دەڵێت کە قورسترین کاری هونەریم زنجیرەی (سرزمین کهن) بوو کە دواتر بە ناوی (سرزمین مادری) بڵاوکرایەوە، کە ماوەی دوو ساڵ خەریکی ئەو پڕۆژەیە بووم و بەدرێژایی ئەم دوو ساڵە هەموو ڕۆژێک کاتژمێر شەش لە خەو هەڵدەستام و دەچوومە سەر کاری زنجیرەکە تاکوو شەو، شەوان کە دەگەڕامە ماڵەوە مامۆستا تایبەتەکەم دەهات تاکوو وانەکانم پێ بڵێتەوە و دواتر نانم دەخوارد و دووبارە بەیانیەکەی بەهەمان شێوەی ڕۆژانی پێشووتر و ئەمە بەردەوام بوو تاکوو دوو ساڵ بەڵام هەرگیز نەمهێشتووە زیان بدات لە خوێندنەکەم''.

فیلمەکان

  • شنای پروانە ٢٠٢٠
  • مردن در آب مطهر ٢٠٢٠
  • مهمانخانە ماە نو ٢٠١٩
  • جان دار ٢٠١٩
  • ما همە با هم هستیم ٢٠١٩
  • شین ٢٠١٩
  • ویلایی‌ها  ٢٠١٧
  • اروند ٢٠١٦
  • یتیم‌خانه ایران ٢٠١٥
  • ساکن طبقه وسط ٢٠١٤
  • رؤیای سینما ٢٠١٢
  • کلانتری غیرانتفاعی ٢٠٠٩
  • زمانی برای دوست داشتن ٢٠٠٨
  • صد سال به این سال‌ها ٢٠٠٨
  • میم مثل مادر ٢٠٠٨

زنجیرە

  • می خواهم زندە بمانم ٢٠٢١
  • دیوار بە دیوار ٢ ٢٠١٩
  • دیوار بە دیوار ١ و ٢ ٢٠١٨
  • محکومین ٢٠١٨
  • ماه و پلنگ ٢٠١٧
  • کیمیا  ٢٠١٦
  • سرزمین مادری ٢٠١٤

شانۆکان

  • مردگان بی کفن و دفن  ٢٠١٦
  •  خشم اژدها  ٢٠١٦
  •  نمایش نامه خوانی حشره  ٢٠١٧
  • سماعی زاده  ٢٠١٨
  • زبان تمشک‌های وحشی ٢٠١٨

خەڵاتەکان

  • لە ساڵی ٢٠٠٧ براوەی خەڵاتی باشترین نواندنکاری منداڵ بۆ فیلمی (میم مثل مادر) لە ٣٧ ـەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ڕەشت.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی تایبەتی ڤیستیڤاڵی هۆڵەندا بۆ فیلمی زمانی برای دوست داشتن.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی پەپولەی زێڕینی باشترین نواندنکاری منداڵ و هەرزەکار بۆ فیلمی زمانی برای دوست داشتن لە ٢٢ـەمین ڤیستیڤیڤاڵی فیلمی منداڵ و هەرزەکاران.
  • لە ساڵی ٢٠١٢ خەڵاتی پەپولەی زێڕینی باشترین نواندنکاری منداڵ و هەرزەکار بۆ فیلمی رؤیای سینما لە ٢٥ـەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بۆ فیلمی منداڵ و هەرزەکاران.


سەرچاوەکان



1767 بینین